پێویستی روونکردنەوەی چارەنووسی “ئارەش دانشوەر” لەلایەن گرووپی تێرۆریستی پەژاکەوە

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێر کە ئەرکی سەرەکی بەدواداچوونی چارەنووسی منداڵانی ئێرانیە کە لە لایەن گرووپە تێرۆریستیەکانەوە دەرفێندرێن، ساڵی رابردوو بۆ بەدواداچوونی چارەنووسی ئارەش دانشوەر دیمانەیەکی لەگەڵ باوکی ئەنجام دا.

باوکی وتی: ” ئارەش، بۆ یاری کردن لەگەڵ منداڵان رۆشتبووە پشت گوند و چیتر نەگەڕایەوە، دوای رۆشتنی کۆڕەکەی ژیانی لێ تاریک بوو و هاوژینەکەی هەر ڕۆژ چاوی لەدەرگای ماڵە و چاوەڕێ گەڕانەوەیەتی یا ئەوەی کە بە چەندین کاژێر چاو لە تەلەڤزیۆن دەبڕیت تا لەوانەیە هەواڵێکی دەست کەوێت.”

 

داستان آن چهار نفر

دانشوەر لەم دیمانەیەدا جەختی کردەوە کە هێشتا بەدواداچوونی بۆ دەکات، بەڵام کۆڕۆنا رێگا نادات سەردانی هەرێم بکات. باوکی خزمەتکاری قوتابخانەیە. دەقی دیمانەکە ئەمەیە:

تکایە نوێترین هەواڵمان لەبارەی ئارەشەوە بۆ بڵێ.

بەداخەوە بە هۆی مەرجی ئیش و کار و خراپی کوردستانی ئێراق و کۆڕۆنا هێشتا نەمتوانیوە کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەم و هەواڵێکی لێ وەرگرم. تەنانەت دوای ئەم ماوەیە گەر بڕۆنیش ناکرێت ئەوان راستیەکەمان پێ ناڵێن. لەڕاستیدا بوونی ئارەش رەت دەکەنەوە یا دەڵێن لە پەروەردەدایە!

پێشتر هەندێک ماڵبات سەردانی بنکەی پەژاکیان کردبوو، بەڵام بە جێگای یارمەتی و دڵداری دانەوە بێ ڕێزیان پێکردبوون. من پێم ناخۆشە کە کۆڕەکەم منداڵە و ساڵی یەکەمی دواناوەندی دەخوێند. ئەوان یاریان بە هەستی منداڵانەی کردووە و ئێمە ماڵباتی ئەوین و شەو و ڕۆژمان بۆ نەماوەتەوە. دایکی وەقرە ناگرێت و ناتوانێت بخەوێت. من ناچارم بیبەم بۆ نەخۆشخانە، چوونکە تووشی خەمۆکی بووە.

ئەوان یاری بە هەستی منداڵان دەکەن. چونکە منداڵێک توانای هەڵبژاردنی نییە و هەستیارە. منداڵ توانای مانەوەی لە گرووپێک وەک پەژاک دا نییە. من هێشتا تێناگەم کە چۆن دەبێت منداڵی من بە جێگای قوتابخانە لە ئەشکەوتەکانی پەژاکدا بێت. منداڵی من لە شوێنی گونجاودا دەیخوێند و دەژیا، ئێستا لەکوێیە؟

ئێوە ناتانەوێت سەردانی قەندیل بکەن؟

بەدڵنیایەوە دەمەوێت. بەڵام کێشەی من پێداگری دایکیەتی. دایکی دەیەوێت لەگەڵم بێت. من نیگەرانم حاڵی خراپتر بێت. چوونکە پەژاک لەوانەیە دووبارە هەواڵێکمان پێ نەدات. بەداخەوە لەناوخۆی ئێران دەستمان بە هیچ کوێ راناگات. واتە نازانین کێشەکە چۆن چارەسەر بکەین. من بەدڵنیایەوە دەڕۆم بۆ هەرێمی کوردستان تا وڵامێکی گونجاو نەبیستم ناگەڕێمەوە. چونکە نیگەرانی منداڵەکەمم. دەترسم پەژاک بینێرێت بۆ تورکیا یا سوریا و چیتر تەرمەکەشی نەبینین.

 

“ژنۆکاڵ” و بێدەنگی لە بەرانبەر منداڵانی سەربازی ئەندامی پەکەکە/پەژاک

 

لزوم شفاف‌سازی سرنوشت «آرش دانشور» توسط گروه تروریستی پژاک

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک