پەژاک هیچ پێگەیەکی لە نێو خەڵکی کوردی ئێڕان دا نییە

  • ۲ ساڵ پێش

“کورد دەبێت هەردەم ئامادە بن؛ دەوری پێشەنگایەتی لە ئەستۆ بگرن”.

ئێمە لەم رەستەی سیامەندەوە دەست پێدەکەین کە تێدا دەڵێت کە کورد دەبێت هەردەم ئامادە بن، کورد دەبێت بۆ کوشتن و کوژران و ئاوارەیی و هەژاری و برسێتی و چەرمەسەری ئامادە بن کە ئەمە یەکێک لە بەرنامەکانی پەژاک لە کوردستانی ئێران بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە.

شێوازی پێکهاتنی کوردستانی سوریا و درێژە دان بە داگیرکاری کوردستان هەردەم پرۆژەی پەکەکە و باڵەکانی بووە.

موعینی ئاماژە بە ئامادەیی و توانای سەربازی مرۆیی دەکات، بەڵام وادەزانم موعینی دەبێت وەبیری بێتەوە کە چۆن قەندیل لە چنگی پەژاک لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە دەرهێنرا.

ئەو ڕۆژانەش پەژاک باسی ئەوەی دەکرد کە توانای تێکۆشان و گرتنی هەیە بەڵام دەرئەنجامە ئاشکراکەیە لە پێش چاوی هەمووانە.

موعینی دەڵێت کە پەژاک پێگەیەکی باشی لە نێو خەڵک دا هەیە، بەڵام کاتێک کە چاو لە کارنامەی چەند ساڵەی کردەوەی ئەم گرووپە دەکەین دەبینین کە هەنگاوەکانی پەژاک لە نێوان خەڵکی کوردی ئێران بەتەواوەتی ناسراون کە لەوانە دەکرێت ئاماژە بە رفاندنی منداڵان، باجگرتن لە کۆڵبەران، ئاگردانی کەرەستەی خەڵک، باج گرتن لە مریشک داراەکان و کۆمپانیاکان و شوێنە گەشتیاریەکان لەکوردستانی ئێران بکرێت.

دروشمی مافی مرۆڤ و ئازادی و دێمۆکراستی کە پەژاک و سەرکردەکانی باسی دەکەن، لە نموونەکانی سەرەوە دەبیندرێت.

موعینی لە بیری کردووە کە خەڵکی کوردی ئێڕان وەک ساڵانی ڕابردوو نین کە بەس بە قسەی پەژاک فریو بخۆن. خەڵک چاو لە کردار دەکەن و دەناسن. خەڵک نە تەنیا بڕوایان بە پەژاک نییە، تەنانەت گەر هەر گرووپ و ڕێکخراوێکی دیکەش بیەوێت بە ناوی کوردەوە ئیش بکات رەتی دەکاتەوە.

جگە لە پەژاک خەڵک زانابوونێکی زۆرتریان لە پارتەکانی دیکەی کوردی هەیە کە موعینی دەڵێت لەگەڵیان گفتگۆ هەیە.

موعینی وەک پارتەکانی دیکە چاوەڕێ رووداوێکی بەدی نەکراوە کە ئەمریکا بیکات و پەژاکیش بتوانێت وەک پەیەدە لە سەریا لە ئێران کەڵک وەربگرێت بۆ رۆژئاوا بەڵام نەخشە خەوناویەکانی خراپ لێکدرانەوە.

ئەوەی پەژاک دەیڵێت کە هێزی سەربازی هەیە و دەتوانێت کوردستانی ئێران ئازاد بکات بەڕای ئێمە “هێزەکەی سێسەد کەسە” ئەوان بەس دەتوانن لەخەو دا ئەمە پێک بێنن چونکە موعینی دەبێت بزانێت نەخەڵک ئەوەی ڕابردووە و نە ئێرانیش ئێرانی ڕابردووە.

بەرنامەکانی پەژاک کە باسیان دەکات بەس لە ئاستی قسە و درۆشم دا دەمێنێتەوە چونکە خەڵک ئەزموونی کوردستانی سوریا و ئێراقیان بینی و ئامادە نین بەم بەرنامانە کە جگە لە ناوبردنی خەڵک دەرئەنجامێکی نییە هاوڕێتی بکەن.

کەوایە باشترە پەژاک بە جێگای خەڵک دادوەری نەکات و بە چەند کەسێک کە لە بەرنامەیەک وەک کڵاب هاوس کە هەموویان ئەندامانی خۆیان واز لە هەڵخەڵەتاندن و دووڕووتی بێنێت.

پژاک هیچ جایگاهی در میان مردم کُرد ایران ندارد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک