باوکی ناسر مەجیدپوور: پەژاک بەس جارێک و ئەویش کاتی کوژرانی کۆڕەکەم ئاگاداری کردینەوە

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی ناسر مەجیدپوور دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی 18 ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەک لەم منداڵانە مەجید بوو.

 

دەقی دیمانەکە:

لە دیمانەی ئەنجام دراو لەگەڵ باوکی ناسر وتی کە کۆڕەکەی دوای قوتابخانە خەریکی ئیش بوو و دوکانێکی بۆ خۆی دانابوو. بەڵام بەداخەوە دوای ماوەیەک بە هۆی بوونی هەندێک هەڤاڵی ناتەندروست مایە پووچ و قەرزدار بوو.

بۆیە بۆ هەڵاتن لەدانەوەی قەرزەکانی بڕیاری دا لە وڵات بڕواتە دەرەوە و چون پەساپۆرتی نەبوو قاچاخ ڕۆشت بۆ هەولێر و لەوێ ئیشی دەکرد.

لەوێ بوو پەیوەندیمان پێکەوە هەبوو بەڵام دوای ماوەیەک چیتر هەواڵمان لێ نەما و منی پیرەمێردیش نەمدەزانی لەکوێ بەدوایدا بگەڕێم.

گەر لەناو وڵات دا بوایا لانی کەم دەمتوانی سەردانی بنکەکانی پۆلیس و نەخۆشخانە و … بکەم بەڵام لە وڵاتێکی خەریب دا بۆ کوێ بڕۆم؟

بۆیە دڵم لێ دەدا و پەرۆشی بووم کە بەس دان پێداگرتنم بۆ ماوەتەوە تا ڕۆژێک هەواڵێکمان پێ گەیشت.

بەداخەوە دوای چەند ساڵ بێ ئاگایی هەواڵیان پێداین کە لەم ماوەیە ئەندامی پەکەکە و پەژاک بوو و کوژراوە.

چۆن بوو کە کۆڕەکەم بە ئیرادەی خۆی تەڤلی بوو بەڵام هیچ هەواڵێکی بە دایک و باوکی نەدا؟

بەدڵنیایەوە ناچاریان کردبوو بەڵام بۆلە هەموو ئەو کاتە تەنانەت هیچیان پێ نەوتین کە لانی کەم بزانین لەکوێیە؟ تەندروستە یا نا؟ ب جارێک ئاگاداریان کردینەوە ئەویش هەواڵی کوشتنیان پێداین.

هەروەک وتم من کالەمێرێکم لەگەڵ پیرەژنێک دا و تەنانەت توانای ڕۆشتن تا سەر گۆڕەکەشمان نەبوو.

ئەوان هیچ وێنەیەکیان پیشان نەداین و گۆڕەکەشیان پێ پیشان نەداین. هێشتاش من و دایکی چاوەڕێین بگەڕێتەوە و ناتوانین بڕوا بکەین کە بەجارێک ون بووە و دوای چەند ساڵ هەواڵی کوژرانی لەلایەن هەندێک کەسی خەریبەوە پێمان دراوە.

 

پدر ناصر مجیدپور: پژاک فقط یکبار و آنهم خبر کشته شدن پسرم را به ما داد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک