تاوانی سەردەشت و دەوری پارتە کوردیەکانی وەک دێمۆکرات لەو تاوانەدا

  • ۲ ساڵ پێش

ئەوڕۆ 35مین ساڵڕۆژی هێرشی کیمیایی سوپای بەعسی سەدامە بۆ سەردەشت و شەهید بوونی هەزارن منداڵ و ژن و پیاو.

کورد قوربانی دیکتاتۆری سەدام و لەڕێگای بەکارهێنانی چەکی کیمیەوەییەوە بوونەتە قوربانی کە ئەم دەرئەنجامی بێ هێزی سوپای ئێراق داگیرکەر بوو.

لە وەها ڕۆژێک دا سەدان کەس لە سەردەشت و پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەناکاو لە شیرین خەو دا بە دەنگی تەقینەوە و هێرشی ئاسمانی و زەنگی ئاگادارکردنەوە و هەڵبەت بۆنی سووتانی منداڵان و ژنان و پیاوان بەخەبەر هاتنەوە.

شارەکە کاول بوو و هەزاران کەس بوونە قوربانی ئەم هێرشە ناپیاوانە و بۆیە ئەم تاوانە ترسناکە لە مێژووی پیشی دیکتاتوری سەدام دا هەر دەمێنێتەوە.

سەدام و هاوپەیمانانی ئەورووپی و لەناوخۆی ئێران ئەو کوردانەی کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی مرۆڤ بۆ کورد دەناساند و دەناسێنن، پێکەوە بە یەک دەنگ لەم هێرشە کیمیاییە دا بۆ سەر سەردەشت دەوریان هەبوو.

ڕەوتەکانی وەک دێمۆکرات بە سەرکردایەتی قاسملوو کە خۆی بە پارێزوانی مافی کوردان دەناساند و هەڵبەت بینیمان کە پارتەکەی لەبەردام هێرشەکانی سەدام چاوی داخست و هیچی نەوت.

جا ئێستا 35 ساڵ بە سەر ئەو ڕووداوەدا تێپەڕ دەبێت و هێشتاش ئاسەوارەکای لەم شارەدا ماوەتەوە.

کێ دوای تێپەڕبوونی ئەم ماوەیە، وڵامی کەمئەندامانی ئەم هێرشە کیمیەوەیە کە بەیارمەتی بتڵی ئۆکسیژن هەناسە دەدەن یا ئەو منداڵانەی کە دوای چەند نەوە هێشتاش ناتەواو لەدایک دەبن، دەداتەوە؟

 

لە 35مین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی خەڵکی سەردەشت، حدک و حدکا، جێژن دەگێڕن و یەکبوونەوەیان دەکەن بە هەڵپەڕکێ و چاوەڕوان کە خەڵک لە شادیەکەیاندا هاوبەشی بکات.

ئەوانەیە کە یارمەتی سەدام و دوژمنانی ئەم خەڵک و خاكەیان دا تا قوربانی دەسەڵاتی کاتی خۆیانیان بکەن، ئایا بڕوایان وایە کە خەڵک هەر ئەوەی لەوەو پێشە و چیتر هیچ لەبارەی ئەم گرووپانەوە نازانێت؟

ئایا خەڵک نازانن بەدرێژایی 35 بۆ 40 ساڵی ڕابردوو لەکوێ توانیبێتیان یارمەتی وەربگرن و کیێشەکانیان چارەسەر بکەن؟

لە گەرماگەرمی گۆڕانکاری ڕامیاری ناوچەکە، ئەربابانی زێر و دەسەڵات بۆ مبەکارهێنانی سەرچاوەکانی ئێران بۆ خۆیان ئەویش بە نرخی گیانی خەڵک هەوڵ دەدان بەکرێگیراوانی ڕابردوو (ڕەوتە کوردیە باس کراوەکان) بێنێتە نێو گۆڕەپانەوەو جارێکی دیکە بیانکەنە قوربانی ئارمانج و خواستەکانیان.

ئەوانە لە هزر پاراستنی بەژەوەندی تاکەکەسی و کۆمپانیاکانیانن لە ناوچەکەو منداڵان و خەڵکی کورد دەکەن قوربانی و قەڵخانی پاراستنی خۆیان.

 

منداڵە هەڵخەڵەتاوەکان کە ئاگاداری پشت پەردەی هێجری و عەزیزی نین و نازانن کە کۆمپانیاکانی هێجری و عەزیزی لە مەترسیدان نە خەڵکی کورد لە ئێران.

مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی دروشمی بە ڕواڵەت جوان کە لەلایەن ڕۆژئاوا و ئەوانەی وا باسی پاراستنی مافی مرۆڤ دەکەن چیتر ژەنگار بووە واتە دەبێت بگوترێت کە خەنەکەیان چیتر ڕەنگی نەماوە.

چیتر خەڵک دۆست و دوژمنی خۆیان دەناسن و فریوی ڕواڵەت و پاراستن لە کۆمپانیاکانی سەرکردەکانی دێمۆکرات لە کوردستانی ئێران و بەرژەوەندی ماڵباتەکانیان لە ئەورووپا ناخۆن.

ئەوان هەر ئەوانەن کە دەستیان هەبوو لە پشتەوەی پەردە لە کۆمەڵکوژ کردنی خەڵکی کورد.

هیوای تەندرووستی بۆ کەمئەندامانی ڕووداوە تاڵ و لەبیرنەکراوەکەی سەردەشت دەخوازین و یاس و بیرەوەریاکانی ئە منداڵا و پیاو خەڵکی سڤیلە کە بوونە قوربانی ئەم تاوانە، بەڕز ڕادەگرین و دەزانین کە ئەو هێرش و تاوانە بە نەخشە و هەڵبەت یارمەتی پارتە کوردەکان وەک دێمۆکرات لەگەڵ سەدام لەژێر ناوی پاراستنی مافی هاوڵاتیانی کورد لە ئێران بووە و پێویستە لە کۆتایدا جەخت لەسەر ئەمخاڵە بکەمەوە کە خەڵکی کورد هۆشیارە بن و مافی خۆی دەپارێزێت و ڕێگا بە دەستێوەردانی دوژمنان نەدەن.

  جنایت «سردشت» و نقش احزاب کُردی چون «دمکرات» در آن

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک