پەژاک بۆسەی بۆ کۆچبەرە نایاسایەکان ناوەتەوە

  • ۲ ساڵ پێش

فەرزندە مەزڵوومی گەنجی کوردی ئێرانی بە هۆی کێشەی دارایی و نەبوونی ئیش و کار لەئێران، ناچار بوو کۆچ بکات بۆ تورکیا و لەوێ شوانی بکات. دوای ماوەیەک پەیوەندی لەگەڵ ماڵباتی پچڕا و لەئەنجامدا بەڕێگای ناسیاران دەرکەوت کە ئەم گەنجە لە شەڕی پەکەکە و تورکیادا کوژراوە.

چاودێر لەگەڵ ئۆسمان مەزڵوومی برای فەرزندە وتووێژی کردووە و ئەوێش وردەکاری باس کردووە.

رۆشتن بۆ تورکیا بەمەبەستی ئیش کردن

ئۆسمان دەڵێت کە براکەی بە هۆی نەبوونی ئیش و کار رۆشت بۆ تورکیا و لەوێ شوانی دەکرد. ئەو دەڵێت:”براکەی هیچ کێشەیەکی ماڵباتی نەبوو و هیچ حەز و مەیلێکی لەهیچ گرووپێی چەکدار نەبوو و قەت نەبوو کە جارێک وەها پیشان بدات و یا بیەوێت ئیشێک بکات. بەس هۆکاری رۆشتنی براکەم بۆ دەرەوە ئەوە بوو کە ئیش بکات و پارەیەکی دەست کەوێت و دواتریش پێ بڕوا بۆ ئەورووپا.”

پچڕانی پەیوەندی و نیگەرانی ماڵبات

چەند مانگ دوای رۆشتنی براکەم پەیوەندی پچڕا. بەمنی وتبوو کە خەریکی شوانییە ئێمە بە خەونی ئەوەی کە خەریکە ئیشە ماوەیەک بێ ئاگا بووین لێی. دواتر نیگەران بووین بەڵام وامان زانی لەتورکیا رۆشتووە. هیودار بووین وەها بووبێت.

هەواڵی کوژرانی لەشەڕی تورکیا

ئەم چاوەڕوانیە سێ مانگێکی کێشتا بەڵام هەواڵێکمان پێ نەگەیشت بە جێگەی هەواڵی نیشتەجێ بوونی لەئەورووپا هەواڵی مردنیان داینێ لەلایەن یەکێک لە دۆستانمانەوە و زۆر واق بووین کە یەکێک لەئەندامانی ماڵباتمان ئەندامی پەژاک بووە و کوژراوە؟ ئێمەش چونکە دەمانزانی کە براکەمان بۆ ئیش کردن رۆشتووە بۆ تورکیا هیچ مەبەستێکی نەبوو بۆیە رەتم کردەوە کە گەڕام لەکەناڵە تەلەڤزیۆنیەکان زانیم کە بەڵێ کوژراوە لەتورکیا.

سەرم سوڕ ما چۆن؟ بۆ هەڵخەڵەتاوە؟ بۆ لەشەڕ لەدژی تورکیا کوژراوە؟ چۆن هیچ پەیوەندیەکی نەبوو و ئێستا وەک ئەندامێکی چەکداری کوژراوە؟

بۆیە خێرا رۆشتمە تورکیا و دوای گەڕان لە نەخۆشخانەکان براکەمم بینیەوە. بەڵام بەداخەوە پۆلیسی تورکیا پێی وتم کە لەشەڕدا کوژراوە بەڵام ناتوانین تەرمەکەتان رادەست بکەینەوە واتە تەرمەکەشی لە وڵات بە خاک نەسپارد.

بێدەنگی پەکەکە

بۆیە ناچار بووم کە لەتورکیا لەژێر خاکی بکەم. دواتر بەداداچوونم بۆ کرد کە چۆن بووە بە ئەندامی پەکەکە. بەڵام هیچ وڵامێکی دروستم پێ نەدرایەوە. ئەندامانی پەکەکە تا ئەوڕۆشی لەگەڵ بێت هیچ هۆکارێکیان بۆ کوژرانی براکەم نەخستۆتە ڕوو. واتە کەسێک لەم گرووپە پەیوەندی پێوە نەکردووین. من نازانم براکەم چۆن و بۆ چی تەڤلی بووە و کوژراوە. گیان براکەم و دەرونی ئەندامانی ماڵباتیش قەت بۆ ئەم گرووپە گرنگ نییە.

براکەم لەو کاتە زۆر گەنج بوو. نوێ لە سەربازی گەڕابووەوە و توانی پەساپۆرت وەربگرێت. بە خەونی خۆی دەیتوانی هەرجۆرێک بوو کۆچ بکات. بەڵام نەیدەزانی لەم ڕێگایەدا دەبێتە پاروی پەکەکە و پەژاک. ئەم گرووپە دۆزەخیانە هەموو رێگای ژیانی ئەم گەنجەیان گۆڕی. ژیانێک کە بۆ ئەوان هیچ گرنگایەتیەکی نییە و زۆر ئاسان دەیکەنە فیدای هزری نەخۆشی خۆیان.

براکەم ئێرانیە بوو چۆن لەتورکیا کوژرا؟ چ هۆکارێک هەیە لەتورکیا شەڕ بکات؟ ئەمە پرسیاری رۆژانەی منن. بۆ دەبێت لەسنوری ئێران ئەوەندە بێ ئیشی هەبێت تا گەنجێک بۆ ئیش کردن بڕوات بۆ تورکیا بکەوێتە نێو چەنگی پەکەکە؟

پژاک در کمین مهاجران غیرقانونی است

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک