ڕامیار کاوەکان لە داخی تەمەنی بە فێڕۆ چوو لەنێو پەژاک دان

  • ۲ ساڵ پێش

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ڕامیار کاوە ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە 18 ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەو ماڵباتانە کە بۆتە قوربانی ڕامیاری بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز، ماڵباتی ڕامیار کاوەیە.

وەک ڕامیار لەدیمانە لەگەڵ چاودێر دا باسی کردووە، “لەو کاتە زۆر منداڵ بووم و زۆتر بۆ یاری کردن لەگەڵ هاوڕێیانم دەڕۆشتم شاخ چەندین بار ئەندامە چەکدارەکانی پەژاکم بینی و هەندێک جار دەهاتن بۆ لامان و قسەیان لەگەڵ دەکردین بەڵام ئێمە هیچ تێنەدەگەیشتین نەماندەزانی مەبەستیان چییە و ئەوەی کە دەیانەوێت بۆ شەڕمان بنێرین.”

بەکارهێاننی منداڵانی خوار 18 ساڵ ڕامیاری بەکارهێنانی منداڵان لە چوارچێوەی منداڵانی سەربازە کە زۆر جار چاودێر باسی لێوە کردووە و لەبارەی ئەم ڕامیاریە نامرۆیانەوە ئاگاداری داوەو و ڕاوێژی کردووە بۆ بەرپرسانی ئێران و ئێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەوەی کە پەکەکە و پەژاک دەیانەوێت ئەم کەسانە لە تەمەنێکی دیاریکراو دا بن هۆکاری بەس یەک شتە و ئەوەش بڕیاری بێ بنەما و دوور لە کەشی ژیربێژی و مێشکە کە باشترین دەرفەرە بۆ گرووپە ملیشیا چەکدارە کوردەکان.

ئەوان دەزانن کە بەڵێنی بریقەدار بە ئاسانی دەتوانێت ئەم کەسانە بخاتە ژێر کاریگەری و خەونی ژیانی باشتر لە مێشکیاندا پەروار بکات و لە ئەنجام دا هانیان بدات بۆ تەڤلی بوون.

لەلایەکی دیکەوە، بەکارهێنانی ژنان و کچان بەمەبەستی تەڤلی کردنی هێزیش یەکێکە لە شێوازەکانیان کە پێشتر ئاماژەمان پێدا.

لەم بارەوە ڕامیار کاوە بەمجۆرەی وتبوو: “چەندین جار ڕووی دا کە پێکەوە قسەمان دەکرد کچیان لەگەڵ بوو تا قسەمان لەگەڵ بکەن من بۆ خۆم وردە وردە ورد بوومەوە کە بزانم کێن و چ دەکەن”.

ئەو لەدرێژەدا وتی: “ئەو کچانەی کە دەهاتن ئەوەندە قسەیان دەکرد کە چیتر ڕێگایان دەرخساند بۆ تەڤلی بوون.”

خاڵێکی دیکە لە چیرۆکی ژیانی ڕامیار کاوە دا هەیە ئەوەیە کە ئەویش وەک ئەندامانی دیکە دواتر لەو ڕێگایە کە ڕۆشتوو پاشگەز بۆتەوە و بۆ تەمەنێک داخی ئەو دەرفەتە کەکیس چووە لە دڵی دا دەمێنێتەوە.

ڕامیار دەزانێت کە لەو ماوەیەدا کە لەماڵ نەبووە ماڵباتەکەی چی بەسەر هاتووە، هێزەکانی پەکەکە و پەژاک چۆن هەڵسووکەوتیان لەگەڵ کردون و… ئەو ئەوڕۆکە دەزانێت کە چ هەڵەیەکی گەورەی کردووە و چی ڕووی داوە.

“ئێستا کە بیری لێ دەکەمەوە بەڕاستی نازانم چۆن بوو کە هەموو ژیانم بە بێ هیچ زانیاریەک و بڕیاری لەپێش واز لێ هێنا؟”. ئەم ڕەستەیە بە جوانی قووڵایی پاشگەز بوونی لەمەڕ ئەو بڕیارەی داوەیە کە سەردەمی لاوێتی دا دەردەخات و ئەوڕۆکەش چیتر بە هۆی ئەوەی کە لەگەڵ خێزانەکەی دایە زۆر بەختەوەر و ڕازیە.

«رامیار کاوه» ها در حسرت عمر به هدر رفته خود در پژاک هستند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک