مافی مرۆڤ لەمەڕ ئەسرین محەمەدی بەرپرسه

  • ۲ ساڵ پێش

میدیا زۆرەکانی پەکەکە هەرجار چەندین ساڵی پێ ئەچی تا هەواڵی مردنی ئەندامانیان بڵاو بکەنەوە هەڵبەت بە لەبەرچاو گرتنی ئەو نموونانەی کە پێشتر بینیمانە قەت ناکرێت بڕوا بەو زانیاریانە بکرێت کە لە هەواڵەکان دا لەبارەی شوێن و کاتی کوژرانی ئەندامانیان ڕایدەگەینن.

زۆرجار بینومانە کە ناو و وێنەی ئەندامێکی کوژاویان بڵاوکردووتە کە هەڵە بووە.

هەروەها نموونەی واشمان هەبووە کە میدیاکان ئەو کەسانەی کە لەناو ڕیزی کوژراوەکان دا بوون، دواتر وێنە و هەواڵیان لەبارەیانەوە بڵاوە کردووتەوە کە ئەمە دەسەلمێنێت کە زیندوون.

بۆیە لەبارەی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو دەبنەوە لەلایەن پەکەکەوە دەبێت گومانیان لێبکرێت و هەڵبەت ڕەوتی نامرۆییان کە بەردەوام یاری بە دروونی ماڵباتی ئەندامەکانیان دەکەن، سەرکۆنە بکرێت.

باری قورسی کێشە زۆرەکان بە هۆی لەدەست دانی منداڵەکان کە ماڵباتەکان تووشی دەبن، هەندێک جار دەبێت هۆی لێکدابڕانی تەواوی هەندێک لە ماڵباتەکان.

وەک چۆن برای ئەسرین محەمەدی لەدیمانە لە گەڵ چاودێردا وتی، “هەم خۆشکمیان دزی و هەم باوکمیان ناچار کرد هەڵبێت، واتە بەتەواوەتی شیرازەی ماڵباتمانیان تێکدا، تەنانەت کاتێک کە باوکم لەئێراق بوو هێشتاش وازمان لەگەڕان نەهێنا و بەدوای ئەوەوە بووین کە ئەسرین بگەڕێنینەوە بۆ ماڵێ بەڵام بەداخەوە لەنێونا ململانێ و پێداگری ئێمە دا بەجارێک هەواڵمان پێ گەیشت کە ئەسرین لەبوردمانی تورکیادا کوژراوە”.

بەواتایەکی دیکە، هیزەکانی پەکەکە/پەژاک بۆ ئەوەی کە ماڵباتەکان چیتر بەدوای چارەنووسی منداڵەکانیانەوە نەبن درۆیان پێ دەڵێن کە منداڵەکانیان کوژراوە.

نموونەی هاوشێوەی زۆر لە چاودێردا بڵاو بۆتەوە کە دۆخیان وەک ماڵباتی ئەسرین بووە کە گرووپەکان لەبەرانبەریان وەها هەڵسووکەوتێکیان هەبووە.

 

ئەم بابەتە پیشان دەری ئەوەیە کە ئەم هێزانە بێ لەبەرچاوگرتنی دۆخی ماڵباتەکان، بێ ڕەچاوکردنی پێوانە ئاکاری و مرۆیەکان و بەس بۆ دوور کردنەوە لە بنکەکانی ئەم گرووپە، هەر ئیشێک دەکەن لەوانە پیشان دانی گڵکۆی بێ ناو نیشان بەجێگای گۆڕی منداڵانی ئەو ماڵباتانە.

برای ئەسرین لەمبارەوە وتی: “وێڕای ئەوەی کە باوکم لە ئێڕاق بوو و هێشتاش ناچار بوو کە لەگەڵیان هاوکاری بکات داوای کردبو کە لانی کەم تەرمەکی پیشان بدەن بەڵام پێیان وتبوو تەرمی نییە و بەس بردبوویان بۆ شوێنێک و لەتە بەردێکیان پیشان دابوو و وتبوویان ئەمە گۆڕی کچەکەتە و باشتر وایە کە چیتر ئارام بیت و واز لەگەڕان بەدوایدا بێنیت.”

بەڵام ئەمە کۆتایی چیرۆکەکە نییە، ماڵباتی ئەسرینیش وەک زۆرێکی دیکە لە ماڵباتی کوردانی ئێرانی بڕوایان بە چارەنووسی منداڵەکەیان کە پەژاک باسی دەکات، ناکەن.

برای ئەسرین لەمبارەوە دەڵێت: “بەڵام ئەم پرسە بۆمان ناپەژرێت چوونکە کاتێک کە خۆشکەکەمیان ڕفاند بەردەوام چاومان لە میدیاکان دەکرد کە لەوانەیە هەواڵێکم دەست بکەوێت و یا وێنەیەکی پیشان بدەن، بۆیە هەردەم گوێمان لە هەواڵ بوو.”

لەدرێژەدا دەڵێت: “بڕوا نەکردنمان بۆ ئەم پرسە لەبەر ئەوەیە کە ئەو کاتەی کە ئاگاداریان کردینەوە کە ئەسرین کوژراوە هیچ هەواڵێک لەبارەی بوردمانی تورکیا لەقەندیل بوونی نەبوو، کەوایە چۆن وتیان کە خۆشکەکەم کوژراوە؟”.

بۆیە، میدیا درۆزن و فریۆدەرەکانی پەکەکە و پەژاک لەتەنیشت کردەوە بەربڵاوە نامرۆیانەکانیان و پێشلکاری مافی مرۆڤی ئەم گرووپانە لەمەڕ تاک و ئەندامانی خۆیان و هەڵبەت ماڵباتەکانیان پیشان دەدا کە پێویستە بەدڵنیایەوە دەزگاکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی خۆیان تێخەنە نێو ئەم پرسەوە و ڕێگا نەدەن کە ئێش و کێشەی زۆری ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان کە سەرچاوەی لە ڕامیاری سەرکردە ئەورووپا نشینەکانی گرووپە ملیشیا چەکدار و تێرۆریستە کوردیەکانەوە دەگرێت.

کۆمەڵگەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی دەبێت لەمەڕ ئەم جۆرە نموونە زۆرانە و بەردەوامانەی پێشلکاری مافی مرۆڤی لەلایەن گرووپە ملیشیا کوردیەکان، هەنگاوی بنەڕەتی و ڕژد هەڵبگرن و پێش لە درێژدەانی ئەم ڕەوتە بگرن و هەڵبەت ئەم دەزگا لەبارەی ماڵباتی کەسانی وەک ئەسرین بەرپرسیارە  و دەبێت وڵامدەرەوەی ڕەنج و ئەو زیانانەی بێت کە لەبەر ڕامیاری بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز، بەسەریاندا سەپێنراوە.

نهادهای حقوق بشری در قبال خانواده «اسرین محمدی»ها مسئول هستند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک