مردنی گۆماناوی ئەندامی پێشووی پەکەکە

  • ۲ ساڵ پێش

زمانی سوور، سەری سەوز لەناو دەبات…

جیاوازی نییە فەرماندە بیت یا کادێرێکی ئاسایی کاتێک کە ڕەخنە لە ئایدیۆلۆژی پەکەکە و ئۆجالان بگریت ئەوە بێ گۆمان لەسێدارە دەدرێیت.

جیاوازی نییە کە ئەم لەسێدارەدانە لە ناوخۆی گرووپ دا بێت یا لە ناو شار، لەماڵ یا لەنێو خەڵک دا.

ئەحمەد بێ خەم کەسێک بوو کە بە هۆی کێشەی لەگەڵ پەکەکە بڕیاری دا داببڕدرێت و ماوەیەک لە هەولێرژیا بەڵام لە پرێکدا کوژرا.

چیرۆکی ئەحمەد لەزمانی زاوا و خۆشکەکەیەوە بەمجۆرەیە کە ساڵی 68 تەڤلی کۆمەڵە بوو بەڵام دوای ئەوەی بە ناوەڕۆکی زانین لێیان دابڕا و لەو ساڵانەی کە خەریکی ژیانی ئاسایی خۆی بوو، کە بەداخەوە تووشی کێشەی دارایی بوو و پێڕا نەدەگەیشت، بۆیە بڕیار بوو کە بۆ ئیش بڕوات بۆ ئێراق. ئێمەش وامان دەزانی کە لەوێ ئیش دەکات کە لەپڕێکدا ئاگاداری کردمەوە و وتی دەمەوێت تەڤلی پەکەکە بم. بەڵام هەموو هەوڵ و پێداگریەکانمان بێ کەڵک بوو و تەڤلی بوو ڕاستەوخۆ هەناردبوویان بۆ سوریا ماوەیەک تێپەڕ بوو لەناکاو تەلەفۆنی کرد و وتی کە کێشەی هەیە لە گەڵ پەکەکە و بۆیە دەیەوێت جیا ببێتەوە بۆیە جیا بووەوە و لە هەولێر کرێکاری دەکرد. وێڕای ئەوەی کە لە خەریبی خەریکی کرێکاری بوو ئێمە پێمان ناخۆش بوو بەڵام لەسەرێکیشەوە خۆشحاڵ بووین کە چیتر گیانی لە مەترسی دا نییە. بەڵام بەداخەوە چەند مانگ لەوە پێش هەواڵمان پێ گەیشت کە زۆر سەیر لە ماڵەکەیدا ئەحمەد مردووە. ئێمەش لەگەڵ باوکی ئەحمەد ڕۆشتین بۆ هەولێر بەڵام هۆکاری مردنی ئەحمەدیان پێ ڕانەگەیاندین تەنیا ڕێگایان دا کە شوناسەکەی پشتڕاست بکەینەوە، خۆیبوو بەڵام چۆن ئەمە ڕووی دا. تەندروست بوو و هیچ نەخۆشییەکی نەبوو لەوانەیە کە مردنی سرووشتی بووبێت، ئێمە گومانمان لە پەکەکە بوو چون ئەحمەد پێش ئەوەی کە ئەمە ڕوو بدات ڕایگەیاندبوو کە کێشەی لەگەڵ پەکەکە هەیە و بۆیە لەوێ هەڵاتبوو.

هەڵبەت ئێستا ناچارین کە چاوەڕێ بین بزانین پزشکی دادی هەوڵێر چ دەڵێت تا بزانین ڕاستییەکە چ بوو و چ ڕووی داوە؟

 

مرگ مشکوک عضو سابق پ.ک.ک

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک