ئایا پەکەکە شوێنێکی گونجاوە بۆ منداڵانێک وەک “سونیا ڕۆحی”؟

  • ۲ ساڵ پێش
 

ئەم بابەتە کە ماڵباتی ئەندامانی هەڵخەڵەتێنراو یا ڕفێندراوی پەژاک دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت و دەردەکانیان ببیندرێن و دواتر کەسێک یا کەسانێک یارمەتیان بدەن و دەرد و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکەن، پرسێکە کە دەبێت سەرنجی تایبەتی بخرێتە سەر.

باری قورسی کێشە زۆرەکان کە لەئەنجامی لەدەست دائینی منداڵەکان ڕووبەڕووی ئەم ماڵباتانە دەبێتەوە هەندێک جار دەبێتە هۆی ترازانی شیرازەی ماڵباتەکە. زۆرجار لەبارەی ماڵباتە کوردە ئێرانییەکانکە بوونەتە قوربانی ڕامیاریە نامرۆیانە و پێشلکاری مافی مرۆڤ وەک ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵە سەربازەکان لەنێو پەژاک و پەکەکەدا باسمان کردووە. ویست و داخوازەکانیان لەژێر ناوی ڕاپۆرت و دیمانە بڵاومان کردوونەتەوە.

قسەی ئەم ماڵباتانە بۆ گوێگری تایبەت لەوانە دەوڵەتی ئیران و دەزگاکانی مافی مرۆڤی ناوخۆیی و دەرەکی و میدیا و چالاکانی بواری ئەنتەرنێت و لەئەنجامدا سەرکردەکانی پەکەکە و پەژاکە.

سەرلێشێواوی بەس یەکێک لەو زیانانەیە کە ماڵباتی قوربانی ڕامیاری ون کردنی زۆرەملێ و بێگاری کردن بە منداڵانی سەرباز لەنێو پەژاکدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. بەڵام کوا گوێیەک کە ببیستێت و چاوێک کە خەم و پەژارەیان ببینێت. ئەمانە بە ویستی خۆیان ئەم چارەنووسەیان هەڵنەبژاردووە، ئەوان بە ویستی خۆیان گیروودەی ئەم هەموو کێشە زۆرانەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و …. نەبوون و هیچ یەکیان دڵخۆش نین بەوەی کە منداڵەکانیان لەلایان چەکدارانی کوردەوە ڕفیندراون یا هەڵخەڵەتێنراون.

یەکێک لەو ماڵباتە کوردانەی کە بوونەتە قوربانی ڕامیاریەکانی بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز خێزانی سونیا ڕۆحییە.

بەوجۆرەی کە باوکی سونیا لە دیمانە لەگەڵ چاودێر باسی کردووە کچەکەی ۱۲ ساڵی بوو کە لەلایەن هاوزاوەکەیەوە هەڵخەڵەتێنراوە و براوە بۆ ک۰٫ەمپی پەکەکە. وێنای بکەن کچێکی ۱۲ ساڵان ئەندامی ملیشیایەکی کورد کە ئارمانجی شەڕ لەگەڵ تورکیا و ئێرانە لەبواری سەربازی و ئاسایشییەوە.

لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە کە لەنێو پەکەکەدا ئایا گوێ بە تایبەتمەندی دەروونی و جەستەیی منداڵان دەدرێت؟

وڵامی ئەم پرسیارە لەلایەن چاودێرەوە لە ژێر ناوەی چەند دیمانەیەک لەگەڵ ماڵباتی قوربانیانی منداڵ سەرباز و هەڵبەتە دابڕاون لە پەکەکە خستووتە ڕوو.

نا، نە تەنیا منداڵان لەنێو پەکەکەدا لە دۆخ و ژینگەیەکی گونجاودا پەروەردە ناکرێتن بەڵکوو بە جێگای دڵخۆشی دان و مێهربانی دایک و باوک و باوەشیان خۆیان لەلای کەسانی خەریو و بە زمانی جیاواز بەتایبەت تورکی دەبیننەوە.

منداڵان بە جێگای یاری بە کەرەستەی منداڵی، بە جێگای پێنووس و لاپەڕە و پەروەردە و خوێندن و نووسین، چەک بەدەستە دەگرن. ئیشی بەڵاش دەکەن و بەشداری خولەکانی پەروەردەی گولە هاوێشتن دەبن.

ئەوان تا ئاگادار ببنەوە چەند ساڵێک لە گرتووخانەی پەکەکە دا دەبن و لەگەڵ ئەوەش دڵیان تەنگە بۆ ماڵەوە و بۆیە تایبەتمەندی کەسێکی چەکداری تووڕە لەخۆ دەگرن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک