تورکیا، هەڵاوسانی قوورس و خەڵکێک کە هەژارتر دەبن

  • ۲۲ ڕۆژ پێش

هەڵاوسانی فەرمی لە تورکیا ئێستا 73.5 کە بەرزترین ئاستە لە ساڵی 1998ەوە. کارناسانی سەربەخۆ و ئۆپۆزسیۆن، دەوڵەت تاوانبار دەکەن بەوەی کە ئامارەکە کەمتر پیشان دەدات. ئەناگ، گرووپێک لە ئابوری ناسانی سەربەخۆن، ئەوان ئاستی هەڵاوسان بە 160 لە سەد ڕاگەیاند.

هەڵکشانی زۆری نرخی وزە و شەڕی ئۆکراین، کاریگەری لەسەر هەڵاوسان لە هەموو جیهان دا بوو، بەڵام کێشەی ناوخۆیی تورکیا، ئەمە خەستر دەکاتەوە. بە پێی ڕەوتی سەرەکی ئابووری، دەوڵەتەکان دەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەڵاوسان، نرخی سوود زیاد بکەن تا ڕەوتی کاولکەری پارە کەم بێتەوە، بەڵام ئەردۆغان دژی ئەمەیە. بە فەرمانی ئەو، بانکی ناوەندی تورکیا چەندین جار نرخی سوودی دابەزاندووە کە بۆتە هۆی هەڵاوسان و دابەزینی نرخی لیرە. لیر، پارەی نەتەوەیی تورکیایە کە لەسەرەتای ساڵی ڕابردوو تا ئێستا، نیوەی بایەخی خۆی لەبەرانبەر یۆرۆ لەدەست داوە، بەڵام ئەردۆغان دەیەوێت نرخی سوود کەمتریش بکاتەوە.

بۆ خەڵکی ئاسایی، دۆخەکە لە تیوریەکی ئابور زیاتر تێپەڕ دەبێت. خانەنشینێکی پێش وەختە کە دەبێت 150 یۆرۆ لەمانگێک دا داهاتی بۆ ژیان کردن هەبێت، پێداویستی و تێچووەکانی پێرست دەکات: کرێ خانوو، ئاو، کارەبا، “چیتر بە دژواری دەتوانم نان بخۆم و دەستم دەکەوێت“. نرخی نانێک لەیەکساڵی ڕابردوودا دوو هێندە بوو. بە پێی پێشبینیەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، 15 ملیۆن تورک بە پێی پێویست خۆراکیان دەست ناکەوێت.

ئەم قەیرانە بە تایبەت لەبازارەکانی هەفتانەدا وەک سالی پازاری لەناوچەی کادیکۆی ئەستەنبۆل خەستترە. شوێنێک کە کەسانی کەم داهات، جل و کەلوپەلی ماڵ دەکرێن، لەکاتێکدا کە تورکە دەوڵەمەندەکان وەک ئەڵمانییەکان لە ناوەندەکانی کڕین و سوپرمارکێتە لۆکسەکان شت دەکڕن.

بەنزین، کارەبا و گازیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ گرانتر دەبێت. هەڵکشانی نرخەکان ئەوەندەیە کە ئاسانکاریەکان کە هەڵقوڵیوی 50 لەسەدی کەمترین مووچەیە لە دێسمەبەری ساڵی ڕابردوو، لەناو چووە. ملیۆنان کرێکاری تورک بە 4253 لیر کە کەمترین مووچەی سەقامگیری ئێستایە دەژین. لە دێسەمبەردا ئەم بڕە 345 یۆرۆ بوو بەڵام ئەوڕۆکە 234 یۆرۆیە.

بە لەبەرچاوگرتنی قەیران، هاوڵاتیان لەدژی دەوڵەت هەڵناستن چوونکە زۆرێک دەترسن بە هۆی ڕەخنەگرتنەوە بکەونە گرتووخانە. ڕۆژنامەنووسێک کە ڕاپرسی سەرشەقامی دژە دەوڵەتی چەندین ملیۆن چاولێکەری بووە لە ئەنتەرنێت، باس لەوە دەکرێت کە زیاتر لە سەد دۆسیەی سزادان لەدژی خۆی و هاوڵاتیانی کە دیمانەی لەگەڵ کردوون، دەستبەسەر کراون.

ڕاپرسییە نەناسراوەکە ئەم خاڵە ئاشکرا دەکات کە ژیانی ئەوڕۆ بۆ زۆرکەس ئەوەندە دژوارە. بەم پێیە، تەنیا سێ لەسەد لەتورکەکان دەتوانن بە داهاتی خۆیان بە ئاسوودەیی بژین. دوو لەسەر سێی ئەوانەی دیمانەیان لەگەڵ کراوە بە دژواری دەژین و بە دژواری پارەکەیان بەشی تا سەری مانگیان دەکات و کەسانی دیکە بە یارمەتی خزم و کەسوکار ژیان بەسەر دەبەن. هەندێکیش هێشتا درێژە بە بەکارهێنانی زۆر لە کارتەکانی پارە بۆ داینی پسولەکانی یا هەڵکشانی ژمارە کارتەکانیان کە پارەی تێدایە دەدەن.

دەوڵەتی ئەردۆغان لەنێوان هەنگاوە پێویستەکان و داپۆشینی دۆخی ڕاستەقینە، لەهەڵکشان و داکشان دایە. سەرۆک کۆمار چەند ڕۆژ پێش وتی کە تورکیا قەت کێشەی هەڵاوسانی نییە: “ئەردۆغان وتی تەنیا کێشەی هەڵکشانی تێچووی ژیانی هەیە“. بەڵام ڕوونی نەکردەوە ئەمە چ جیاوازیەکی بۆ بەکارهێنەر هەیە. ماوەیەکی کورت دوای ئەوە، دەوڵەت ئاستێکی بۆ کرێ خانوو دەسنیشان کرد کە لە ئێستاوە تا ساڵی داهاتوو تەنیا دەتوانێت %25 بەرز ببێتەوە.

ترکیه، تورم سنگین و مردمی که فقیرتر می شوند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .