تاکتیکێ خەونی ژیانێکی باشتر لە پەژاک

  • ۲ ساڵ پێش

خەونی ژیانێکی باشتر لە پەژاک دا تاکتیکێکە بۆ ڕاکێشانی محەمەد نەوید دۆستییەکان.

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە 18 ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێکی دیکە لەو ماڵباتانە کە تووشی ئەم ڕامیاریەی پەژاک بووە، ماڵباتی محەمەد نەوید دووستییە.

وەک باوکی محەمەد لەدیمانە لەگەڵ چاودێر باسی کرد، “نەوید کۆڕێکی زۆر ساکار بوو و هیچ کات شەڕمان نەبووبوو بەڵام ئەم دوایانە کە پەڵپی ئۆتۆمبێلی پێدەگرتم هەندێک کێشەمان بۆ دروست بوو و هەندێک جاریش هەڕەشەی دەکرد کە گەر بۆم نەکڕی ئەوە تەڤلی پەژاک دەبم و دەیگووت ئەوان هەموو شتم پێ دەدەن.” لەدرێژەدا وتی: “لە لووتکەی بێ بڕوایدا ڕۆژێک ماڵی بە جێ هێشت و دووبارەی دەکەمەوە کە بڕوام نەدەکرد بە بۆنەی ئەم پرسەوە ماڵ بە جێ بهێڵێت، ئەمە چ بەڵێنێک بوو کە پێیان دابوو؟ واتە ئۆتۆمبێلت پێ دەدەین؟”.

ئەوەی کە گرووپە ملیشیاکان بۆ تەڤلی کردن و دابین کردنی هێزی مرۆیی خۆیان هەر ئیشێک دەکەن، بەڕاستی جێگای داخ و کەسەرە.

ئەوان دەزانن لە حاڵەتی ئاسایی و ژیرانەدا هیچ مێشکێکی تەندرووست و مرۆڤێکی ژیر تەڤلیان نابێت و خوازیاری ژیان لەنێو ئەشکەوتەکان و هەڵگرتنی ئەو هەموو دژواریە نییە. سەرکردەکانی ئەرووپا نشینی پەکەکە و پەژاک بە باشی ئەمە دەزانن کە ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندن تەنیا ڕێگای تەڤلی کردنی هێزە بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجە ڕامیاری و بێ کۆتایەکانیان.

ئەوان بۆ خۆیان لە وڵاتانی ئەورووپی لەنێو ناز و خۆشیدان و پاڵپشتی ڕۆژئاوایان لەپشتە بەڵام بۆ منداڵانی ئێمە ئەم دۆخە دەئافرێنن.

بۆ ژیانی کەسانی وەک محەمەد نەوید دوستییەکان بۆتە ئامرازی یاری لەدەستی سەرکردە ئەورووپا نشینە بێ دەردەکان کە لەو پەڕی گۆێ خاکی منداڵە کوردە ئێرانییەکان بە کوشت دا دەدەن؟

پرسیار ئەمەیە کە ئایا دەزگاکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئەم ڕامیاریە و هەنگاو نامرۆیانە دەبینن و هیچ ناڵێن؟

بەڵی هەروایە، دەزگاکانی مافی مرۆڤ لە جیهان دا بەس چاو لێدەکەن و هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشە زۆرەکانی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکان کە زیانیان پێ گەیشتووە لە تەڤلی بوونی منداڵەکانیان لەنێو گرووپە ملیشیا چەکدارە کوردیەکان، هەڵناگرن.

رویای زندگی بهتر در پژاک ترفندی برای جذب «محمد نوید دوستی»ها است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک