بەرەنگاری پەکەکە؛نهێنی تورکیا بۆ داگیرکارییه

  • ۲ ساڵ پێش

سوپای تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە تا ئێستا 92 بنکەی بە شێوەی نایاسایی لە باکووری ئیراق داناوە و وردە وردە پێکدادانی ڕۆژانەی گرووپە چەکدارە ئێراقییەکان لەگەڵ تورکاکانین.

بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە بیانوویەکە کە تورکەکان بە پێی ئەوە خۆیان سەپاندووە بە سەر باکووری ئێراق دا بەڵام بەدڵنیایەوە ئەمە هەموو بابەتەکە نییە و تورکیا بە دوای زیاتر لەوانەیە کە بەس گرووپێکی چەکدا سەرکوت بکات.

پەکەکە ڕێکخراوێکی بە ناو چەپ و هەڵبەتە چەکدارە لە ناوچەی باشووری تورکیا و باکووری ئێراق و ناوچە کوردنشینەکانی سوریا کە لەساڵی 1978ەوە دامەزراوە و بەدوای جیاکردنەوەی کوردستانە لە تورکیا و دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆیە و بۆ ئەمەش دەستی دایە تێکۆشانی چەکداری لەدژی تورکیا.

لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی تورکیا، بەشێک لەم ڕێکخراوە گوزرایەوە بۆ باکووری ئێراق و بووە هۆی ئەوەی کە تورکیا ڕێگا بە خۆی بدات تا بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی هێرشی ئاسمانی و درۆن و تۆپخانە بۆ سەر باکووری ئێراق ئەنجام بدات.

خاڵێک کە لەمبارەوە گرنگە ئەوەیە کە نەبوونی هاوئاهەنگی لەنێوان تورکیا و ئێراقە بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە لەنێو خاکی ئێراق.

تورکەکان سەرەتا ئەم مافەیان بۆ خۆیان ڕەوا بینی کە بە بێ هاوئاهەنگی بەغا بڕۆنە باکووری ئێراقەوە.

بەڵام ئەم هێرشانە بەمەوە نەوەستا و لە ساڵی پارەوە هێرشی وشکانی تورکیا بۆ باکووری ئێراقیش دەستی پێکردووە و یەکینەکانی زرێی و پیادەی تورکیا ڕۆشتوونەتە نێو خاکی ئێراقەوە.

هەندێک دەڵێن کە تورکەکان بۆ ئەم هێرشانە و بوونیان لەنێو خاکی ئێراق لەگەڵ بەرپرسانی کوردستانی هاوئاهەنگن بەڵام نەتەنیا ئەمە پشت ڕاست نەکراوەتەوە بەڵکوو کاتێک کە دەوڵەتی ناوەندی بەغا هەبێت، دەسەڵاتی ئەم بڕیارانە لەدەستی کوردستان نییە و دەبێت ناوەند بڕیار بدات، وێڕای ئەمەش دەستپێکردنی هێرشی وشکانی تورکیا بۆ سەر کوردستان، بەرپرسیارانی دەوڵەتی و ڕامیاری ئێراق چەندین جار ئەم هەنگاوەیان ئیدانە کردووە و خوازیاری وەستان و وڵامدانەوەی تورکیا لەمبارەوە بوون، دەنگێک کە هەڵبەتە بە هیچ کوێ نەگەیشت.

تەنەنەت وەزیری دەرەوەی ئێراق لەمبارەوە جەختی کردەوە کە هەندێک قسە لەبارەی ئەوەی کە ڕێکەوتنێک هەیە کە ڕێگا بە تورکیا دەدات هێرش بکاتە سەر ئێراق، بێ بنەمایە و تەنیا هاوئاهەنگییەک لەنێوان بەغا و ئەنکەرە لەساڵی 2003ەوەتە بوونی هەیە کە ڕێگا بەتورکیا دەدات تا قووڵایی 5 کیلۆمەتر بێتە نێو خاکی ئێراقەوە و لەساڵی 2009 پەرلمانی ئێراق ئەمەی یاسایەکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەوە هەرجۆرە ڕێگا دان بە تورکیا بۆ هاتنە ناو خاکی ئێراقی بەتاڵ کردەوە.

بەڵام ئەمەش کۆتایی چیرۆکەکە نەبوو و تورکەکان تەنیا ڕازی بە هێرشی وشکانی نەبوون و دەستیان دایە دروستکردنی بنکەی سەربازی لە باکووری ئێراق.

ئەمە دەستدرێژی و داگیرکاری فەرمی خاکی ئێراقە لەلایەن تورکیاوە کە تا ئاستێک پێشکەوتووە کە ماوەیەک پێش ئێشتا بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری تورکیا وێنەیەکی لە نەخشەی ناوچەکە بڵاو کردەوە کە زیاتر لە 30 بنکەی سوپیا تورکیای لە باکووری ئێراق پیشان دەدات کە زۆر خێرا لە سەر ماڵپەڕەکە سڕانەوە.

هەندێک لە بنکەکانی سوپای تورکیا لە باکووی ئێراق

ئەم بەرەو پێشەوچوونانە و داگیرکردنی خاکی ئێراق ئەوەندە پێش چووە کە بە پێی زانیاریە دەست کەوتووەکان ژمارەیان 92 بنکەیە.

جوان دیارە کە بوونی سوپیا تورکیا لەم ئاستە دا لە باکووری ئێراق، ناتوانێت بەس بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە بێت، چوونکە دەیتوانی بە شێوەی کۆن بە هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی و بە تێچووی کەمترەوە بەرەنگاریان ببیتەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە تەنیشت ئەم لەشکەرکێشییەی تورکیا بۆ ئێراق، دەبێت هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریاش سەرنجی لەسەر بدەین تا لەوانەی تێبگەین کە تورکیا چ ئارمانجێکی هەیە.

بەڵام هەرچەند دەوڵەتی ئێراق بەس بۆ ناڕزایەتی دەربڕین بەیانییەی دەرکردووە بەڵام گرووپەکان لەژێر ناوەی گرووپەکانی بەرخۆدان، بەرەنگاری تورکەکان بوونەوە.

ئەم گرووپانە کە هەندێک جار ناوی خۆیان دەنێنە “ئەحرارۆلئێراق” هێرشی ڕۆکەتی و درۆن بۆ سەر چەندین بنکەی تورکیا لە ئێراق لەوانە زلیکان کە شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی تورکیایە لە ناوچەی بەعشیقە لە موسڵ، کردووتە ئامانج.

خاڵی گرنگ ئەوەیە کە ئەم گرووپانە لە ڕاگەیاندنەکان دا زۆر جار ڕایگانگەیاندووە کە هێرشەکانیان تا دەرکردنی تەواوی سوپیا تورکیا لەنێو خاکی ئێراق درێژە پێدەدەن و بەرپرسیارتی ئەم هێرشانە لەئەستۆی تورکەکانە چونکە بە شێوەی نایاسایی هاتوونەتە نێو خاکی ئێراقەوە.

بە لەبەرچاو گرتنی ئەم مەرج و دۆخانە پێش بینی دەکرێت کە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەتی ئێراق بۆ سەر سوپیا تورکیا لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاد بکات و لەوانەی بەمجۆرە ڕۆژانە بەشێک لە بۆشایی ڕژدی سوپا و دەوڵەتی ئێراق لەبەرانبەر بوونی نایاسایی تورکەکان تا ئاستێک پڕ بکرێتەوە.

مقابله با پ.ک.ک؛ رمز عملیات ترکیه برای کشورگشایی

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک