برای ئەسرین محەمەدی: پەژاک کۆڵەکەی ژیانمانی تێکدا

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ برای ئەسرین محەمەدی دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد وه‌ک  ئەسرین محەمەدی دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی 18 ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانە:  ئەسرین محەمەدی.

دەقی دیمانەک:

ماوەیەک بوو کە باوکم لەگەڵ پەژاک هاوکاری دەکرد. بەو بۆنەوە هەندێک جار ئەندامانی پەژاک دەهاتنە ماڵمان. کۆڕان و کچانی گەنج ئەرکی ئەوەیان هەبوو کە بێنە ماڵمان و ئەم پەیوەندیە بۆ پەژاک بە پێچەوانەی بۆچوونی ماڵبات بەتایبەت دایکم و من بوو بەڵام بەداخەوە بە هۆی هاوکاری باوکم لەگەڵیان چیتر ماڵی ئێمە ببووە بنکەیەک بۆیان.

ئەو ساڵەی کە خۆشکەکەمیان ڕفاند من سەرباز بووم و ڕۆژێک کە هاتمە بۆ پشوو بینیم کە باوکم و دایکم خەمناکن. پرسیم چییە زانیم کە وەک هەردەم بە شەو هاتبوونە ماڵمان  و باوک و دایکمیان سەرقاڵ کردبوو و خۆشکەکەمیان لەگەڵ خۆیان بردبوو. قەت نەمدەتوانی بڕوا بکەم، تاوانباری ئەم کێشە باوکمە. گەر پەیوەندی نەبایا ئەوە ئەم ڕووداوە ڕووی نەدەدا.

باوکم وتی کاتێک کە خەریکی قسەکردن بووین و باسەکەمان درێژەی خایاند، ئاگام لە کچەکەم نەبوو و خەوتین بەڵام بەیانی زانیم کە کچەکەمیان لەگەڵ خۆیان بردووە و بۆیە باوک و دایکم چەندین جار دایک و باوکم ڕۆشتن بۆ ئێراق تا بیبیننەوە بەڵام بەداخەوە ڕێگای دیدار کردنیان پێ نەدان.

باوکم زۆر پاشگەز بوو لەوەی کە کردبووی و زانی کە ئەم پەیوەندیە بۆتە هۆی لەدەست دانی کچەکەی. بۆیە بڕیاری دا پەیوەندی لەگەڵیان بپچڕێنیت و ڕێگا نەدا بێنە ماڵمانەوە هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە چەندین جار هەڕەشە لەباوکم بکەن.

بەڵام لێرە کۆتایی نەهات، کاتێک کە باوکم ڕایگەیاندبوو کە چیتر هاوکاریان ناکات، شتێکی دیکە ڕووی دا و ئەوەش ڕفاندنی باوکم بوو. چاکتر بڵێم ناچاریان کرد هەڵبێت، وەک بڵێیت کاتێک کە باوکم پەیوەندی لەگەڵیان پچڕاندبوو هەندێک ئیشیان بە ناوی باوکمەوە ئەنجام دابوو کەبووە هۆی ئەوەی داواکراو بێت و بۆیە ناچار بوو هەڵبێت و لەئێران بڕوات و بردیان بۆ قەڵادزی تا حەماڵیان بۆ بکات.

هەم خۆشکمیان دزی و هەم باوکمیان ناچار کرد کە هەڵبێت، واتە بە تەواوەتی کۆڵەکەی خێزانمانیان ڕووخاند. تەنانەت کاتێک کە باوکم لە ئیراق بوو دووبارە وازمان نەهێنا و بەدوای ئەوەوە بووین کە ئەسرین بگەڕێنینەوە بەڵام بەداخەوە لەم ململانێیە و پێداگریەکانی ئێمە بەجارێک هەواڵمان پێگەیشت کە ئەسرین لەئەنجامی بوردمان دا کوژراوە.

وێڕای ئەوەی کە باوکم لەئێراق بوو و هێشتا ناچار بوو کە هاوکاریان بکات، داوای کردبوو کە لانەی کەم تەرمەکەی ببینێت بەڵام پێیان وتبوو کە تەرمی نییە و بردبوویان بۆ شوێنێک و لەتە بەردێکیان پیشان دابوو و وتبوویان ئەمە گۆڕی کچەکەتە باشترە ئارام بیت و واز لەم گەڕانە هەڵبگریت.

بەڵام ئەم پرسە بۆ ئێمە جێگای پەژاراندن و بڕواکردن نەبوو چوونکە لەکاتێکەوە کە خۆشکەکەمیان ڕفاندبوو بەردەوام بەدواداچوونی میدیاکانیانمان دەکرد کە لەوانەی لەوێ هەواڵێک لەبارەی ئەسرینەوە ببیننیەوە و یا وێنەیەکی پیشان بدەن، بۆیە هەردەم گوێمان لە هەواڵەکان بوو.

لەبەر ئەوە بڕوامان نەکرد کە لەو ماوەیە کە بە ئێمەیان وت ئەسرین کوژراوە هیچ باسی بوردمانی تورکیا لە قەندیل نەبوو، کەوایە چۆن کوژراوە؟

من ناتوانم بڕوا بکەم دڵنیام کە ئەم هەواڵە درۆیە بۆ ئەوەی بەدوایدا نەڕۆین. خۆشکم بەس 16 ساڵی بوو. باشە ئەو چ لە شەڕ و تێکۆشانی چەکداری دەزانێت؟ دڵنیام لەشوێنێک ڕایانگرتووە.

برادر اسرین محمدی: پژاک بنیان خانواده ما را از هم گسیخت

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک