هزری هەندەران و دیلی لەنێو پەژاک دا

  • ۲ ساڵ پێش

بە پێی پێناسەی کۆمەڵناسان، چەمکی فرقە بۆ هەر گرووپێک دەبێت کە شێوازی کۆنترۆڵی مێشک و شێوازە هەڵخەڵەتێنرانەی هەبێت بۆ تەڤلی کردن.

ئەم شێوازە لە پێناو فریو دانی تاک بۆ ئەندامێتی لەناو فرقە و ڕازی کردنیان بۆ مانەوە لەوێ و کردنیان بە ئەندامێکی گوێ ڕایەڵ ئەنجام دەدرێت. وشەی فرقە لە ڕاستیدا باس لە ڕێکخستنی وەستاو و جووڵاو دەکات.

بیرمەندانی ئەم سەردەمە، فرقە وەک کاوڵکاری مێشک و هەڕەشەیەک بۆ هەزارساڵەی سێیەم ناو لێدەکەن. فرقەکان، لەڕێگای لەخشتە بردنی تاکە نەزان و بێ ئەزموونەکان بەڵام ڕاستگۆ و وەفادارەکان، ئارمانجی کاولکاری خۆی بەڕێوە دەبات. ئەم دیاردە ناوی لێدەنرێت کوێلایەتی پێشکەوتوو. ئارمانجی ڕامیاری وەک ئاسایشی گشتی و دادی کۆمەڵایەتی یا گەیشتن بە کۆمەڵگای بێ چینیان کردووتە گورزی دەستیان و کەسانی ڕاستگۆ و تەواوخواز کە ئەزموونی کۆمەڵایەتی و ڕامیاریان نییە تەڤلی دەکەن و کەڵکی خراپیان لێوەردەگرن.

زۆربەی گرووپە مارکسیستی و چەپەکان لەم گرووپانەن. بە پێی ئەم پێناسە پەکەکە و پەژاک لە تاکتیکی وەک پێکهێنانی ژیان و هەروەها هەناردنی گەنجان بۆ وڵاتانی ئەوووپی کەڵک وەردەگریت بۆ نموونە لە پەیوەندی لەگەڵ برای ئارمان قادرپوور کە بە چاودێری وتووە:

براکەم پۆلی دیەم بوو و کەسێکی بەڕێز و خوێنەر بوو. هەردەم کە ئارەزووی ڕۆشتنی بۆ وڵاتانی ئەورووپی بۆ خوێندن دەکرد بەڵام قەت بیرمان لەوە نەدەکردەوە کە ڕۆژێک دابێت ماڵ بە جێ بێڵێت.

کاتێک کە ون بوو سەردانی هەر شوێنێکمان کرد، نەخۆشخانە و بنکەی پۆلیس و … بەڵام بێ کاریگەر بوو.

لە ئەنجام دا لەگەڵ ئەوەی کە قەت بیرمان نەدەکردەوە کە تەڤلی پارت یا گروپێک بووبێت، هەواڵمان پێ گەیشت کە دیلی پەژاکە.

کەواتە خێرا خۆمان گەیاندە ئێراق بەڵام بەداخەوە ڕێگەیاننەدا کە بیبینین و و هەموو هەوڵەکانمان بێ کەڵک بوو و تا ئێستا دوو ساڵە کە هیچ هەواڵێکمان لە برا چکۆلەکەمان نییە. من دڵنیان کە بە بەڵێنی هەناردن بۆ ئەورووپا هەڵیانخەڵەتاندووە، بەڵام چۆن وەها بەڵایەک دەئافرێنن بۆ ماڵباتەکەمان.

بەس داوا لە هەموو ڕێکخراو ناوخۆیی و خەڵک دەکەم گەر زانیاریەکیان لەئارمان هەبوو با دڵی ماڵباتێکی پێ شاد بکەنەوە.

سودای خارج و اسارت در پژاک

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک