تورکیا رامیارڤانێکی پارتی دژبەری خستە گرتووخانەوە

  • ۲ ساڵ پێش

میدیا خۆجێێەکان راپۆرتیان دا مەتین گورجان شرۆڤەکاری پاراستنی بەناوبانگی تورکیا و دامەزرێنەری پارتی دێمۆکراسی و پێشکەوتن بە تۆمەتی سیخۆڕی رامیاری و سەربازی خرایە گرتووخانە.

گورجان یەکێک لەئەندامانی پێشووی سوپای تورکیا و دامەزرێنەری پارتی دەڤا بە سەرۆکایەتی عەلی باباجان جێگری پێشووی سەرۆک وەزیران لەئاکپارتی بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان بووە.

پۆلیسی تورکیا رۆژی هەینی دەستگیری کرد.

گورجان حەفتەی رابردوو لە تویتێکدا نووسی:”من بە تۆمەتی سیخۆڕی رامیاری دەستبەسەر کراوم. پێم سەیر بوو و واق ماوم یارمەتیم بدەن.”

باباجان بە تەلەڤزیۆنی خەبەر تورکی وت:”ئەوەی من دەیزانم مەتین هیچ شتی بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە بەڵگە نهێنیەکانی دەوڵەت نەبوو چوونکە بۆ دەوڵەت ئیشی نەدەکرد.”

گورجان ئەم دوایانە رەخنەی لە رێکەوتنی دەوڵەت لەگەڵ ئەمارات کرد و دەیگووت کە تورکیا ناچار دەبێت لەبەرانبەر وەبەرهێنانی ئامارات خاڵ بدات.

چوارشەمەی رابردوو، لەکاتی سەفەری شێخ محەمەد بن زاید جێگری ئەبووزەبی بۆ ئەنکەرە، ئەمارات باسی لە دانانی سندۆقێکی ۱۰ ملیار دۆلاری بۆ وەبەرهێنان لەتورکیا کرد.

ترکیه یک سیاستمدار حزب مخالف را زندانی کرد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک