پەژاک دەیگووت ماڵبات لەمێشکتان بسڕنەوە

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ ڕامیار کاوە دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی 18 ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەم منداڵانە کاوە بوو.

لەسەرەتاوە لەگەڵ باوکی ڕامیار قسەم کرد و وتی کە کۆڕەکەی لەو کاتە بەس 14 ساڵی بووە کە ڕفێندراوە و هەروەها درێژەی دا کە وێڕای ئەوەی کە بۆ خۆم کرێکارم بەڵام هەموو شتێکم بۆ دابین دەکرد و هەوڵم دەدا دابین بێت بۆیە هۆکارێک نەبوو کە ماڵەوە بە جێ بهێڵێت و تەڤلی بێت ئەویش پارتێک کە هەموو ئەندامانی ماڵبات ڕقمان لێ بوو و ناوەڕۆکیمان دەناسی، بەڵام بەداخەوە کەی دەتوانێت ئەمانە تێبگات و بزانێت؟

درێژەی دیمانەکە لەگەڵ ڕامیار:

ڕامیار لەدرێژەدا وتی کە ئەو کاتە منداڵ بووم و زۆرتر بۆ یاری کردن لەگەڵ هاوڕێیانم دەرۆشتمە شاخ و چەندین جار ئەندامانی پەژاکم بینی کە چەکدار بوون و دەهاتن لای ئێمە و قسەیان بۆ دەکردین بەڵام ئێمە تێنەدەگەیشتین چی دەڵێن نەماندەزانی مەبەستیان چییە و نەماندەزانی کە بۆ شەڕمان دەنێرن.

چەندین جار قسەیان لەگەڵ کردین و زۆرتر کچەکانیان دەنارد قسەمان لەگەڵ بکات من بۆ خۆم تێژ ببوومەوە کە بزانم چۆنن و چی دەکەن.

ئەو کچە ئەوەندە قسەی لەگەڵ کردم کە چیتر ڕازی کردن بە بێ ئەوەی کە ماڵبات ئاگادار بکەمەوە لەگەڵیان بڕۆم بەڵام کاتێک کە گەیشتمە ئەوێ هەموو شت گۆڕا. پێمیان نەوتبوو کە لەشاخ دەژین یا ئیشی قورس ئەنجام دەدەن و شەو و ڕۆژ خەریکی هەڵکۆڵانی زەوین بۆ سەنگەر بەمنیان وتبوو کە لەوێ ماڵیان هەیە و دەژین و ….

ماوەیەک لەوێ بووم هەموو هەوڵێکیان بۆ شتنەوەی مێشکی من و ئەوانەی وەک من دەدا بۆ ئەوەی وشەی ماڵبات لە مێشکمان بسڕنەوە و بیخەنە مێشکمانەوە کە ماڵباتە بەس ئەوانن.

هەرجۆرێک بوو ساڵێک خۆم ڕاگرت بەڵام چیتر نەمدەتوانی ئەو مەرجە بپەژرێنم و بۆیە بڕیارم دا هەڵبێم و توانیم بگەڕێمەوە بۆ ئێران.

ئێستا کە بیری لێدەکەمەوە بەڕاستی نازانم چۆن چۆنی بوو کە دەستم لەهەموو ژیانم بێ هیچ زانیاری و بڕیاری پێشتر ششت.

زۆرترین ئازارم ئەوە بوو کە کاتێک لەوێ بووم ماڵباتەکەم چەندین جار هاتبوون بە دوامدا بەڵام ڕێگایان پێ نەدان کە بمبینن و نەیانهێشتیش کە منیش پێ بزانم کە هاتوون.

رامیار کاوه: پژاک میگفت مفهوم «خانواده» را از ذهنتان بیرون کنید!

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک