راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

  • ۲ ساڵ پێش

راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی درێژپێدانی ئەندام وەرگرتنی کەسانی ژێر تەمەنی یاسایی لەلایەن پەکەکەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێک کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی قاچاخی مرۆڤ لەنێوان چلەی 2021 و دێسەمبەری 2021 دا بڵاوی کردووتەوە، پەکەکە و باڵە سوریەکەی یەپەگە درێژە بە ئەندام وەرگرتن لەنێو منداڵان دا بە مەبەستی درێژەدا بە شەڕ لە سوریا و ئێڕاق دەکەن.

ڕاپۆرتی قاچاخی مرۆڤ لەساڵی 2022 باس لەوە دەکات کە منداڵان لەبەرانبەر دامەزراندن و بەکارهێنانی زۆرەملێ لەلایەن چەندین گرووپی چەکدار لە ئێڕاق، لەوانە داعش، پەکەکە و یەپەگە، تووشی زیان بوون. بەداخەوە ئاماژە بە گرووپەکانی ژێر چاودێری IKHRW  نەکراوە: ئەو منداڵانەی کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی کورد کە ئێران، دوژمنی ئەمریکایان کردووتە ئامانج، بەکار دەهێنرن.

ئەم ڕاپۆرتە بە پشت بەستن بە سەرچاوەی زۆر وەبیری هێناوەتەوە کە یەپەگە و پەکەکە هێشتاش لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و شنگال چالاکن و درێژە بە تەڤلی کردنی منداڵان دەدەن. لەم ڕاپۆرتەدا جەخت کراوەتەوە کە پەکەکە لەساڵانی ڕابردوودا دەیان منداڵی بۆ شەڕ ئامادە کردووە و بەکاری هێناون. لەم نێوەندەدا کوردانی ئێراقی خەڵکی کەرکووکیش هەن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، جگە لەمانە، گرووپە ملیشیاکانی پەکەکە لەشنگال، ساڵی ڕابردوو منداڵانی ئیزدی و گەنجانیان وەک ملیشیا بەکار هێنراوە.

لەساڵی 2018، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی سڤیل ڕاپۆرتیان دا کە پەکەکە منداڵان لە شنگال، مەخموور و شوێنەکانی دیکەوە دادەمەزرێنێت و پەروەردەیان دەکات و دواتر دەیانێرێت بۆ بنکەکانی لە شنگال، تورکیا و قەندیل لەنێوان ئێڕاق و ئێران.

لەبارەی سوریاوە، ئاماژە بە چالاکی ڕاپۆرتی ساڵانەی یەپەگە دروە و وتی کە بەکارهێنانی منداڵان لە بەرەکانی شەڕ لەسوریا باوە.

لەم ڕاپۆرتە دا هاتووە: یەپەگە و پەکەکەکە لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا درێژە بە تەڤلی کردن و پەروەردە و بەکارهێنانی کۆڕان و کچانی 12 ساڵ دەکەن.

هەروەها لەساڵی 2017، چاودێرانی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتیان دا کە پەکەکە و یەپەگە منداڵان بە زۆر لەکەمپی ئاوارەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەکار دێنن.

هەرچيند یەپەگە و پەکەکە سەرەتا لەگەڵ پەیوەندی ژنێڤ – ڕێکخراوێکی مرۆڤ دۆستانەی سوئیس بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل لە شەڕە چەکداریەکاندایە – بەڵێنی ڕاگرتنی بەکارهێنانی منداڵانی سەربازیان لە ساڵی 2014 واژۆ کردووە، بەڵام لەو کاتەوە بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز زیادی کردووە.

لەکاتێکدا کە پەکەکە وەک گرووپێکی تێرۆریستی دەناسرێت، هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی یەپەگە بە فەرمی دەناسن و پەیوەندیان لەگەڵی هەیە، بەڵام سەربازی کردنی منداڵان لەلایەن ئەم گرووپەوە لە باکووری سوریا بۆ بنکەی پەکەکە لە باکووری ئێڕاق، بەڵگەیەکی دیکەیە کە پیشان دەدات ئەم دوو گرووپە لەم ناوچەیەدا یەکن.

لە شۆباتی ئەمساڵ، تێرۆریستانی یەپەگە چوار منداڵی 14 تا 16 ساڵانیان لە شاری کۆبانی ڕفاند، ناوچەیەک کە لەئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی کوردان دایە.

لەمانگی ئادار، گەنجێکی 14 سالی لەلایەن یەپەگە ڕفێندرا و دوو کچی 16 و 17 ساڵان لە حيلەب، لە دراسێیتی باکووری سوریا ڕفێندران.

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەم گرووپانە هەروەها چوار منداڵیان لەمانگی نیسان لە حەلەب ڕفاند.

گزارش وزارت امور خارجه ایالات متحده در رابطه با ادامه عضوگیری افراد زیر سن قانونی توسط PKK

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک