ناڕزایەتی کوردانی سوریا لەبارەی رفاندنی منداڵانی کورد لەلایەن یەپەگە/پەکەکە لەقامشلوو

  • ۲ ساڵ پێش

رۆژی یەکشمە، نێزیکی ۳۰ کەس لە بەردەم باڵەخانەی لەبەردەم نووسینگەی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەقامشلوو، نووسراویان لەدەستەوە بوو کە لەسەری نووسرابوو:” منداڵانمان بگەڕێننەوە بۆ ماڵ/ ماڵبات” و بەکارهێنانی منداڵان لەبواری سەربازیدا/ سەربازی زۆرەملێ لەنێوان منداڵان دەبێتە هۆی ترس و دڵەڕاوەکێ لەنێو دڵی دایکاندا.” کۆ بوونەوە و خوازیاری هەنگاو هاوێشتنی رێکخستنی نێودەوڵەتی بوون.

هۆکاری ئەم گردبوونەوە ناڕزایەتی، هەڵخەڵەتاندن و رفاندنی منداڵان و گەنجان لەلایەن پەکەکە و یەپەگەوە بووە کە کەڵکی سەربازی لەمنداڵان وەردەگرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی فرانسا، ناڕازیە کوردەکان لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا رۆژییەکشەمە لەبەردەم نووسینگەی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەدژی تەڤلیکردنی کچەکانیان بۆ شەڕ رێپێوانیان کرد.

یەک دەیە شەڕ لەسوریا بۆتە هۆی ئەوەی کە هەموو لایەنەکان تێکەون لەمندال، کچ و کۆر وەک سەرباز کەڵکی لێوەربگیردرێت.

لەراپۆرتێک کە رێکخراوی نێودەوڵەتی مانگی مەی بڵاوی کردەوە لەنێوان ژوئیەی ۲۰۱۸ تا ژوەنی ۲۰۲۰ زیاتر لە ۴۰۰ منداڵ لەلایەن یەپەگە – باڵی سوری پەکەکە- و دەزگاکانی گرێدراوی بەکار گیراون.

محەمەد شەریف وتی کە کچە ۱۶ ساڵانەکەی نێزیک بە یەک حەفتەیە کە ون بووە.

ئەو بە پەیامنێری خۆجێی وت: ” من دەمەوێ کچەکەم بگەڕێنمەوە بۆ ماڵێ”. ئەو بەدڵنیایەوە لەنێو یەپەژەدای سەر بە پەکەکە و یەپەگە.

بلقەیس حسێن ۴۵ ساڵان وتی کە کچەکەی ماوەی ۸ رۆژە ون بووە.

ئەو وتی کە نازانێت ئایا منداڵەکەی لەلاین ئەم رێکخراوەوە رفێندراوە یا بە خۆڕسک تەڤلی بووە. ئەو جەختی کردەوە کە ئەمە گرنگ نییە چونکە منداڵان ناتوانن وەها بڕیارێکی گەورە بدەن، بەڵکوو دەبێت لە قوتابخانە بن.

ئەو وتی:”ئێمە دەترسین لەئایندەی منداڵانمان، ئەوان نابێت ناچار بکرێن کە چەک هەڵگرن و ببنە ئەندامی رێکخراوێکی سەربازی.”

اعتراض کردهای سوریه به ربایش کودکان کُرد توسط YPG/PKK در قامشلی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک