ئەزموونی دژواری خزمەت گەیاندنی دەوڵەت / لە “مامۆستای ناوچە سنووریەکان” تێبەگەن

  • ۷ مانگ پێش

توێژی جیاوازی خەڵک لە ئاگرکوژێنەوە، مامۆستا، خانەنشین و … لەڕۆژانی کۆتایی دا جارێکی دیکە لەبارەی گونجاو نەبوونی دۆخی ئابوویان دەستیان دایە بەڕێوەبردنی هەندێک کۆبوونەوە تا بەڵکوو دەوڵەت و بەرپرسانی دیکەی ئێڕان بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و مافیان بدەنێ.

لەم نێوەندەدا ماموستا بە بۆنەی ئیشی هەستیار کە لە را‌هێنان و پەروەردەی منداڵانی ئەم خاک و وڵاتە لە ئەستۆیە دەبێت زیاتر لە رابردوو جێگای سەرنج بێت تا بەڵکوو بە خەیاڵی ئارامەوە بتوانن دەورێکی زۆرتریان هەبێت لە پەروەردەی منداڵانی وڵات دا.

دوو پرۆژەی جێ بەجێ نەکراو “ریزبەندی مامۆستایان” و “یەکسان کردنی مووچە”کانیان دوو دواخوازی دەستەبەجێ ئەم توێژەیە کە چەندین ساڵە لەمبارەوە بەس بەرپرسان بەڵێنیان داوە و هیچیان نەکردووە.

ئەم مەرجە و زیاتر لەوە کە بۆتە هۆی کێشە لە ژیانی مامۆستایان لە شارە گەورەکان و هەروەها پایتەخت دا، ئێستا ئێوە وێنا بکەن کە دۆخی مامۆستایەکی ناوچە سنووریەکان دەبێت چۆن بێت.

بەداخەوە گوێ نەدان بە کێشەی ئابووری و بژیوی ژیانی خەڵک لە ناوچە سنووریەکانی وڵات، دۆخەکەی لەبارە کردووە بۆ سەرهەڵدانی کێشەی زۆری کۆمەڵایەتی و نائارامی لە کەشی ئیش و کاریان دا.

پەرە نەسەندوویی و ناسەقامگیری لەو ناوچانە بۆتە هۆی ئەوەی کە کۆڵبەری سەر هەڵبدات کە مانگانە کەسانێک لە ڕووی ناچاریەوە ئەم ڕێڕەوە دەبڕن و دەکوژرێن یا بریندار دەبن یا خود لە سەرما رەق دەبنەو و لەنێوان شاخەکاندا ون دەبن.

ڕێکخستنی کەشێک کە ئاسایشی پێوە نییە و ناسەقامگیری ئابووری و ئیش و کار لە ناوچە سنووریەکانی کوردستان هەر هەموویان لە دەوڵەتی سێزدەیەم چاوەڕوانی و نوێنەرانی پەرلمان چاوەڕوانی ئیش و هەنگاون.

مامۆستایان لەم ناوچە لە ڕێڕەوی دژوار و پڕووکێن و هەندێک جار دوور لە ئاسایش تێدەپەڕن تا بگەنە قووتابخانە و وانە بە منداڵان بڵێنەوە.

سرووشتیییە کە خەڵکی ناوچە سنووریەکانیش بەشێک لە هاوڵاتی ئێرانی بن و دەبێت هەموو مافێکی هاوڵاتیبوونیان وەک ئەوانەی شار و لەوانە پێتەخەت نشینەکان هەبێت.

بۆیە گونجاو و هەڵبەت پێویستە کە میدیاکان، کەشی ئەنتەرنێت و گرنگتر لە هەمووی ئەمانە بەرپرسانی سێ دەزگاکە لە مەڕ چارەسەرکردنی کێشەی زۆری ئابووری ناوچە سنووریەکان سەرنجێکی رژدتریان لەچاو ڕابردوو هەبێت.

دەوڵەتی سێزدەیەم کە بە دروشمی پاڵپشتی لە توێژی زیان بەرکەوتوو و رەوتی سەرنج خستنە سەر ئەو ناوچانەی کەمتر پەرەیان پێدراو هاتە سەر ئێش، ئەوڕۆکە ئەزموونی دژواری خزمەت گایاندن بە خەڵکی ئەم ناوچەیە لەبەردەمیەتی و دەبێت بەرپرسان لە هەر دەرفتێک کە هەیانە بۆ ڕێک خستنەوەی ئەم ڕێڕەوە کەڵک وەربگرن؟

 آزمون دشوار خدمت رسانی دولت/«معلمین مناطق مرزی» را دریابید

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .