تاوانی پەکەکە/پەژاک لەدژی ئەندامە ئێرنییەکان درێژەی هەیە

  • ۲ ساڵ پێش

لەکاتێکدا کە هەر ڕۆژ هەواڵێکی نوێ لە شەڕی پەکەکە و تورکیا بڵاو دەبێتەوە و تورکیا بە بیانووی پەکەکە، کۆبانێ و گوندەکانی دەورووبەری بوردمان دەکات و چەندین ناوچەی لە هەرێمی کوردستان داگیر کردووە، پکەکە بۆ قەرەبووی کەمی هێزی مرۆیی هێزە ئێرانییەکان بەرەو مردن دەنێرێت. لەکاتێکدا کە هێشتا دیار نییە کە بۆ ئێرانییەکان دەبێت لە شەڕی پەکەکە و تورکیادا بکوژرێن؟

لەنوێترین گۆڕانکاری لەمبارەوە دووبارە هەواڵی کوژرانی دوو کەس راگەیندرا بەڵام لەبارەی هۆکاری مردن و شوێنی بەخاک سپاردنیان هیچ روونکردنەوەیەک نەدراوە.

پەکەکە نووسی: “لە ڕۆژی ۳۱ی دێسەمبەری ۲۰۲۰دا لە ئەنجامی هێرشی تورکیا بۆ سەر ئیالەتی سەرحەد ئەندامەکانمان بە ناوەکانی، سەرخۆبوون، لۆقمان، شێرڤان، عاکیف، بارزان و ئاسڵان کوژران.”

ناو و پاشناو: عۆبەید سەلامەت

نازناو: شێرڤان پەپوولە

شوێنی لەدایکبوون: ورمێ

ناوی دایک – باوک: گۆڵ بەیاز – تاجەدین

لەڕاستیدا عۆبەید سەلامەت لە ساڵی ۲۰۲۰ کوژراوە و پەکەکە لەساڵی ۲۰۲۲ هەواڵی مردنی رادەگەینێت. ئەمە واتە ونکردنی زۆرەملێ ئەندامان و ناڕوونی لەچارەنووسی ئەندامان بۆ نانەوەی نیگەرانی بۆ ماڵباتەکانیان.

پەکەکە لەبەیانییەیەکی دیکە دا نووسی: “۳۰ی ژولای ۲۰۲۱ بەهۆی بوردمانی قەندیل لەلایەن تورکیاە دوو کەس کوژران کە یەکیان ئێرانییە.”

ناو و پاشناو: پەیمان شمشێری

نازناو: ئارگەش زاگرۆس

شوێن و ساڵی لەدایکبوون: داڵاهۆ – کرماشان

ناوی دایک – باوک: بەتوول – فەرهاد

بەرواری کوژران: ۳۰ی ژولای ۲۰۲۰ / قەندیل

هەواڵی مردنی ئەم ئەندامەش درەنگ راگەیندراوە.

لەئەنجامدا دەکرێت بگوترێت پەکەکە لە رەوتێکی نوێ و پەرۆش حاڵدایە جگە لە رفاندنی منداڵان و گەنجانی ئێرانی، هەواڵی مردنیشیان درەنگ رادەگەینێت. ئاژانسی پەکەکە هۆکاری مردنی ئەم کەسانە بەڕاستی ناڵێت و بەکردار ماڵباتەکان دەخاتە نێو ترس و گۆمانەوە کە لەوانەیە منداڵەکانیان زیندوو بن و بەمجۆرە، تاوانێکی گەورەتر ئەنجام دەدات. هەڵبەت بە پێی بەدواداچوونی کارناسانی چاودێر، ئەم رەوتەی پەکەکە، چەند ساڵێکە دەستی پێکردووە و لەوانەیە کۆتایشی نەبێت.

.

جنایات پ.ک.ک/پژاک علیه اعضای ایرانی ادامه دارد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک