برای شارام سەلمانی: پەژکا کەڵکی خراپ لە کێشەی ژیانی براکەمی کرد

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر لە درێژە وتووێژی لەگەڵ قوربانیان ئەمجارە لەگڵ برای شارام سەلمانی دا قسەی کردووە.

ماڵباتی شارام دوای ئەوەی کە ئاگادار بوونە کە منداڵەکەیان کوژراوە تا ئەوڕۆ هیچ زانیاریەک لە بارەی شوێن بە خاک سپاردنەکەیان وەرنەگرتووە.

یەکێک لە کردارە بەردەوامەکانی پەژاک/پەکەکە ئەوەیە کە دوای چەندساڵ کوژران جا ماڵباتەکان ئاگادار دەکاتەوە و لە زۆر حاڵەتیشدا شوێنی بە خاک سپاردنەکەی ناڵێت.

بە پێی ئەوەی زۆربەی ماڵباتەکان دەیڵێن پەژاک گوشاریان بۆ دێنێت کە لەبەردەم راگەیاندنەکان گفتگۆ بکەن تا ئەوەی کە لەسێبەری ئەم بێدەنگیەی میدیاکان هەر درێژە بە پێشلکاری مافی هاوڵاتیانی کورد بدەن.

یەکێکی دیکە لەو خاڵانە کە جێگای ورد بوونەوەی هەیە کردری پەژاکە لە بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕدا، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەی کە بە داویانە و کنوانسیۆنی ژنێڤیان واژۆ کردووە کە کەڵک لە منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ وەرنەگرن.

لەوانەیە بکرێت هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی گەنجان و منداڵانی و دواتر چەکدارکردنی و بەکارهێنانیان بۆ ئارمانجی گرووپەکەیان وەک تەنیان دەسکەوتی ئەمانە ناودێر بکرێت کە خۆیان وەک پارێزوانی مافی کوردان دەناسێن.

لەڕاستیدا ئەم کردارانە پێشلکاری مافی مرۆڤن کە ئەم گرووپە بەردەوام ئەنجامی دەدات و لەسەری پێداگرە.

دەقی چاوپێکەوتنەکە

شارام منداڵێکی گوێڕایەڵ بوو کە خەریکی ئیش و ژیانی خۆی بوو و قەت زانیاری لەبارەی ئەم گرووپانەوە نەبووە.

بوونی هەندێک ناکۆکی لەنێوان شارام و باوکم و هەڵبەت کێشەی ئابووری بووە هۆی گوشاری دەروونی لە سەر شارام و وەک بڵێی لەو مەرجەدا لەبارەی هەندێک پرسی ناگرنگ لەگەڵ کەسێک بە شەڕ هاتبوو و بە چەقۆ لێی دابوو.

دوای ئەوە شارام لە ترسی سکاڵا کردن و گرتووخانە ڕۆشتن هەڵات بەڵام شوێنێکی نەبوو بڕوات.

پەژاک ئاگاداری ژیانی بوون و بۆیە فریویان دا و بە بەڵێنی پڕوپووچ رایان کێشا بۆ لای خۆیان.

ئەوان بە ناوی ئازادی و ئەم جۆرە باسانە وا دەکەن کە شارام ئۆتۆمبێلەکەی بفرۆشێت و جگە لەوەی کە تەڤلی دەبێت دارایەکانیشی بە نێوی ئازادی ببەن.

پەژاک لەو کاتەوە کە شارام تەڤلی بووە تا ئەوڕۆ، بەس وێنەیەکی بۆ پیشانی براکەم داوە کە بڵێت لای ئەوانە و هەڵبەت بەدواداچوونەکان بۆ بینینی بێ سوود بوون و رێگایان نەدا.

داخوازی ئێمە لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناوخۆی ئەوەیە کە گەر زانیاریەکیان لەبراکەم هەیە ئاگادارمان بکەنەوە.

چاودێر لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەدواداچوونەکانیان تا گەیشتن بە ئەنجامی دیار لەبارەی چارەنووسی نادیاری هاوڵاتیانی کورد کە گیریان خواردووە لە نێو ئەم گرووپانەدا درێژە پێدەدات.

برادر شهرام سلمانی: پژاک از مشکلات زندگی برادرم سواستفاده کرد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک