ونبووان لەنێو پەژاکدا؛ نموونەی شانزدەیەم : نەسرین خدری

  • ۲ ساڵ پێش

یەکێک لە ئەندامانی پێشووی پەژکا لە دەقێکی تایبەت کە بۆ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێرانی هەناردووە باسی ون بوونی زۆرەملێ و بەکوشت دانی گەنجانی کوردی ئێرانی لەنێو گرووپی تێرۆریستی پەژاک/پەکەکەدا کردووە و زانیاری تایبەتی لەبارەی ” نەسرین خدری” داوەتە چاودێڕ. شایانی باسە هەمووی ئەم زانیاریانە لە ماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگەدا وەرگیراون.

ئەم ئەندامەی پێشووی پەژاک لەدەقەکانیدا، ئەو کەسانە دەناسێنێت و پێشینەکان و شێوازی کوژرانیان باس دەکات. هۆکاری گرنگی ئەم زانیاریانە لەبەر ئەوەیە کە یەکمجارە باس دەکرێن.

ناو: نەسرین خدری

شار:سەلماس

بەرواری لەدایکبوون:

بەرواری تەڤلی بوون:

بەرواری مردن: ۲۰۱۷ بێتلیس

نەسرین خدری لەماڵباتێکی هەژار و پڕ حەشیمەت لەدایک بوو. ناوبراو منداڵی دووەمی ماڵبات بوو و دەیویست لەسەلماس، لەدەرەوەی گوندی سنوری خۆی درێژە بەخوێندن بدات. بەڵام لەهاوینی ئەو ساڵدا کەوتە تۆڕی پەژاکەوە و بە بەڵێنی درۆ و ژیانی باشتر، تەڤلی ئەم گرووپە چەکدارە بوو. نەبوونی ئاگاداری ئەندامانی ماڵباتە لێی بەساڵانی درێژەی کێشا و ماڵبات دوای مردنیشی نەیانتوانی شوێنی بەخاک سپاردن و تەرمەکەی ببیننەوە.

نەسرین قوربانی بوونی پەکەکە لەگوندە سنوریەکان بوو. من لەرۆژانی سەرەتایی بوونی لەنێو گرووپدا دەمبینی کە بێ بڕیارە و دەترسێت لە چەک و ژیان لەنێو ئەشکەوت و دووری لەماڵبات. بەڵام رێگای هەڵاتنی نەبوو؛ ئەشکەوتە دۆزەخییەکانی پەژاک، دەرگای دەرکەوتن و هاتنە ناوەوەیان ، یەکسان بوو لەگەڵ مردن و ژێر گڵ کرانی بێ ناونیشان. نەسرینیش وێڕای تەمەن بچووک و ئەزموونی کەمی و پەروەردەی زۆر کەم هەنێردار بۆ تورکیا و لەلووتکەی پێکدادانەکان لەساڵی ۲۰۱۷ تا ئەوەی کە لەوێ کوژرا… نەسرینیش کوژرا و لەبێ ناونیشانی و بێ ئاگاداری ماڵبات کوژرا.

گمشدگان در پژاک؛ نمونه شانزدهم: نسرین خدری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک