باوکی بەهمەن هەورامی ئەسڵ: ئەندامانی پەژاک کۆڕەکەمیان بەشەو ڕفاند

  • ۱۱ ڕۆژ پێش
چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان تاوانەکانی پەژاک و پەکەکە، ئەمجارە لەگەڵ باوکی باوکی بەهمەن هەورامی ئەسڵ دا قسەی کردووە.

وای پێدەچێت شەمەندەفەڕی پەکەکە/پەژاک بۆ کوشتنی منداڵان و لاوانی کورد نایەوێت ڕابوەستێت.

کرداری گرووپە ملیشیاکانی وەک پەژاک لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا بە پێچەوانەی بەڵێنێک کە بە کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە”منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ بەکار نەهێنن”.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و ڕفاندنی گەنجان و هەڵبەت منداڵانی کورد و دواتر چەکدارکردن و بەکارهێنانیان بۆ ئامرازی تاکەکەسی و بەرژەوەندی سەرکردەکانی پەژاک و پەکەکە تەنیا دەستکەوت و دیاری ئەمانە بێت کە خۆیان بە پارێزوانی مافی کورد دەزانن.

لەڕاستیدا هەنگاوی پێشلکاری مافی مرۆڤە کە ئەم گرووپانە بە بەردەوامی پێداگری لەسەر دەکەن.

لەکاتێکدا لەجیهاندا توندوتیژی باوی نەماوە  و پرسەکان لەڕێگای دیپلۆماسی و وتووێژ لەگەڵ مرۆڤەکان چارەسەر دەکرێت، بەڵام پەژاک باڵی پەکەکە بۆ برەو دان بە توندوتیژی هێشتاش هەوڵ دەدات تا ژمارەیەکی زۆرتر لە گەنجان بنێرێت بەرەو مردن.

زۆربەی ئەم منداڵانە (خوار تەمەنی ۱۸ ساڵ) بە زۆر و هەڕەشە، تووش کردن بە مادەی هۆشبەر یا دائینی پارە ئیشیان پێ دەکرێت.

لەبەر ئەوەی کە منداڵان بە ئاسانی دەکەونە ژێر کاریەگەریەوە بە ئاسانیش دەکەونە نێو داوی پەکەکەوە. بۆ نمونە لە ڕێگای قوتابخانە دەدزرێن یا فریو دەدرێن، یا ماڵباتەکانیان بە هۆی هەژاری و نەدار ڕازی دەبن لە بڕی پارە بیاندەن بەوان.

لەلایەکی دیکەوە پەکەکە لەڕێگای قوربانی کردنی منداڵان بە ئاسانی دەتوانن بگەنە ئامانجەکانیان، چونکە منداڵان لەچاو گەورەکان ڕوانگەیەکی تەسکتریان لەمەڕ کارەساتەکانی گۆڕەپانی شەڕ هەیە و بە واتایەکی دیکە بوێرترن.

هەندێک جار ئیشی مەترسیدار دەکەن کە گەورە پێی ناکرێت. سیخۆڕی دەکەن یا تەقەمەنی بە ئاسانی جێبەجێ دەکەن.

یەکێک لەو منداڵانە بەهمەن هەورامی ئەسڵە.

دەقی دیمانەکە:

بەهمەن تەنیا کۆڕم بوو. دۆخی داراییمان قەت باش نەبوو هەندێک جاریش تەرێق دەبوومەوە بەڵام هیچم پێنەدەکرا تا ژیانێکی باشیان بۆ دابین بکەم.

ئیشی زۆری کرد بۆ ئەوەی ئیشێک ببینێتەوە تا ئەوەی لە کۆتایدا خەریکی ئیش لە دەواجن بوو بەڵام شەوێک کۆتایەکانی شەو بوو کە خاوەن ئیشەکەی پەیوەندی کرد و وتی دوو کەسی نەناسراو هاتن و بەهمەنیان لەگەڵ خۆیان برد.

دیار نەبوو کە ئایا فریویان داوە یا بە زۆر بردوویانە. ئێمەش نەماندەزانی کە ئەوانە کێن و هەموو شوێن بەدوایاندا گەڕاین.

تەنانەت چەندین جار سەردانی قەندیلمان کرد. یەکەمین جار وتیان نییە. بەڵام لەوێ بوو. جارەکانی دیکە وتیان بەڵێ ئەندامی پەژاکە و قەت ناتوانن بیبینن.

هەرجار درۆیەکیان بۆ دەکردین جارێک دەیانگووت لە تورکیایە جارێک دەیانگووت لە سوریایە و جارێکیش دەیانگووت لە پەروەردەیە و … هەرجارەو درۆیەکیان بۆ دەکردین و هەرچەندە پێداگریمان دەکرد زۆرتر بێ ڕێزیان پێدەکردین.

جا چۆن دەکرێت کۆڕی من کە هەموو ژیانی بەس بە دوای ئەوەوە بوو کە بتوانێت ژیانێکی باشی هەبێت، دەبێت ئەندامی شوێنێک کە نە ماڵیان هەیە و نە جل و خۆراک؟

ناکرێت کە بۆ خۆی بڕیاری وەهای دابێت بەدڵنیایەوە فریویان داوە و یا بەزۆر بردوویانە. بەدرێژایی ئەو هەموو بەدواداچوونانەدا هیچ ئەنجامێکمان دەست نەکەوت و نەمانتوانی بیبینین بەس وێنەی دوئین ڕۆژی کە بۆ سەر ئیش دەڕۆشت و لەگەڵ ئەو وێنەیە کە لەکاتی کوژران بڵاو بووەوەم بینیی. تەنانەت پێمانیان نەوت کە لەکوێ کوژراوە؟ تەرمەکەی لەکوێیە یا لە شاخ فڕێ دراوە؟ هیچ هیچیان پێ نەوتین.

ئێستا چ بکەم؟ تەنیا کۆڕەکەم لەکوێ ببینمەوە؟ دایکی نەخۆشی چی لێ بکەم؟ لەگەڵ دایکێک کە تا کاتێک کوڕەکەی لەلای بوو لەهموومان تەندرووستر بوو بەڵام دوای ڕفاندنی کۆڕەکەی لەنێو بەتانی ئەم لاو و ئەو لای پێدەکەین. کێ وڵامدەرەوەی منی پیرمێرد و دایکی داخدار و نەخۆشییەتی؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک