برای لۆقمان نەقدی: پەژاک بۆ کوشتنی بەڕێ کرد بۆ ناوچە دوورەکانی تورکیا

  • ۲ ساڵ پێش

لۆقمان نەقدی گەنجێکی ئێرانی کە ئەندامی پەژاک بوو بە پێی زانیاریەکانی ئەم گروپە لەئەنجامی بوردمانی تورکیا لەرۆژی ۱ی مەی ۲۰۱۹ کوژراوە پەژاک وەک هەردەم درەنگ رایگەیاند.

لۆقمان لەساڵی ۲۰۱۲ تەڤلی بوو. براکەی لەبارەی هۆکاری ئەندامێتی دەڵێت:”لۆقمان سەرقاڵی ئیشی مەڕداری بوو و بەردەوام لە شاخ بوو. من دڵنیام کە هیچ حەزێکی لە پەژاک نەبوو و هیچ کات باسیشی نەکرد. بەڵام تەنیا شتێک کە دەزانم ئەوەیە کە پەژاک بەردەوام لەشاخ هاتۆچوقوی دەکرد و کچیشیان لەگەڵ بوو. بەدڵنیایەوە بەڕێگای ئەو کچانە هەڵیانخەڵەتاندووە.”

سەفەر بۆ ئێراق بەمەبەستی بەدواداچوونی

کاتێک کە ون بوو لەگەڵ باوک و دایکم چەندین جار رۆشتین بۆئێراق بەڵام پەژاک رەتی دەکردەوە لەوێ بێت بەڵام زۆر بەدوایدا رۆشتین دواتر وتیان لەوێیە بەڵام رێگا نادەن بینینن. کاتێک کە بێ هیوا بووین لە بینینی گەڕاینەوە بۆ ئێڕان.

گەڕانەوەی لۆقمان و بوونی دووبارەی پەژاک

نێزیکی سێ ساڵ دواتر لۆقمان توانی هەڵبێت و بگەڕێتەوە. بەڵام هێشتا شەش مانگی پێ نەچووبوو کە دووبارە چەند کەسێک هاتن بەدوایدا. ئێمە وامان دەزانی کە هەڤاڵی خۆین بەڵام بەداخەوە پەژاک بوون و بردیانەوە. بۆیە دووبارە ون بوو.

سەردانی دووەم بۆئێراق بەمەبەستی دەستنیشان کردنی چارەنووسی تەرمەکەی

لەگەڵ بیستنی هەواڵی مردنی لۆقمان، خێرا خۆم گەیاندە ئێڕاق تا بزانم چ قەوماوە. وڵامێکی ڕێکم لێیان نەبیست و تەرمەکەش دیاری نەبوو و وتیان تەرمێک لەگوڕێ نییە و ناتوانین تەرم یا گۆڕێکتان پیشان بدەین. لەبیرمە کە دایکم بۆ کۆڕەکەی دەگریا و دەموچاوی خوێناوی بووچەندێکیان پێکەوە قسەیان دەکرد و لەناکاو بیستم کە وتیان:”باشتر وابوو بەس هەواڵێکمان پێدان گەر لۆقمان کوژرابا و تەرمەکەیان بینیبا چیان دەکرد.”

بەڵام من ئەم قسانەم بە گوێ خۆم بیست و دڵنیام کە درۆیان پێ گوتین کە کوژراوە. دڵنیام زیندووە بەڵام بۆ درۆ دەکەن؟ یا گەر ڕاست دەکەن کوژراوە بۆ هەناردوویانە بۆ شوێنکی دوور لە تورکیا؟ ئەوان بەگشتی دەیانویست بە کوشتی بدەن؟ و یا بەس ئەمەیان وت بۆ ئەوەی ئێمە چیتر بەدوایدا نەڕۆین. بۆ پەژاک دوای چەند ساڵ وڵامدەر نییە؟

برادر «لقمان نقدی»: پژاک او را برای کشته شدن به مناطق دوردست ترکیه اعزام کرد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک