پێویستی چالاکی یۆنیسێف بۆ رزگارکردنی منداڵانی سەربازی ئەندامی پەژاک

  • ۲ ساڵ پێش

رفاندنی منداڵان و هەڵخەڵەتاندنی گەنجان لە هەموو وڵاتان دا کە کەمینەی کورد و بوونی ڕێکخراوی سەر بە پەکەکەی تێدایە درێژەی هەیە.

هەروەها ئەم پرسە بە ڕێک و پێکی لەکوردستانی ئێران دووپات دەبێتەوە، شوێنێک کە گەنجانی کوردی ئێرانیش لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لەڕێگای بەڕێوەبەرانی خۆجێی کە زۆرتر دەیانکەن بە ئامانج لە ژێر کاریگەری دان تا دواتر بێ زانیاری ماڵباتەکانیان بگوازرێنەوە بۆ قەندیل و بنکەکانی پەکەکە.

 

تاوانی شەڕ

لەساڵی ۱۹۷۷، پرۆتکۆلی لکێندراو بە کنوانسیۆنی ۱۹۴۹ی ژنێڤ، بەکارهێنانی منداڵانی خوار تەمەنی ۱۵ ساڵی لە بواری سەربازی دا قەدەخە کرد.

ئەم پرۆتکۆلە دەڵێت: “ئەو منداڵانەی کە نەگەیشتوونەتە تەمەنی ۱۵ ساڵی، نە لە هێزە چەکدارەکان یا لە گرووپەکان دا کە ئیشیان پێ دەکرێت نابێت وەربگیردرێن و لە شەڕەکاندا بەشداریان پێ بکرێت.”

ئەم تاوانە کە زۆرتر لە وردبوونەوەی میدیا و چالاکانی نێودەوڵەتی لەسوریا ئاشکرا دەبێت، شوێنێکە کە پەکەکە لەڕێگای باڵی سوری خۆیەوە واتە پەیەدە ناوچەیەکی نیوچە خۆسەری داناوە.

لەسوریا بابەتی ئاشکرا هەن کە پەیەدە هەوڵ دەدات تا شەڕڤانانی کوژراو بە منداڵەکان پڕ بکاتەوە و ئەمە لەپێش چاوی گروپەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی شاراوە نین.

ڕاپۆرتی قاچاخی مرۆڤ لە ئەمریکا لەساڵی ۲۰۱۵ بە پێی ڕاپۆرتە پشتڕاست کراوەکان جەختی کردەوە کە هەندێک جار منداڵانی کوردی رفێندراو ناچار دەکرێن تەڤلی پەکەکە بن.

لەڕاپۆرتی ۲۰۱۶ دا ئەمریکا رایگەیاند پەکەکە/ یەپەگە درێژە بە تەڤلی کردنی کۆڕان و کچانی تەمەن خوار ۱۵ ساڵ دەدات.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، پەکەکە/یەپەگە ئەم منداڵانەی بردووە بۆ کەمپی ڕازی کردن و شتنی مێشک و پەروەردە.

بە کارهێنانی منداڵان لەلایەن پەکەکە/یەپەگە لە راپۆرتی زۆری نێودەوڵەتیدا و ئەنجوومەنی ئاسایشیش بە بەڵگە کراوە.

چاودێری مافی مرۆڤیش پشتڕاستی کردەەوە کە دەبینێت ” ئاستی هەڵکشانی نیگەران کەری بەکارهێنانی منداڵان” لەلایەن پەکەکە و یەپەگەوە.

ئەم دەزگایانە داوا لە پەکەکە دەکەن تا “دەستبەجێ منداڵان لەڕیزەکانی دا دەر بخات و پێش لە بەکارهێنانیان بگرێت.”

و لەئەنجامدا، ویرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکێرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری منداڵان لە پێکدادانە چەکدارانەکاندا، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی لە ژنێڤ دیداری کرد و گرێبەستێکی بۆ کۆتایی هێنان بە منداڵانی سەرباز لە ۲۰۱۹ واژۆ کرد.

بەڵام ئەم هەنگاوانە لە کرداردا بێ سوود بووون. چونکە لەمانگی ڕابردوودا ۱۱ سەربازی منداڵ لەلایەن پەیەدەوە دەستگیر کراون و ڕێپێوانێک لەلایەن دایکانیانەوە لەبەردەم باڵەخانەی نێودەوڵەتی تێکدرا.

پەژاک کنوانسیۆنێکی واژۆ کرد

پەژاک بەڵگەی بەڵێنی نووسراو لەلایەن ئێنجیئۆی ژنۆ کاڵەوە سەر بە رێکخراوی نێودەوڵەتی واژۆ کردووە.

ئەم بەڵگە بەڵێنی پاڵپشتی لە منداڵان لە پێکدادانە چەکداریەکاندا دەدات. لە ۲۵ی نیسانی ۲۰۱۵ لە هەرێمی کوردستان، شاندێکی ژنۆ کاڵ لەگەڵ پلە بەرزترین نوێنەرانی باڵی چەکداری پەژاک بۆ فەرمی کردنی ئەم بەڵێننامەیە دیداریان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، باڵی چەکداری پەژاک لە ڕابردوودا کەڵکی لە منداڵی سەرباز وەرگرتووە. ئەم ڕێکخراوە لە ساڵی ۲۰۱۵ بەڵێنی دا کە پێش لە بەشداری منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ لە شەڕ دا بگرێت. بەڵام کرداری نەکردووە.

ئێلیزا دیکری وانر، سەرۆکی ژنۆ کاڵ لە ساڵی ۲۰۱۵ وتی: “ئێمە زۆر بەختەوەرین کە ئەوڕۆ ئەم بەڵێنەمان لە ناوچەکە کە زۆر لە ژێر کاریگەری پێکدادانی چەکداری و توندوتیژی دایە وەرگرتووە.”

وارنر دەبێت بەدواداچوون بۆ جێبەجێ نەبوونی کنوانسیۆنەکە بکات.

 

منداڵانی کوردی ئێرانی، ئامانجی پەژاک

هەروەک ئاماژەی پێدرا، منداڵانی کوردی سوریا تەنیا ئەو منداڵانە نین کە تەڤلی منداڵ سەربازی سەر بە پەکەکە دەکرێن.

بەکار‌هێنانی منداڵانی تەمەن خوار تەمەنی یاسایی لە کوردستانی ئێرانیش درێژەی هەیە، وڵات و ناوچەیەک کە لەوانەی سەرنجی نێودەوڵەتی کەمتر بۆ لای خۆی ڕاکێشێت و کەشێکی لێکئاڵاوی رامیاری لە ڕاپۆرتەکاندا دژوار بکات.

بە درێژایی ساڵی ۲۰۲۱، چاودێر لەدیمانە لە گەڵ دەیان ماڵباتی قوربانی کە پەژاک منداڵەکانی بردوون ئەنجام داوە. درێژەی ئەم ڕاپۆرتە پێداچوونەوەیەک بە سەر منداڵە بەکارهێنراوەکان لەنێو پەژاکدایە.

 

شێروان سەیدی پوور

شێروان ۱۷ ساڵان بە هۆی قەرزداربوون لە تەمەنی خوارەوە هەڵات و هەوڵی دا ماڵباتەکەی دابین بکات.

بە قسەی باوکی توانیبووی پەیوەندی بە دایک و باوکیەوە بکات لە ئێران پێیانی وتووە لە سوریایە و بریندارە و دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ماڵ. ماڵبات چاوەڕێ گەڕانەوەین هەرچەند چەند مانگێک هیچ هەواڵێکی لێ نییە.

 

پەیمان جەعفەری

پەیمان ۱۶ ساڵان لە ۱۳۹۸ لە ورمێ لەماڵ دەرکەوت. بە پێی راگەیاندنی پەژکا لە تەمەنی ۱۷ ساڵیدا کوژراوە. ماڵباتی هیوایەکیان بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ تەرمەکەی نییە، بە قسەی براکەی، ئەوان لەگەڵ هێزەکانی پەژاک لە باکووری ئیراق پەیوەندیان کردووە پێیانیان وتووە کە نازانن لەکوێ شاردراوەتەوە.

 

نیان دەروێشی

نیان دەروێشی یەکێک لە دۆسیە دڵهەژێنەرەکانە کە لەئێستا لە بەردەست دایە بۆ لێکۆڵینەوە. نیان منداڵێکی ۱۳ ساڵان بوو کە لەلایەن پەژاکەوە کە بەگوندەکەیاندا تێدەپەڕین رفێندرا.

ئەو ئێستا ۱۶ ساڵییە و هێشتا لەنێو پەژاک دایە. ماڵباتی دوای سێ ساڵ هیچ زانیاریەکیان لەبارەیەوە نییە.

ئەم ماڵباتە زۆر جار رۆشتوون بۆ قەندیل بەڵام نەیانتوانیوە لەگەڵ کچەکەیان دیدار بکەن.

 

ئێلاهە پوورسادقی

ئێلاهە ۱۴ ساڵان بوو کە لەلاین پەژاکەوە کە بە گوندەکەیاندا لە مەریوان تێپەڕ دەبوون رفێندرا.

ئێلاهە دوای هەڵاتن لەدەستی پەژاک لە ناوچەی قەندیل گەڕایەوە بۆ ماڵەوە. ئەو هەڵات بۆ گوندێک و لەوێ ڕادەستی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردبوو و دواتر گەڕێندرایەوە بۆ ئێران.

ئیلاهە ئێستا ۱۷ ساڵانە و دوو ساڵە کە گەڕاوەتەوە. لەگەڵ ئەمەش هێشتا ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر ژیانی پێشووی.

هێزەکانی پەژاک هێشتا ئەم ماڵباتە لە گوند ئازار دەدەن و هەوڵ دەدەن دووبارە بیبەنەوە بۆ قەندیل. ئیلاهە خەمۆک بوو و لەگەڵ ئەندامانی ماڵباتی لەشار دەژیت. زۆر دەترسێت بگەڕێتەوە بۆ گوند.

 

ئەسرین محەمەدی

ئەسرین محەمەدی ۱۳ ساڵان کەمتر بەختەوەر بوو. ئەم دۆسیە هەرچەند کۆنە چوونکە ئەسرین لە ساڵی ۲۰۱۷ رفێندرا بەڵام ئەم دۆسیە هێشتاش توڕەیی خەڵکی کوردستانی بەدوایەوەیە.

ئەم چیرۆەک بۆتە سێمبۆلی زۆرێک لە ماڵباتی قوربانیان، چوونکە بەتایبەت دایکەی ئەسرین ئەوەندە زیرەک بوو کە لەبارەی رفاندنی کچەکەیەوە قسەی کرد.

بەڵێنمان پێ دا کە بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەسرین بکەین وەک ون بووەیەک، چوونکە هەواڵی جیاواز لەبارەی مردنیەوە هەیە و هیچ تەرمێک رادەست نەکراوەتەوە.

دایکی ئەسری پێی وایە کە لەوانەیە هێشتا زیندوو بێت بە پێچەوانی حەزی لەگرتووخانە کراوە.

 

 

کەسانی دیکە

چاودێر لە ئێستادا لەگەڵ چەند ماڵبات کە منداڵەکانیان ون بوون ڕاپۆرت کۆ دەکاتەوە و خەریکی وتوویژە بەڵام نایەوێت ناویان لە میدایان بڵاو بێتەوە.

دەزگا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەتوانن بۆ وەرگرتنی پێرستی زانیاریەکان پەیوەندی بە چاودێرەوە بکەن.

هەروەها هەندێک راگەیاندنی مردنی گەنجانی کوردی ئێرانی لە ئێنترنێت بڵاو بۆتەوە.

گەر ماڵباتەکان تا ساڵان و مانگان ئاگادار ناکرێنەوە لە مردنی منداڵەکەیان و شوێنی ناشتنەکەیان زۆرێک لە ماڵباتەکان دڵێن کە راگەیاندنی مردنی منداڵاکانیان بڕا ناکەن.

ئەوان دەڵێن کە راگەیاندنی مردن زۆر گۆماناوی بووە و دەستەبهجێ دوای سەفەری ماڵباتەکان بۆ هەرێمی کوردستان و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی پەژاک و گوشار هێنانیان بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەکانیان ئەمە بڵاو بۆتەوە.

گۆڕانکاریەکی بەرچاوە لە ڕاگەیاندنی مردن، مردنی منداڵانی وردی ئێرانییە کە لەتورکیا دەکوژرێن و بە جێگای ئەوەی کە بۆ باڵی چەکداری پەژاک شەڕ بکەن بۆ هەپەگە و پەکەکە شەڕ دەکەن کەلەلایەن گرووپی قەیرانەوە دێکۆمێنت کراوە.

 

وای پێدەچێت پەژاک بە جێگای شەڕ کردن لەناوخۆی ئێران، هیزەکانی بۆ شەر دەداتە پەکەکە تا لەگەڵ تورکیا شەڕ بکەن.

لەوەی کە پەژاک لە کنوانسیۆنی خۆی لەگەڵ ژنۆ کاڵ بەڵێنی دابوو کە منداڵان بەکار نەهێنێت لە چالاکی چەکداری دا و بیانپارێزێت، دەکرێت بەم ئەنجامە بگەین کە ئەم کنواسنیۆنە بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی کوژرانی منداڵانی کوردی ئێرانی پێشل دەکرێت.

لزوم فعالیت یونیسف برای نجات کودک‌سربازان عضو پژاک

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک