بۆ پەژاک زانیاری ئەو کەسانەی دەیانڕفێنێت ناداتە ماڵباتەکانیان؟

  • ۲ ساڵ پێش

پێسەکی: مرۆڤ لە مێژوودا، بەدوای خۆپاراستن، ئازادی، گیان و ماڵی خۆی بووە و تاوانباران و دەستدرێژی کەران بە ئاسایشی سزا داوە.

کاردانەوەی کۆمەڵایەتی لەبەرانبەر دیاردەی تاوانبارانە و چۆنییەتی هەڵسووکەوت لەگەڵ تاوانباران بەدرێژایی سەدەکان، گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. یەکێک لە کۆنترین و باوترینی ئەم کاردانەوانە، گرتووخانە یا بەند کردن بووە. ئەم سزا بەدرێژیی مێژوو بە شێوەیەکی بەربڵاو و هەندێک جار نادادوەرانە بەکار هێنراوە. بەکارهێنانی بەربڵاو لە بەندکردن و نیگەرانی لە جێبەجێ کردنی بێ مەرجی، بۆتە هۆی ئەوەی تا فەیلسۆف و زانایەکی زۆر لەبارەی شێوەی ڕاگرتنی تاوانباران لە بەندیخانە، مافی گیراوان و یاسای زاڵ لەبارەی سزادانەوە دابڕژێن. وەردە وردە بۆچوونی زنایانی مافی سزا دان (و لەم سەدەی دوایدا زانایان زانست تاوان ناسی) لە ژێر ناوی پێوانی قایم و پێویست لە یاسای سزای وڵاتەکاندا پشتڕاست و پەسەند کراوە، بەجۆرێک کە لە دەقی یاسای هەموو وڵاتان دا سزا و پێوانی زاڵ لەبارەی جێبەجێ کردنی سزای گیراوان سەرنجی لەسەر بووە و لەمەڕ ڕەچاوکردنی پێداگری کراوە. خاڵی گرنگ، پێویستی ئاگاداری لە مافی گیراوان و ئەرکەکانیان، چوارچێوە و ڕێسا زاڵەکان لەمەڕ ئەم تاوانانە، ڕێکخستنی ڕێکخراوێکی زاڵ لەسەر سیستمی گرتووخانە و پاسەوانەکان، ئەرک و بەڵێنی بەرپرسانی گرتووخانە و بە گشتی سیستمی مافی زاڵ لەسەر شێوەی سزا دان بۆ سەقامگیر کردنی داد، پاراستنی ئاسایش و ئاسایشی گشتی، پێشگرن لە پێشلکاری مافی تاک و چاکسازی تاوانباران.

ئەم بابەتە پێناسەیەک لە مافی گیراوانی سەرتاسەری جیهانە و لەهەموو شوێنێک ڕێزی لێدەگیردرێت بەڵام بەداخەوە گرتووخانەیەک بە ناوی پەکەکە وپەژاک هەیە کە هیچ یەک لەم مافانەی تێدا ڕەچاو ناکرێت.

یەکەمین مافێک کە ڕەچاو ناکرێت، ڕاگەیاندنی بوونی کەسانی تەڤلی بوو و دیدار لەگەڵ ماڵباتەکانیانە کە پەکەکە جیا لەوەی کە مندالانی ئەم ماڵباتە دەرفێنێت و بە بەڵێنی درۆ لە گرتووخانەیان دەکات و وەک کوێلە کەڵکیان لێوەردەگرێت، هەندێک جار هیچ گرنگایەتیان پێ نادات کە ئەمانە لەکوێ و چۆن کوژراون، بێ ئەوەی کە تەنانەت هەواڵی بوونیان بدەنەوە ماڵباتەکانیان چ ئەوەی کە هەواڵی کوژرانیان پێبدەن. لە پەیوەندی دووەم دا کە باوکی هەدایەت ڕەسووڵی بۆ بەدواداچووم بۆ چارەنووسی کۆڕەکەی لەگەڵ چاودێر هەیبوو، وتی:

هەدایەتی کۆڕێک ژیر و بێدەنگ بوو و زۆر کەم ناکۆکی باوک و منداڵیمان هەبوو بەڵام هیچ کات هزرم نەدەکردەوە کە ناکۆکی و شەڕی توندمان هەبێت کە ببێتە هۆی ئەوەی کە لەماڵ بڕوات. ڕۆژی یەکەم وام دەزانی کە دەیەوێت هەندێک تەنیا بێت و دواتر بگەڕێتەوە بۆ ماڵێ بەڵام بەداخەوە وا نەبوو، بۆیە بۆیە سەردانی هەموو شوێنێکم کرد. بنکەی پۆلیس و نەخۆشخانە و هتد. تەنانەت ڕاگەیاندنی ون بوونیشم بڵاو کردوە بەڵام هیچ هەواڵێکی لێ نەبوو تا ئەوەی کە لەگەڵ ئێوە پەیوەندیم کرد کە بەڕاستی خزمەتی ماڵباتی وەک ئێمە دەکەن و لەڕێگای ئێوەوە زانیمان کە تەڤلی ئەم گرووپە بووە.

لەو ڕۆژەوە کە ون بووە دایکی تووشی نەخۆشی بووە و لەنەخۆشخانەیە. خۆمیش قەت حاڵ و دۆخێکی باشم نییە. ئێستا کە لەگەڵ ئێوە قسە دەکەم دەتوانیت تێبگەیت کە دەنگم چۆنە. خەمی لەدەست دانی کۆڕەکەم هەناسەی لە سنگم دا هەڵچنیوە.

هەم لەئێوە و هەم لە هەر ڕێکخراو و ئەو کەسانەی کە دەتوانن کۆڕەکەم بگەڕێننەوە داوا دەکەم یارمەتیمان بدەن.

چرا پژاک اطلاعی از افرادی که می رباید به خانواده هایشان نمیدهد؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک