ئەزموونی باکووری سوریا؛ پیشاندەری ناکۆکی ڕژد لە کۆتایی قەیرانی “منداڵ سەربازان” دایە

  • ۲ ساڵ پێش

رەوان ئەلعالکۆ لە هاوینی ۲۰۲۰ کاتێک کە بەس ۱۶ ساڵی بوو لە لایەن هەسەدەوە (یکێتتیەک کە پێکهاتووە کە ملیشیا کورد و عەرەبەکان لەساڵی ۲۰۱۴ بۆ تێکۆشان لەدژی داعش) بۆ دیدار لەگەڵ یەکێک لە دۆستانی لە دربەسیێ رۆشت بۆ باکووری سوریا.

فەرهاد ئۆسۆ، یەکێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و خزمی لە کوردستانی ئێڕاق لەگەڵ گێڕانەوەی بەسەرهاتی ئەلعالکۆ بە عەرەب نیوزی وت کە ئەم کچە خوێندکارە بەکردار دوای ئەوەی کە دایکی هاڤاڵەکەی بۆ نووسینگەی ئاسایشی ناوچەکە برد رفێندرا. ئەلعالکۆ لە کەمپی سەربازانی گەنج چەندین مانگ راهێنان و پەروەردە کرد و فۆرمێلی دژوار و رامیاری بە سەرد سەپێنرا. بە قسەی ئۆسۆ، لەم ماوەیە دا ئەلعالکۆ هیچ پەیوەندیەکی لەگەڵ ماڵباتی نەبووە. هەفتە و مانگ تێپەڕین باوکی ئەلعالکۆ داخوازی توندوتیژی زۆرتری بۆ ئازادی منداڵەکەی خستە ڕوو کە لەئەنجامدا بووە هۆی گرتنی. کاتێک کە ئۆمران ئەلعالکۆ ئازا بوو نامەیەکی ئاوەڵای لە فەیسبووک بڵاو کردەوە و خوازیاری ئازادی کچەکەی بوو.

ئۆمران راستەوخۆ داخوازی لە مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە کرد کە ساڵێک لەوە پێش بەڵێنی کۆتایی هێنانی بەکار‌هێنانی منداڵان وەک هێزی چەکدار دابوو نووسی: “ئەمە نموونەی مرۆڤ رفاندنە ، رفاندنی منداڵێک لە مال و قوتابخانە، هەڤاڵانی و لەناوبردنی سەردەمی منداڵییەتی. ئەم خائینانە کچەکەمیان رفاند. بە منیان وت کە بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەن کەوایە بۆ یاساکان بەس لەو شوێنەی کە بەگونجاو دەبینن پێک دێنن؟ رابردوو و ئێستا و داهاتوومتان دزیم.”.

چیرۆکی ئەلعالکۆ بەسەرهاتێکی تایبەت بە کەسێک لە باکووری سوریا نییە. کاتێک کە داعش لە هاوینی ۲۰۱۴ دەستی کرد بە داگیرکردنی ناوچە کوردنشینەکان هەسەدە لەگەڵ هاوپەیمانی ئەمریکا پێکهاتەیەکی لە چەند نەتەوە پێک هێنا تا پێش لە داعش بگرێت. لەم ڕەوتە دا، ژمارەیەکی زۆر لە شەرڤانانی خوار تەمەن یاسایی لە ڕیزەکان دا بەکار هێنران. ئەمە لە کاتێک دا بوو کە پێش لە سەرهەڵدانی سوری لە ساڵی ۲۰۱۱، زمان و چاندی کوردی لە لایەن دەوڵیتی سوریاوە بە فەرمی نەدەناسرا؛ بەڵام کاتێک کە هێزەکانی دەوڵەت بۆ سەرکووتی سەرهەڵدان لە ناوچە جیاوازەکان لە باکووری سوریا دەرکەوتن لە چەند نەتەوەیی کوردەکان دەستیان کرد بە خۆبەڕێ بردنی خۆیان.

لەساڵی ۲۰۱۴ و لەگەڵ سەرهەڵدانی داعش بوو کە کورد بۆ پاراستنی خۆیان خۆڕسکانە بەشدار بوون و لەئەنجامدا بە پاڵپشتی ئەمریکا دعشیان کشاندەوە بەرەو دواوە. ژنان لە ڕیزەکانی هەسەدە بوونێکی گرنگیان هەبوو و سەرنجی کۆمەڵگای جیهانی و میدیاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

ناوچە کوردنشینەکانی سوریا، ناوچەی خۆسەر بە سەرۆکایەتی کوردان، خێرا بووە ناوەندیێک بۆ جێبەجێ کردنی ئارمانجە بەربڵاوەکانی کوردان، هەڵبەت لەسەر ڕێچکەی پەکەکە. کاتێک کە هەڕەشەی داعش لە سوریا نەما، زۆرێک لە دانیشتوانی کوردستانی سوریا نیگەرانیان دەربڕی لە مەڕ ئارمانجە ڕامیاریەکانی هەسەدە و یەپەگە.

یەپەگە ملیشیاکانی سەر بە پەیەدەن و گرووپێکی ڕزگاریخوازی نەتەوین سەر بە پەکەکە کە چەندین دەیەکەی لە دژی دەوڵەتی تورکیا شەڕی پارتیزانی دەکەن بۆ گەیشتن بە ئارمانجە رامیاری و چاندیەکانیان بۆ کوردانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە. بە پێێ ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی ئاتلانتیک بۆ پاڵپشتی لە هەوڵە رامیاری و سەربازیەکانی پەیەدە لەسوریا، کوردانی تورکیا ئێران و ئێراق بۆ تەڤلی بوونی یەپەگە ڕۆشتن بۆ سوریا.

ڕاستییە گرنگەکان

بەکار‌هێنانی منداڵان لە لایەن گرووپە چەکدارەکان، پێشلکاری مافی منداڵان و یاسای مرۆڤ دۆستانە نێودەوڵەتییەکانە. سەرچاوە خۆجێیکان بە عەرەب نیوزیان وت لەکاتێکدا کە هەندێک لە کوردانی سوریا لایەنگری رەوتی پەکەکەن هەندێکی دیکە ئەوانەیان بە بیانی و ڕووخێنەر دەزانی.

بە پێی سەرچاوەکان بە لە بەرچاو گرتنی داخوازی هەسەدە بۆ تەڤلی کردنی هێز و بەرەنگاربوونەوەی هێرشی ملیشیاکان و هێرشەکان لە دەرەوەی سنوور لەلایەن تورکیاوە (سەرەتا لەساڵی ۲۰۱۸ و دواتر لە ساڵی ۲۰۱۹)، هێزەکانی هەسەدە جووڵەیان کرد بەرەو سەرباز گیری زۆرەملێ و بەکارهێنانیان لە شەڕدا.

ئۆسێ دەڵێت کە ئەو و چالاکڤانەکانی مافی مرۆڤ لە بارەی ۸۰ نمونەی هاوشێوەی سەربازبگیری زۆرەملێ مندالانی خوار تەمەنی یاسایی لە لایەن هەسەدەوە بەڵگەیان هەیە. چالاکانی مافی مرۆڤ لە نێوان تێکۆشەرانی ژن لە هەسەدە، نموونەیەکی زۆر لە سەربازبگیری زۆرەملێ کچانی گەنج تۆمار کراوە. لە نێوان ئەو کچانەدا ۱۵ ساڵانیش هەیە کە لە دێسەمبەری ۲۰۲۱ لەشاری کۆبانێ ون بووە. ئۆسۆ بە ئاماژە بە گرووپەکانی سەر بەپەکەک کە رەوان ئەلعالکۆیان بۆ سەربازی بردووە وتی: “دایک و باوکی پشتڕاستکردنەوەی بوونی لەوێیان وەرگرتووە بەڵام بزاڤی گەنجانی شۆڕشگێڕ مل پێداناکەن کە ئازادی بکەن”.

ئەو وتی “بەگشتی، هەموو ئەو منداڵانەی کە لە باکووری سوری رفێندراون، پەروەردەی سەربازی و رەزمیان بینیوە و گرتر و مەترسیدارتر لە هەر شوێنێکی دیکە، منداڵان لە بەردەم شتنی مێشکیدان، تا ئاستێک کە پێیان دەگوترێت دایک و باوکیان و ئەوەی کە لەکوێیەوە هاتوون لە بیربکەن. هەمووی ئەمانە گرنگە کە ئارمانجی پەکەکەیە. دایک و باوکان ڕێەیان پێنادرێت کە هیچ جۆرە پەیوەندیەکیان لەگەڵ منداڵەکانیان لەکاتی پەروەردەدا هەبێت”.

شرۆڤەکاران دەڵێن کە لەگەڵ هەڵکشان و دزەی هەسەدە بەدرێژایی شەڕ لەدژی داعش، دزەی پەکەکەش کە لەو کاتەدا لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بوو زیادی کردووە. هەزاران شەرڤانی لە قەندیلەوە بەرەو سوریا خستە جووڵە تا کەڵک لە دەرفەتی ستراتژی بەدی هاتوو لە ناوچەی باشووری دوژمنەوە، واتە تورکیا کەڵک وەربگرێت. وێنەکان لە سەرانسەری شارەکان هەڵواسران و شەهیدانی شەڕ پیشان دران هەردەم وێنەی کوژراوانی پەکەکە هەڵدەواسرا. لەکاتێکدا کە وێنەی کوژراوانی هەسەدە و یەپەگە لە پەراوێز دا بوو. زۆرێک لە برینداران تەنانەت تەمەنی ئەوتۆیان نەبوو بۆ هەڵگرتنی چەک. ئەمە لەکاتێکدایەکە بەکارهێنانی منداڵان لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە پێشلکاری ڕژدی مافی منداڵان و یاسای مرۆڤ دۆستی نێودەوڵەتییە.

لەساڵی ۲۰۱۹، عەبدی فەرماندەی هەسەدە ڕووبەڕووی ڕەخنەی بەکارهێنانی منداڵان لە نێو هەسەدەدا بوو و بەڵێنی دا کە کۆتایی بەم ڕەوتە بێنێت و بەڵێننامەیەکی واژۆ کرد لە ژێر چاودێری نێودەوڵەتی دا. بۆ جێبەجێ کردنی ئەم بەڵێنە، هەسەدە نووسینگەیەکی بۆ پارێزوانی لە منداڵان لەبەرانبەر شەڕە چەکداریەکان کردەوە کە لەڕێگای هەناردن و گەڕانەوەی زیاتر لە ۲۰۰ منداڵ بۆ ماڵباتەکانیان متمانەیەکی باشیان بەدەست خست. بەڵام لە نۆڤەمبەری ۲۰۲۱، دەیان ماڵباتی کورد لەبەردەم نووسینگەی نێودەوڵەتی لە قامشلوو کۆ بوونەوە و ناڕزایەتیان دەربڕی لەمەڕ هەسەدە بۆ پێشلکاری بەڵێنەکانی. فەرهاد شامی سەرۆکی ناوەندی میدیایی هەسەدە لە وڵامی ئەم تۆمەتانەدا وتی کە ڕاپۆرتەکان لەبارەی ئەندامێتی منداڵان ناڕاستە و زۆر گەورە کراوەتەوە.

ئەو بە عەرەب نیوزی وت: “هیچ سەربازێکی خوار ۱۸ ساڵ لە هەسەدە دا بوونی نییە، سەربازی زۆرەملێ لە سەر ڕێچگەی یاسا و ڕێسایەک دەڕوات کە بەڕوونی دیارە هیچ مندالێک مافی تەڤلی بوونی نییە.” شامی دەیپەژرێنێت کە باڵی دەرەوەی چەکداری بزاڤی گەنجانی شۆڕشگێر، کەسانێک خوار تەمەنی یاسایی و بەس بە رەزامەندی دایک و باوکیان تەڤلی دەکەن.

ئەو وتی: “ئێمە لە هەسەدە گەرکەسێک بیەوێت تەڤلی بێت جەخت لەسەر هەموو مەرجەکان دەکەینەوە کە گرنگترینیان مەرجی تەمەنە”.

لەگەڵ ئەمەش، بسام ئەلئەحمەد یەکێک لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەری کارگێڕی “ڕاستی و داد بۆ سوریا” بە عەرەب نیوزی وت کە “هەموو هێزە چەکدارەکان لە هەموو باڵەکان لەسوریا تاوانبارەن لە تەڤلی کردنی منداڵان دا”.

ئەو وتی: “بەس جیاوازی هەیە کە هەسەدە لە ساڵی ۲۰۱۹ بەڵێننامەی لەگەڵ ڕێخراوی نێودەوڵەتی واژۆ کردووە تا ئەمە ڕابگرێت، هەرچەند دوای ئەوە منداڵان گەڕێندرانەوە بۆ ماڵباتەکانیان، بەڵام ئەم دیاردەیە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، لەڕاستیدا ئەوە نەگەیشتۆتە ئاستی سفر”.

ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی سوریا باس لەوە دەکات کە لانی کەم ۱۵۶ منداڵ لە ڕێزەکانی هەسەدە دا ماونەوتەوە و ۱۹یان بەس لە نۆڤەمبەری ۲۰۲۱ کراونەتە سەرباز.

بسام ئەلئەحمەد دەڵێت: “لەهەر کوێ منداڵان لە شەڕ دا بەکار بهێندرێن، زیانێکی گەورەیان لە بواری گەورەبوون و سۆزدایەوە پێدەگات. زیانێکی بەردەوام لەسەر گەورەبوونی و هەستی منداڵان لە ناوچەکانی شەڕ دا بە باشی بەبەڵگە کراوە. بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەمە دژوارە. بەداخەوە، ئەو منداڵانەی کە دوای چەند مانگ لە کەمپەکانی پەروەردە دا دەمێننەوە، بە خەستی پێویستیان بە پاڵپشتی دەروونی دەبێت؛ خزمەتێک کە زۆر دەگەمەن ئەنجام بدرێت”.

لە کۆتایدا کاتێک ئەلعالکۆ دوای ساڵێک گەڕێندرایەوە بۆ ماڵباتی، کەسایەتی زۆر گۆڕابوو، ئەو بە ئایدیالە خەونییەکانی کمۆنیستی پەکەکە مێشکی شۆردابووەوە….

تجربه شمال شرق سوریه؛ بیانگر وجود چالش‌های جدی در پایان بحران «کودک‌سربازان»

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک