شەپۆلی گەورەی کۆچکردنی گەنجانی کۆبانێ

  • ۲ ساڵ پێش

لەئەنجامی ڕامیاریەکانی پەکەکە؛ شەپۆلی گەورەری کۆچکردنی گەنجانی کۆبانێ.

چاودێران و هاوڵاتیانی کورد جەخت دەکەنەوە کە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سوریا بەتایبەت گەنجان بە هۆی مەرجی دژواری بژیوی ژیان، کەمی دەرفەتەکانی ئیش و کار، نەبوونی پێداویستییەکانی ژیان و درێژەدان بە سەربازی زۆرملێ لەلایەن پەکەکەوە، گەنجانی کۆبانێ بە لێشاو کۆچ دەکەن.

ڕفاندنی منداڵانی کورد لەلایەن پەکەکە لەژێر ناوی خۆسەری لەگەڵ بێ ئیشی، تێچووی زۆری ژیان و کەمی دەرفەتەکانی ئیش و کار یەکێک لە سەرەکیترین هۆکاری کۆچ کردنی سەدان گەنجە بۆ وڵاتانی دراوسێ.

محەمەد بۆزان یەکێک لە هاوڵاتیانی کۆبانێ لەم بارەوە وتی: “کۆچی ناسرووشتی لەکۆبانێ و دەوروبەری بۆ دەرەوەی وڵات بوونی هەیە کە لەم مانگانی پێشەوە دەستی پێکردووە و خەڵک مڵک و داراییەکانیان لە پێش چاویان خۆسەری و کادیرەکانی پەکەکە کە دەسەڵاتی ئەم ناوچە لەدەستیانە، هەرزانفرۆش دەکەن.”

بۆزان وتی: “خەڵک لە کۆبانێ هەڵدێن نە بە هۆی هەڕەشەی تورکیا بۆ سەر ئەم ناوچە چوونکە ئەوانەی کە دوای ئازاد کردنی شار لە دەستی داعش گەڕانەوە بۆ کۆبانێ بە باشی دەزانن کە تورکیا لەبەردەم هیچ پارتێک بێدەنگ نابێت. بەڵام ئیشێک کە کادیرانی پەکەکە دەیکەن زۆر خراپتر لە تورکیایە.”

 

ئەو وتی کە “لەئەنجامی ڕامیاریەکانی پەکەکە لەناوچەکەدا، هاوڵاتیان جگە لە کەمبوونی کارەبا و ئاو و دەرفەتی ئیش، ناتوانن نان دابین بکەن یا هەندێک سووتەمەنی، هەمووی ئەمانە بۆتە هۆی ئەوەی هەزاران گەنج بەدوای ڕێگاکانی دیکەوە و کۆچ دەکەن.”

ئەو وتی: زۆربەی زۆری خەڵک گەر بۆیان بڕەخسێت کۆچ دەکەن، لەژێر چاودێری هیچ پارتێک دا نامێننەوە کە خەڵکیان خستۆتە قەیرانەوە، برسی ڕایانیان گرتووە و گەنجان لە شەڕە بێ ئەنجامەکان دا بە کوشت داوە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک