برای فەرشاد ئەمینی: بەڵێنی درۆیان بۆ خوێندن لەدەرەوە دا بە براکەم تەڤلی پەژاکیان کرد

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان ئەمجارە لەگڵ برای فەرشاد ئەمینی دا قسەی کردووە.

ماڵباتی ئەمینی دوای ئەوەی کە ئاگادار بوونە کە منداڵەکەیان کوژراوە تا ئەوڕۆ هیچ زانیاریەک لە بارەی شوێن بە خاک سپاردنەکەیان وەرنەگرتووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

دەقی دیمانەکە:

دۆخی دارایی ماڵبات کز بوو و فەرشاد لەم دۆخە دا توانای ئەوەی نەبوو لە سەر پێی خۆی بوەستێت، بخوێنێت و بڕواتە زانکۆی تاران.

بەڵام لەو کاتەوە کە ئەندامی یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە پەژاک دەبێت، ئەوان بە زانیاری لە دۆخی ئابووری و کێشەی فەرشاد و حەزکردنی لە خوێندن هەڵیدەخەڵەتێنن.

پەژاک بە بەڵێنی خوێندن لە زانکۆکانی دەرەوە دا فەرشاد بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و بۆیە پێشنیازێکی دڵڕەفێنی پێ دەدات لەوانە تێچوونی ئەم بابەت لە ئەستۆی خۆیەتی، سرووشتییە کە گەنجێک بە دۆخی فەرشادەوە بەم بابەتە هەڵدەخەڵەتێت.

بۆیە فەرشاد هەڵخەڵەتا و دڕۆەکانی باوەڕ کرد و وازی لە خوێندن لە زانکۆی تاران هێنا و ڕۆشتە قەندیل و ڕیگەیەکی دیکەی بۆ ژیانی دەستپێکرد کە کۆتایەکەی نادیارە.

ئێمە بۆ زانیاری لە چارەنووسی فەرشاد لە هەر دەزگا و ڕێکخراوێکی پەیوەندیدا دەکەین کە یارمەتیمان بدەن.

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

برادر فرشاد امینی: وعده دروغ تحصیل در خارج برادرم را به پژاک کشاند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک