ئێراق: ئاوارە کوردەکان لەمەخموور رووبەڕووی هەاری و سەرکووت و توندوتیژی دەبنەوە

  • ۸ مانگ پێش

لەناوچەی باس لەسەر کراوەی مەخموور، کوردان کە لەدەیەی ۹۰لەتورکیا هەڵاتوون لە شەڕی نێوان بەغا و تورکیا و کوردستان لەگوشاردان.

ئەحمەد کوردێکی مەخموورە کە زۆربەیان کوردن. هەرکەس گوێ لەزاراوەکانی کوردی بگرێت تێدەگات کە زاراوەی ئەحمەد و شێوەی قسەکردنی جیاوازە لەو ناوچەیە.

بەم هۆیەوە کە ئەحمەد یەکێک لەهەزاران کوردێک بوو کە لەدەیەی ۹۰ لەئەنجامی پێکدادانی نێوان تورکیا و پەکەکە لەباشووری رۆژهەڵاتی تورکیا هەڵاتن. ئەوان دژی پەکەکەن چوونکە بۆتە هۆکاری ئاوارە بوونیان.

لەساڵی ۱۹۸۴ دوابەدوای کودەتای سەربازی لەتورکیا کەکوردانی سنوردار کردەوە، هەرجۆرە کوردی قسەکردنێک قەدەخە کرا، بۆیە پەکەکە شەڕی پارتیزانی لەدژی تورکیا دەست پێکرد.

شەڕی پەکەکە بە سەرۆکایەتی ئۆجالان کە ئێستا لەگرتووخانەیە و ئایدیۆلۆژی مارکسیستی – لنینیستی توندئاژوی هەیە لەئەنجامدا بووتە هۆی کوژرانی زیاتر لە ۴۰۰۰۰کەس و ناوچەیەکی بەربڵاو لەباشووری رۆژهەلاتی تورکیاش چۆڵ کراوە چوونکە سوپای تورکیا بەمەبەستی رواندنەوەی هەرجورە حەشارگەیەک بۆ پەکەکە گوندەکانی کاول کرد.

ملیۆنان ماڵبات ماڵەکانیان بەجێ هێشت و بەرەو شارە گەورەکان و سنووری ئێراق و کوردستانی ئێراق کۆچبەر بوون. هەرچەند پەکەکە بۆ چەندین دەیەیە بنکەکانی لەقەندیل پاراستووە بەڵام هەردەم پەیوەندی لەگەڵ بەرپرسانی کوردستان لەململانێدا بووە.

ئەحمەد کە بۆ خۆی خەڵکی شڕنەخە لەلایەن سەدامەوە کاتی خۆیدا لەوێ پەنابەر بوو کە بە لەبەرچاوگرتنی ناوپیسی سەدام بۆ کوشتنی کوردانی ئێڕاق ئەم هەنگاوە تەشەرێک بوو.

ناوبراو کە لە سووچێکی شەقامەکەی مەخموور لەگەڵ میدل ئیست ئای قسەی دەکرد وتی:”ئێمە چارەیەکمان نییە دەبو هەڵاتباین بۆ ئێرە. ئەوان ۱۵ رۆژ مۆڵەتیان پێداین تا بڕۆین بۆ شوێنێکی دیکە یا کۆێلەیان بین و براکانمان بکوژین. یا بژاردەی سێیەم ئەمەیە کە هەموو بکوژرێین.”

ناوبراو بە ئاماژە بە هەنگاوەکانی هەولێڕ وتی:”ئەوان سەرکوتمان دەکەن، لەهەرلایەکەوە لەدژمان هەوڵ دەدەن و دەڵێن” ئەوان پەکەکەن و دەبێت بمرن. تەنانەت کاتێک کە کەهەولێرەوە یارمەتی دەنێرن لەبازگەکان رایدەگرن.” دەسەڵاتی کوردستان کۆنترۆڵی بەربڵاوی لەباکووری ئێراق هەیە و لەباشترین حاڵەتدا پەیوەندی پڕ لەململانێی لەگەڵ تورکیا هەیە.

کەمپی مەخموور لەساڵی ۱۹۹۸ لەتەنیشت نووسینگەی نێودەوڵەتی دامەزرا کە ۱۲۰۰۰ کەسی تێدا دەژیان کە هەر هەموویان خەڵکی کوردستانی تورکیان.

ئەردۆغان ئەم کەمپە وەک ناوەندی بەرهەمهێنانی تێرۆریزم ناودێر دەکات و دەوڵەتی تورکیا ماوەیەکە بۆ داخستنی هەوڵ دەدات.

مەخموور بۆ خۆی ناوچەیەکە لەئێڕاق کە باسی لەسەرە. هەم بەغا و هەم هەولێر دەڵێن هی ئێمەیە.

لەبەراورد بە شەقام و باڵەخانە خاوێنەکانی هەولێر شەقامەکانی مەخموور پڕە لە زبڵ و خاشاک و ماڵە کۆنەی تێدان.

دۆخەکە لەکەمپ خراپترە. ژمارەیەک لەمنداڵان لەئەنجامی پێوەدانی ئاژەڵە ژەهراویەکان و بەغا بەردەوام کارەباکەیان دەپچڕێنێت. بێ ئیشی ، نەخۆشی و دەستپێڕانەگەیشتن بە ئاوی خواردنەوەش کێشەی سەرەکییە.

چەند ساڵ پێش لەوە، مەخموور لەهێڵی پێشەوەی شەڕ لەگەڵ داعش بوو. ئەم شارە ۱۰۰ کیلۆمەتر بە مووسڵەوە دوورە کە بنکەی پێشووی داعش بوو. زۆرێک لە خەڵکی خۆجێی لەوانە دانیشتوانی پەنابەرەکان لەم شەڕەدا بەشداریان کرد.

دوای ئەوە مەخمور وەک زۆرێک لەناوچەکانی دیکە لەباکووری ئێراق، لەدەستی پێشمەرگەدایە. لەساڵی ۲۰۱۷ دوای رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەغا ئەم ناوچەیە ستاندەوە.

لەم ماوەیەدا دانیشتوانی کەمپەکە بەردەوام تووشی قەیران و کەمۆکۆڕی بوونەتەوە. چوونکە ئێستا هەرێمیش سنووری زۆرتری بۆ داناوە و تەنانەت رێگای هاتۆچوو بۆ هەولێریان پێنادا. لەئەنجامی هەژاری و بێ ئیشی زۆرێک لەخەڵک کەمپەکەیان بەجێ هێشتووە.

لەدەیەی ۹۰، پارتی و یەکێتی زاڵ بوون لەکوردستان ، دۆخێک کە لەگەڵ دامەزراندنی هەرێمی کوردستان دوای هێرشی ۲۰۰۳ کەسەدام رووخا فەرمی بووەوە.

لەکاتێکدا کە پارتی چەپی ناوەندی یەکێتی کە کۆنترۆڵی سلێمانی بەدەستەوەیە، بەگشتی پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ پەکەکە هەی، پارتی بناژوخۆازی پارتی کە هەولێریان بەدەستەوەیە زۆرتر دۆژمنی پەکەکە هەژمار دەکرێن.

خاڵێکی ناخۆش بەتایبەت بۆ پەکەکە و پەنابەرانی دیکە، پەیوەندی نێزیکی پارتی لەگەڵ تورکیایە. وێڕای ئەوەی زۆرێک لە خەڵکی مەخموور، لەشەڕ لەدژی داعشیش بەشداریان کرد، بەڵام ئێستا دەسەڵاتی کوردستان لەژێر گوشاردایە. خەڵکی مەخموور دەڵێن لەوانەیە هەندێک لەخەڵکی ئێڕە پاڵپشتی پەکەکە بکەن بەڵام هێزی پەکەکە لەمەخموور نییە.

دوای تێرۆری دیپلۆماتە تورکیەکە لە هەولێر، دۆخەکە لەدژی مەخموور توندتر کرایەوە. هەرچەند دەسەڵاتی کوردستان وتوویە کە ئەم سنوورە نوێیانە بۆ قووتابیان، ئەوانەی کە بۆ ئێش سەفەر دەکەن یا ئەوانەی بەدوای دەرمانەوەن نییە، بەڵام لەکرداردا دانیشتوانی کەمپ دەڵێن کە بەڵکە و مۆڵەتەکانیان بەردەوام لەلایەن باگەکانەوە رەت دەکریتەوە.

خەڵکی خۆجێی و پزشکان لەکەمپ دەڵێن کە لانی کەم دوو ژن بەهۆی رێگا پێنەدان لەبازگەکە منداڵەکانیان لەبار رۆشتووە.

ئەم سەرکووتە هەروەها هاوکات لەگەڵ ژمارەیەکی لە کەمپەینە بەردەوامەکانە لەدژی سوپای تورکیا لەدژی پەکەکە لەباکووری ئێراق. جگە لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان لەدژی ئارمانجە گۆماناویەکن پەکەکە لەناوچە شاخاویەکان – کە بۆتە هۆی زیان و ئاوارە بوونی خەڵکی سڤیل – ئەوان هێرشیان کردۆتە سەر هەندێک ئامانج لە ناوچە جێ ناکۆکەکان لەوانە مەخموور.

لەمانگی ژووەن، هێزەکانی ئاسمانی تورکیا هێرشیان کردە سەر کەمپەکە و سێ کەس لەوانە سەرۆکی کەمپەکە سلێمان بۆزکورد لەبەرپرسانی پەکەکە یان کوشت ئەوەش دوای ئەوە هات کە ئەردۆغان هەڕەشەی کردبوو کە گەر رێکخراوی نێودەوڵەتی ئاگای لێ نەبێت بۆ خۆی ئەو کەمپە خاوێن دەکاتەوە و دەیسڕێتەوە.

سنوورەکان بۆ گەیشتن بەم کەمپە توندتر بۆتەوە. لەکاتێکدا کە لەسەرەتا ئن جی ئۆەکان، رۆژنامەنووسان و فریادڕەسەکان ئاسانتر دەگەیشتن، لەمانگی رابردوو یاسای نوێی دانراوە کە پێش لە هەرکەسێک کە هاوڵاتی ئەوێ نەبێت و بەڵگەی بڕواپێکراو و واژۆ کراوی نەبێت لەلایەن فەرماندەی ئۆپراسیۆنی بەغاوە دەگیردرێت.

فەرماندەی خۆجێی بەرپرسی پشتڕاستکردنەوەی هاتن بۆ نێو کەمپەکە وتی کە ئەوان هەرگیز کێشەیان لەگەڵ پەکەکە و دانیشتوانی کەمپەکە نەبووە، بەڵام لەگەڵ ئەم گوشارانە دەیانەوێ گۆشەگیریان بکەن.

ئەم فەرماندە وتی کە بابەتی سەرەکی کەمپەکە رامیاریە و پەیوەندی بە ململانێ لەنێوان بەغا و تورکیا و کوردستان.

لەناوخۆی ئێڕاق، دانیشتوانی مەخموور لەنێوان ناوچە عەرەب نشینەکان (ئەو شوێنانەی کە رووبەڕووی تاکتیکەکانی زمان و مەترسی جیاوازن) و هەولێر کە ئەوانی وەک هەڕەشەیەکی ئاسایش دەزانێت گیریان خواردووە.

هەندێک هەوڵ دەدەن تا زۆرتر بەرەو ئەورووپا بڕوون بە مەترسیەکانیەوە. زۆرێک لەکوردانی ئێڕاق لەم رۆژانەدا لەسنووری بیلاڕووس و هەنگاری گیریان خواردووە. بەڵام ئەم سنوورە بەس بۆ ئەوانەی کراوەیە کە بیانبێت.

لەرابردوودا هەوڵەکان بۆ پەسەندکردنی گەڕانەوەی پەنابەرە کوردە خۆڕسکەکەن لەئێراق بۆ تورکیا ئەنجام دراوە.

بەڵام باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا لەم ساڵانەدا وەک دەیەکانی ۸۰ و ۹۰ بۆتەوە گۆڕەپانی شەڕ.

دوای شکست هێنانی دانوستاندن لەنێوان پەکەکە و تورکیا لەساڵی ۲۰۱۵، پێکدادان لەنێوان تورکیا و گرووپە چەکدارەکان هەزاران کوژراوی لێکەوتووتەوە کە بەشێکی زۆری ناوچەکەی کاول کرد.

عراق: آوارگان کرد در مخمور با فقر، سرکوب و خشونت روبرو هستند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .