پشکی پەژاک لە دەرکردنی خەدیجە ئیبراهیم پوور لەلایەن ماڵباتەوە

  • ۲ ساڵ پێش
ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

هیوادارین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و جیهانی لەمەڕ ئەم دیاردە مەترسیدار و بەردەوامەی پەکەکە و پەژاک و ڕفاندن و هەڵخەڵەتاندنی منداڵانی کەمتر لە ۱۸ ساڵ لەپێناو بەهێزکردنی ئەندامانی خۆی بە شێوەیەکی ناگونجا کە باو نییە، هەنگاو بنێنن و خۆیان تێخەن و پێش لەم کردارە کە پێشلکاری مافی مرۆڤە بگرن.

یەکێک لەو ماڵباتانەی کە بۆتە قوربانی ئەم بابەتە خێزانی خەدیجە ئیبراهیم پوورە.

ئەوەی کە برای خەدیجە لە دیمانە لەگەڵ چاودێر باسی کرد کاتێک کە خۆشکەکەی ۲۰ ساڵی بوو و خەریکی خوێندن بوو لەگەڵ هەندێک لە هاوپۆلەکانی کە پەیوەندیان لەگەڵ پەژاک هەبووە یەکتریان ناسیوە و ماڵی بە جێ هێشتووە. خاڵی گرنگە ئەوەیە کە بە پێی قسەی ئەم برایە، خەدیجە هیچ کات کێشەی خێزانی نەبووە و زانیاریەکیشی لەبارەی ئەم گرووپەوە نەبووە و حەزیشی لێیان نەبووە.

بەڵام ئەوەی کە بە جارێک ئەم جۆرە کەسانە دوای ناسینی هەندێک لە ئەندامانی سەر بە گرووپە ملیشیا کوردیەکان تەڤلی دەبن، پیشاندەری دووپات بوونەوەی دوو ڕێبازی تەڤلی کردنە لەنێوانیاندا واتە لەخشتە بردن و ڕفاندن.

گەر کرا بە هەڵخەڵەتاندن و ڕازی کردنی کەسانی وەک خەدیجە لەلایەن هێزەکانی پەکەکە و پەژاک و گەریش نەکرا بە بەڵێنی درۆ وژیانی باشتر و هاوسەرگیری و ئۆتۆمبێل و خوێندن و ژیان لە ئەورووپا و ئەمریکا،گەر ئامانە نەبن ‌‌آیا خەدیجە و کەسانی وەک ئەو ئامادە دەبوون تەڤلی بن؟

ئایا گەر ڕاستی ژیان لە مەرجی دژواری گروپە ملیشیاکان لەسەرەتاوە بۆیان باس کرابا دووبارە دەیانویست کە تەڤلی ببن؟

گەر خەدیجە دەیزانی کە بڕیارە چەک بەدەستەوە بگرێت و لەشاخ و دارستان و … لەتورکیا و سوریا بۆ ئارمانجەکانی سەرکردە ئەورووپانشینەکانی پەژاک لەگەڵ سوپای تورکیا شەڕ بکات ئامادە دەبوو کە تەڤلی بێت؟

بۆیە پەژاک و سەرکردەکانی پشکێکی گرنگیان لە ناوبردنی ژیانی ئەم ئەندام و هەڵبەتە خێزانەکانیان هەیە، پەژاک پشکی زۆری لە دەرکردنی خەدیجە لە لایەن خێزانەکەیەوە هەیە.

بەڵێ، بەداخەوە پەکەکە و پەژاک بەردەوام ڕامایری پێشلکاری مافی مرۆڤ ئەنجام دەدات و بەداخەوە دەبینین بێدەنگی و کارنەدانەوەی مسۆگەری چالاکن و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک