ونبووانی نێو پەژاک؛ نموونەی دوازدەیەم: جەمشید شەرێعەتی

  • ۲ ساڵ پێش

یەکێک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەدەقێکی تایبەت بۆ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران بەدواداچوونی بۆ ونبوونی زۆرەملێ و بەکوشت دانی گەنجانی ئێرانی لەنێو گرووپی تێرۆریستی پەکەکە/پەژاکدا کردووە و زانیاری تایبەتی لەبارەی جەمشید شەرێعەتیەوە داوەتە چاودێڕ. شایانی باسە ئەم زانیاریانە لەماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگەدا وەرگیراوە.

ئەم ئەندامەی پێشووی پەژاک لەدەقەکەدا، باسی ناسین و پێشینە و شێوازی کوشتنی دەکات. گرنگایەتی ئەم زانیاریانە لەبەر ئەوەیە کە یەکەمجارە بڵاو دەبێتەوە.

ناو: جەمشید شەرێعەتی

نازناو: گابار ئاراس

شار: سنە

لەدایکبووی:

بەرواری تەڤلی بوون:

بەرواری کوژران: ۲۰۱۶ – قەندیل

جەمشێد و براکەی لەماڵباتێکی هەژاردا گەورە بوون و دایکیان ئارەزووی زۆری بۆ ئایندەیان هەبوو. ئەوان بە خەونی ئایندەیەکی باشتر و رۆشتن بۆ ئەورووپا ویستیان بڕۆنە نێو کۆمەڵە؛ بەڵام پەژاک هەڵیخەڵەتاندن و بە بەڵێنی درۆ رایکێشان بۆ لای خۆی تا هەنگاو لەرێگایەکی بێ گەڕانەوە بنێن.

دوو برا هەڵخەڵەتێنراوەکە هەنێردران بۆ قەندیل. کە گەیشتن، زانیان راستی چییە؛ بەڵام دێر ببوو. گابار هەنێردرا بۆ سنوورەکانی تورکیا و براکەی توانی لە بنکەی دۆزەخی پەژاک دا هەڵبێت.

گابار دوای شەڕلەتورکیا، توانی بگەڕێتەوە بۆ قەندیل. بەڵام بە هۆی ئێرانی بوونی، نەکرا بە فەرماندە و کۆڵەپشتی فەرماندە تورکەکەی هەڵدەگرت. ئەمە بووە هۆی خەمۆکی و لەئەنجامدا جەمشید شەرێعەتی لەهێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر قەندیل کوژرا.

گمشدگان در پژاک؛ نمونه دوازدهم: جمشید شریعتی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک