منیان هەنارد بۆ سوریا تا هزری هەڵاتن نەکەمەوە

  • ۲ ساڵ پێش

ئەوەی دیارە و زۆر جار لە کۆڕە میدیا ناوخۆیەکاندا باسی کراوە ئەوەیە کە پەرەسەندن و سەقامگیری ئابووری ناوچە سنووریەکان دەبێت وەک خاڵ و هەنگاوێکی سەرەکی و لەپێش بێت بۆ دەوڵەتی ئێران. گەر پەرەسەندوویی و سەقامگیری لەم ناوچانە هەبێت، لەوانەی چیرۆکی ژیانی هەندێک لە گەنجانی کورد بەرە تەڤلی بوون لە گرووپە ملیشیا کوردیەکان دا نەڕوات.

لەوانەی گەر بەرپرسانی نەتەوی و پارێزگایی لەهزری چارەسەرکردنی کێشەی ئابووری و بژیوی ژیانی خەڵکی ئەم ناوچە ببان، ئەوە هیچ گەنجێک بە هۆی ئیش و نەبوونی داهات ناچار نەدەبوو خێزانەکەی بە جێ بهێڵێت و تەڤلی ئەمجۆرە گرووپانە بێت.

وایە، کەسانی وا هەن کە هۆی نەداری و دۆخی ناگۆنجاوی بژیوی ژیان، تەڤلی ئەم گرووپانە دەبن و دواتر تێدەگەن کە هەڵەیان کردووە.

بەڵام لەوانەیە ئەم بەخەتە بۆ هەمووان نەبێت، وەک ئەوەی فیروز ئەداک بووی و توانی هەڵبێت و جارێکی دیکە بەختی ژیانی دەست بکەوێت.

دیمانەی ئەنجام دراو لەگەڵ فیروز ئەداک هەندێک خاڵی بۆ بەرپرسانی ئێرانی و هەڵبەت بەرپرسانی خۆجێێ تێدایە کە گرنگن و هیوادارین سەرنج بخەنە سەر ئەم خاڵە گرنگانە کە گەر نەبانا ئەوە کێشەی زۆری ئابووری و بژیوی ژیان کەسانی وەک ئەمەیان بەرەو تەڤلی بوون هان نەدەدا.

دەقی دیمانەکە:

لەو ساڵانەدا کێشەی زۆرم هەبوو جیا لە کێشەی دارایی کێشەم لەگەڵ ماڵباتیش هەبوو. بەداخەوە براکانم چەندین جار خەڵەتاندمیان. تەنانەت ماڵەکەی باوکمیان فرۆت و هەموو پارەکەیان بۆ خۆیان برد، بەڵام ماڵبات منیان بە تاوانبار دەزانی هەرچەند هیچ تاوانێکم نەبوو و هیچم نەکردبوو.

هەردەم لەنێوان من و براکانم دا جیاییان دەخست و هەموو ئەم مەرجانە دەستیان بەدەستی یەکەوە دا کە چیتر نەتوانم ئەو ژیانە بپەژرێنم، وێڕای ئەوەی کە خێزاندار بووم بەڵام ئەوەندە گوشاری دەروونیم لەسەور بوو کە بڕیارم دا بە جێگای خۆکوشتن ڕێگای شاخ و کەمەر بگرمە بەر بۆیە وازم لە هەموو شت هێنا و ڕۆشتم بۆ ئێراق.

لەو کاتەدا هیچ شتێکێکم لەبارەی پەکەکەوە نەدەزانی بەس دەمویست بڕۆم بۆ شوێنێک کە خەمم لێ دوور بێت و ماڵبات لەبیر بکەم. زۆر گەڕام و لەکۆتایدا خۆم گەیاندە قەندیل و لەوێ بڕیارم دا تەڤلی بم. سەرەتا مەرجەکان بۆم گرنگ نەبوون ڕاستیتان دەوێت ئەوەندە سەرقاڵ بووم نەمدەزانی لەکوێم یا چی دەکەم.

دوای تێپەڕ بوونی ماوەیەک زانیم کە چ هەڵەیەکی گەورەم کردووە. جا زانیم کە ئەوێ کوێیە و مرۆڤەکان چ دەکەن.

بەڵام بەداخەوە چیتر درەنگ ببوو، ڕێگای ئەوە نەمابوو کە بە حەز و ئارەزووی خۆت هەڵبژێری و لەوێ داببڕی و ڕێگایان نەدەدا، هیچم پێ نەدەکرا و زۆر خەمۆک ببووم و وەک هەرکات کە کەسێک لەنێو ئەم گرووپە وەک من خەمۆک دەبوو و یا هەستیان دەکرد کە لەوانەیە هەڵبێت دەیانهەنارد بۆ شوێنێکی دوور وەک تورکیا یا سوریا تا بیر لە هەڵاتن نەکاتەوە.

ئەمەشیان بۆ من کرد و هەناردمیان بۆ سوریا کە هەم لە ئێرانەوە دوور بێت و هەمیش بیر لە هەڵاتن نەکەمەوە. کاتێک کە لەسوریا بووم بە پێچەوانەی ئێراق دەمتوانی تەلەفۆن بکەم، چوونکە پەیوەندی باشم لەگەڵ ماڵبات نەبوو و کەسێکم نەبوو کە پەیوەندی پێوە بکەم جگە لە هاوسەرەکەم کە پێم وانەبێت چاوەڕێم مابێت.

کاتێک کە پەیوەندیم پێوە گرت زانیم کە لەو کاتەدا کە من لەوێ نەبوومە چەندین جار سەردانی ئێراقی کردووە تا من ببینتەوە بەڵام هیچی دەست نەکەوتووە. ئەمە بووە هۆی ئەوەی کە بڕێک هیوام تێبکەوێت و وام دەزانی کە هەموو جیهان هی منە کاتێک کە زانیم هاوژینەکەم بەدوامدا دەگەڕێت و چاوەڕێمە.

بۆیە خێرا بڕیارم دا و لەوێ هەڵێم و بگەڕێمەوە لای هاوژینەکەم بۆیە کاتێک کە دەرفەتی گونجاوم دەست کەوت هەڵاتم.

ئێستا زۆر بەختەوەرم کە لەگەڵ هاوژینەکەمدام وێڕای هەموو کێشە دارییەکان بەڵام هێشتاش سوپاسی خودا دەکەم کە ژیانێکی ئازادم لەگەڵ هاوسەرەکەم هەیە.

فیروز اداک: من را به سوریه فرستادند تا فکر فرار از سرم بیرون رود!

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک