ونبووانی نێو پەژاک؛ نموونەی چواردەیەم: فاتمە مێهبەخش

  • ۲ ساڵ پێش

یەکێک لەئەندامانی پێشویی پەژاک لەدەقێکی تایبەتدا بۆ چاودێڕی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، بەدواداچوون بۆ ون بوونی زۆرملێ و بەکوشت دانی گەنجانی کوردی ئێرانی دەکات لەسەردەستی پەژاک/پەکەکە و زانیاری لەبارەی فاتمە مێهبەخشەوە داوەتە چاودێر. شایانی باسە کە هەموو ئەم زانیاریانە لەماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگە وەرگیراون.

ئەم ئەندامە لەدەقەکەیدا ئەو کەسە دەناسێنێت و پێشینەی باس دەکات و شێوی کوشتنیشی دەڵێتەوە. هۆکاری گرنگی ئەم زانیاریانە ئەوەی کە بۆ یەکەمجار بڵاو دەبنەوە.

ناو: فاتمە مێهبەخش

نازناو: شروین دڵدار

شار: ماکۆ

بەرواری لەدایکبوون:

بەرواری تەڤلی بوون:

بەرواری کورژان: ۲۰۱۶ – هەکاری

تاکتیکی هەردەمی پەکەکە و پەژاک لەکوردستانی ئێڕان، بۆ لەخشتە بردن و رفاندنی منداڵان و گەنجان ئەوەیە کە بەڵێنیان پێدەدات بە درۆ.

بەمجۆرە، کەستێکی گوندی و هەژار لەماڵبات جیا دەکەنوە و بە زۆر و بەڵێنی نیازی دارایی تەڤلی دەکەن.

دوای تەڤلی بوون بە هەڕەشە پێش لە هەڵاتنی دەگرن. ئەم تاکتیکە لەناوچە سنووری و هەژارەکاندا لەلایەن پەژاکەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەم ناوچانە، هەژارن و هیچیان نییە. لەڕاستیدا پەژاک کەڵک لەزنجیرەی بەتاڵ وەردەگرێت تا پێکهاتەکەی بورووژێنێتەوە.

خوێندنی کەم و نەبوونی پەروەردە لەبارەی ئەم گرووپە و لەپاڵ ئەوەشدا زووبڕوا پێکردن و سادەیی ئەم منداڵانە بۆتە هۆی رفاندنیان.

فاتمە کچێکی گوندی کە سەرەتایی تەواو کردبوو، بە سادەیی پەژاک لەخشتەی برد و بەزۆر تەڤلی کرد و بەڵێنی ژیانێکی باشتر و زانکۆی پێدا.

بەڵام بەجێگای پێنووس و قوتابخانە لە ئەشکەوتەکان و شاخەکان، چەکیان پێدا و تێرۆر و توندوتیژیان فێر کرد. فاتمەش وەک زۆرێک لەکوردانی ئێڕانی لەپێکهاتەی تورک بنەمای پەکەکە و پەژاک لەئەنجامدا مردنی بەسەردا سەپێنرا. بۆیە لەلووتکەی پێکدادانەکانی پەکەکە و تورکیا لەساڵی ۲۰۱۶ هەنێردرا بۆ شڕنەخ….

چارەنووسی بوونی لەشەڕنەس، مردن بوو و تەرمەکەی کە هەرگیز رادەستی ماڵباتی نەکرایەوە.

گمشدگان در پژاک؛ نمونه چهاردهم: فاطمه مِه‌بخش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک