بۆ پەکەکە حکمەت فیدانی تێرۆر کرد؟

  • ۲ ساڵ پێش

سڕینەوەی ناوخۆیی؛ 17 ساڵ پێش کەسێک لە ئامەد بە گولە لە پشتەوە کوژرا. کەسێک کە تێرۆر کرا حکمەت فیدان بوو.

فەرمانی کوشتنی ڕاستەوخۆ لە قەندیلەوە دەرچووبوو. موراد کارایلان کە ساڵانێکە پیاوی ژمارەی یەکی پەکەکە بوو، یەکێک لە ئەندامە تایبەتەکانی بە ناوی دەنیز ئولاشی ئەرکدار کرد کە حکمەت فیدان بکوژێت و لە ڕێگای جۆلەمێرگەوە هەناردی بۆ ئامەد.

کوشتنی حکمەت درێژەی ڕامیاری پەکەکە بۆ لەناوبردنی هەموو ئەو کەسانە بوو کە لەپەکەکە دادەبڕێن. هەڵبەت ئەم جۆرە کوشتنە لە تورکیا بە کوشتنی فەرید ئۆزون دەستی پێکرد. واتە پەکەکە بە کوشتنی فەرید دەستی کرد بە کوشتنی ڕەخنەگران و ئەوانەی کە لە پەکەکە دابڕاون، بەڵام جیاوازی حکمەت لەگەڵ کەسانی دیکە وەک فەرید ئەوە بوو کە فیدان ناوێکی لەدەرەوەی پەکەکە نەبوو، ئەو تەمەنی لە گرتووخانە تێپەڕاندبوو و ڕامیاری پەکەکەی بەڕێوە دەبرد.

فیدان لە گوندی مرسکا لە مێردین لەدایکبوو. دوای تەواوکردنی خوێندن لە ساڵی 1970 خەریکی مامۆستایی بوو. کاتێک کە لە گوندی خۆیان مامۆستا بوو، لەساڵی 1976 یەکەمین پەیوەندیەکانی لەگەڵ پەکەکە دامەزراند. ئەو لەو کاتەدا بووە هاوڕێی دامەزرێنەرانی پەکەکە وەک عەبدۆڵا ئۆجالان و مەزڵوم دۆغان و خەیری دورموش. ناوبراو یەکێک لەو کەسە بەکاریگەرانە بوو لە دامەزراندنی پەکەکە لەناوچەی مێردین. ئەو دواتر بە هۆی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیر و ئەشکنجەی زۆر کرا. بەو بۆنەوە 10 ساڵ لە گرتووخانە مایەوە لەساڵی 1991 ئازاد کرا، بەڵام تەنانەت کاتێک کە لەلایەن پەکەکەوە کوژرا هێشتا بە بۆنەی دۆسیەی پەکەکەوە خەریکی تێپەڕاندنی سزای 36 ساڵی خۆی بوو.

فیدان لەساڵی 1976 تا 2004 بۆ ماوەی 29 ساڵ لەخزمەت پەکەکەدا بوو. ئەو بۆ پەکەکە هەر ئیشێکی کرد.

لە کاتی دەستیگری ئۆجالان لەساڵی 1999 و لێدوانەکانی، بە گشتی بڕوای بە پەکەکە و ئۆجالان نەما. کاتێک کە ئۆجالان بە ئەفسەرە تورکەکەی وت: “دایکم تورکە، من دەمەوێت خزمەتی وڵاتەکەم بکەم”، حکمەت تووڕە بوو. لەبەر ئەوەی کە فیدان لە دەیەی 1980 لەگرتووخانەی ئەمەد کاتێک کە گۆڕەوشاریان دەدات ناوی هیچ یەک لە هاوڕێیەکانی نەدا و پێی وابوو کە ئۆجالان خامینە و خیانەتی لە هەموو دۆستانی کردووە.

حکمەت هەڵوێستەکانی سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە لەبەرانبەر دەوڵەتی تورکیا بە دڵ نەبوو و ڕەخنەی لێگرت و پەکەکە هەڕەشەی لێکرد بەڵام ئەو وازی لە ڕەخنەگرتنی ئۆجالان نەهێنا و بە بڕیاری کارایلان تێرۆر کرا تا چاکەی 29 ساڵ وەفاداری بە پەکەکە ببینێتەوە.

بە پێی قسەی پەکەکە هەرکوردێک کە پەکەکە نەبێت دەبێت بکوژرێت. هەرکەسێک ئەندامی پەکەکە نەبێت وەک خائین و سیخۆڕە و دەکوژرێت. فیدانیش لەلایەن پەکەکەوە کە 29 ساڵ خزمەتی پێ کردن تەنیا بە هۆی ڕەخنەگرتنەوە کوژرا.

https://www.kurdparez.com/1401/04/11/%DA%86%D8%B1%D8%A7-%D9%BE-%DA%A9-%DA%A9%D8%8C-%D8%AD%DA%A9%D9%85%D8%AA-%D9%81%DB%8C%D8%AF%D8%A7%D9%86-%D8%B1%D8%A7-%D8%AA%D8%B1%D9%88%D8%B1-%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D8%9F/

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک