شەڕی کۆبانێ دەستپێکی داگیرکاری سوریا بوو

  • ۲ ساڵ پێش

ئێمە لە چوارەمین ساڵڕۆژی داگیرکاری عەفرین لەسوریا بە دەستی داگیرکارانی سەر بە تورکیا بە بیانووی بوونی پەکەکە لە چوارچێوەی ئایدیۆلۆژی نەتەوەگەرایی ئۆسمانی و بەردەوامی خیلافەتی ئۆسمانی لە ناوچەکەداین.

هەروەها هەڵاتنی گیراوانی داعشی هاوکات بوو لەگەڵ ئەم بەروارەدا واتە لەگەڵ هەشتەمین ساڵڕۆژی ئازادی کۆبانێ کە دەستی داعشییەکانی سەر بە رۆژئاو کە درێژەدەری هەڵاتنی گیراوانی گیرتووخانەی ئەبووغەریب هەژمار دەکرێت.

لەم پێناوەدا، بیرۆکەی بچووک کردنەوەی دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوین لە لایەن ئەمریکا و ئەوروپا بە مەبەستی دەستەڵاتداری و داگیرکاری ناوچەکە بە یارمەتی هاوپەیمانان و گرووپە توندڕەوەکانی سەر بە خۆیان هێشتاش درێژەی هەیە.

بە چاوخشکاندنێک بە شەڕە ناوخۆیەکانی سوریا تێدەگەین کە گەر یارمەتییە دەرەکییەکان نەبانا پەیەدە توانای بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ داعش نەبوو.

ئەم گرووپە توندڕەوە رۆژئاواییە کە بە فەرمانی ئەمریکا ئیشی دەستپێکرد و لە ڕێگای تورکیا بەشداری لە داگیرکردنی هەندێک بەشی سوریا و ئێڕاقی کرد لەگەڵ گەوەرتر بوونی ناوچە داگیرکراوەکانی لە کۆنترۆڵی ئەمریکا دەرکەوت و فرقەی جیاوازی لێ جیا بوونەوە کە هەر یەکیان بە نێوێکی نوێیەوە دەستی دایە چالاکی تێرۆریستی.

ڕیسوایی ئەمریکا و ئیسرائیل و یارمەتی داینی داعش و بەرنامەکانی دیکە بۆ هەموو کەس ئاشکرایە، فیلمەکان کە دەست کەوتوون باسی پەروەردەی ئەندامانی داعش لەئۆرشەلیم و یارمەتییە دارایەکانی ئەمریکا بۆ داعش شتێک نییە کە بشاردرێتەوە.

ئەمریکا لەڕێگای هاوپەیمانێکی نوێیەوە بێ ئەوەی کە یەک سەربازی بکوژرێت لە هزری داگیرکردنی سوریادا بوو و پەکەکە و ئایدیۆلۆژیەی وەبەرهێنانەکەی کە مێشکی دەوڵەت و دەسەلاتی رەت دەکاتەوە لەگەڵ ئەمپریالیزمی داگیرکار هاوپەیمان بوو و لە بەرنامەی داگیرکردنی سوریا یارمەتی ئەمریکا و تورکیای دا.

لەشەڕ نادادوەریەکەی کۆبانێ داعش کە ئەندامەکانی پێشترلەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە ئامادە کرابوون و ئەزموونی شەڕی شاریان بوو توانیان کۆبانێ داگیر بکەن.

بەڵام ماوەیکی دیکە نەخشەی ئەمریکا ئاشکرا بوو پارتی بە فەرمانی ئەمریکا لە ڕێگای زەوینیەوە ڕۆشتە تورکیا و لەوێیەوە بۆ کۆبانێ و بە چەکی قورس و تۆپخانە توانیان یارمەتی پەکەکە بدەن لە کۆبانێ، بەڵام بە هۆی ئەوەشەوە خۆ پیشان دانی پارتی لە مەڕ هەستی کورد دۆشتی و خۆشەویشتی کوردان نمایش درا و پشت پەردەکەی بەڵێنی وەک بەڕێوەبردنی ڕاپرسی لەلایەن ئەمریکاوە بوو کە ڕۆژئاوا دواتر لە ڕاپرسی دا پشتی لە پارتی کرد.

پەکەکە بە هێزەکانیەوە کەوتە شەڕ کە لە شاخ هاتبوون و ئەزموونی شەڕی شار و شەقامیان نەبوو.

هەزاران ئەندامی پەکەکە کوژران بە پێی ئامارەکان نێزیکی ۹هەزار ئەندامی پەکەکە کوژراون کە ناوی زۆرێکیان هێشتا ڕانەگەیندراوە لەشەڕی کۆبانێ دا. هەروەها هەزران ئەندامی داعشیش کوژران و شارەکە کاول بوو و زۆرێک ئاوارە بوون.

بەڵام دوای شەڕی کۆبانێ ئەمریکا دەرفەتی قۆستەوە و کەڵکی داردەستی لە کوردان وەرگرت بۆ خۆی لەمەڕ جێبەجێ کردنی بەرنامەکانی لەسوری و داگیرکردنی، هەڵبەت ڕێگای نەدا لە ژێر چاودێری دەبچن و لەگەڵ تورکیا هەڕەشەی لێکردن، هەرکات ناوچەیەک لە سەر دەستی هەسەدە ئازاد دەبوو لەو لاوە تورکیا بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا هەنگاوێک بەرەو داگیرکردنی خاکی سوریایان دەهاوێشت.

سەیرە ئەوەیە کە پەکەکە لەپێرستی تێرۆری ئەمریکاشدایە، دواتر هەسەدە بە فەرمانی ئەمریکا دامەزرا تا پێش لە هەواڵی بیانی بۆ یارمەتی خۆی بۆ تێرۆریزم بگرێت بەتایبەت تورکیا کە هاوپەیمانی بوو لە ناوچەکە و دوژمنی پەکەکە بوو.

شەڕی کۆبانێ دەستیپێکی داگیرکدنی تورکیا و ئەمریکا بوو و پەکەکە هاوپەیمانیان بوو بۆ داگیرکردنی سوریا.

هەزران منداڵی کورد بۆ بەرژەوەندی رۆژئاو کوژراون بێ ئەوەی کە ئاگایان لە پشتی پەردەی ئەم شەڕە هەبێت و خەڵکێک کە بە بڕوایان بە پەکەکە کرد لەسوریا ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون.

هەژاری و بێ ئیشی لە ناوچەکەدا زۆر زیادی کردووە و ئەم بەرنامانە هەر هەمووی بە یارمەتی پەکەکە دوای شەڕی کۆبانێ دەستی پێکرد کە دەرئەنجامە پەرۆشانەکانی دەبینین، تەنانەت پەکەکە لەکوردستانی سوریاش ڕێگای نەدا هیچ هزرێکی جیاواز لە هزری خۆی بوونی هەبێت.

سەیر ئەوەیە کە پەکەکە هەردەم بە گەڵتەجاڕیەوە ناوی پارتەکانی کوردستانی ئێران دەبات و پێیان دەڵێت ئاش بەتاڵ و ئەمە بچووک دەخاتەوە و بەمە گاڵتەیان پێدەکات بەڵام گەر چاوێک بە کرداری چل و دوو ساڵەی پەکەکە لەناوچەکە بکەین تێدەگەین کە بۆ خۆشی ئاش بەتاڵی کردووە و تەنانەت نەیتوانیوە مەترێک لە خاکە بە قسەی ئەو داگیرکراوەکەشی ئازاد بکات.

جنگ کوبانی آغاز اشغال سوریه بود

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک