باوکی محەمەد ئەمین ئەمیری: ئەمە چ دادوەریەکە کە تەنیا هەواڵی کوژرانی منداڵەکانمان پێ ڕادەگەینن؟

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی محەمەد ئەمین ئەمیری دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی 18 ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

ماڵباتی ئەمیری لەو ماڵباتانەن کە هەردەم دوور لە ڕامیاری بوون بەڵام بەداخەوە پەژاک و پەکەکە بوونەتە بەڵای گیانیان و ناچار بوون منداڵەکانیان لە خاکی خەریبی بە خاک بسپێرن.

باوکی ئەمیری لە مەرجێک دا قسەی دەکرد کە تەمەنێکی زۆری تێپەڕاندبوو، کاتێک کە نێوی کۆڕەکەیمان هێنا بەس داخی دڵی نوێ بووەوە.

دەقی دیمانەکە:

محەمەد ئەمین ئەمیری کۆڕێکی زۆر ئارام و گوێ ڕایەڵ بوو و هیچ ئازارێکی بۆ کەس نەبوو، کاتێک کە خوێندنی تەواو کرد سەرقاڵی ئیش بوو. تا ئەو کاتە نەمبیستبوو کە ناوی هیچ پارتێک بێنێت و یا خود حەزێکی بۆیان هەبێت چوونکە گەنجێک بوو کە بەس بەدوای خوێندن و ئیشەوە بوو.

ئێستاش تێناگەم چۆن چۆنی بوو کە کۆڕەکەم بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک ماڵ بە جێ بهێڵێت و هیچ یەک لە ئەندامانی ماڵەوە نەیانزانی کە چی بۆتە هۆی ئەوەی کە وەها بکات و تەڤلی کەسانێک بێت کە هێشتا بە باشی نایاناسێت.

کاتێک کە ون بوو بەدوایدا گەڕام لە هەموو شوێنێت و سەردانی هەر شارێکم کرد نەمدەزانی لەکوێیە و تەنانەت بیریشم نەدەکردەوە کە بەرەو پارتێک ڕۆشتبێت چوونکە قەت کەسێکی وەها نەبوو کە بیەوێت تەڤلی ببێت. بڕوا بکەن ئێستاش نازانم ئەوان کێن و چ دەکەن.

چەندین ساڵ تێپەڕ بوو و هیچ هەواڵێکم پێ نەگەیشت بەڵام بەداخەوە ڕژێک پێیان وتین کە لە کەناڵی سەر بە پەکەکە ڕاگەیەندراوە کە لەسوریا کوژراوە.

چۆن دەکرێت ئەم هەموو ساڵە بە بێ ئاگادار کردنەوە و هەواڵێک و نەزانیم لە کوێ دەژیت؟ واتە مافی ئەوەمان نەبوو کە تەنانەت پەیوەندیک بکەین و بڵێن کۆڕەکەمان لەکوێیە؟

تا ئەو کاتەی کە نێوی وەک کوژراو ڕاگەیەندرا قەت نەماندەزانی لەکوێیە و هیچ کات شیمانەمان نەدەکرد کە بۆ وەها شوێنێک ڕۆشتبێت.

ئەم چ دادوەریەکە کە چەندین ساڵ منداڵی ماڵباتێک بە دیل بگریت و لە کۆتایدا تەنیا هەواڵی مردنی ڕابگەینیت؟

دوای ئەوەی کە زانیم چ ڕووی دواوە ڕۆشتم بۆ ئێراق تەنیا شتێک کە پیشانیان دام لەتە خاکێک بوو و بەردێک لەسەری و نێوی کۆڕەکەمیان لەسەر نووسیبوو.

پدر محمد امین امیری: این چه عدالتی است که تنها خبر کشته شدن فرزندمان را به ما بدهند؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک