شاردنەوەی زیاتر لە ۱۰۰۰ تەرم لەگۆرستانی بێ ناونیشانەکان؛ ئەنجامی چوار دەیە شەڕی پەکەکە و تورکیا

  • ۲ ساڵ پێش

هەندێک لە میدیاکانی کوردی لەتورکیا راپۆرتیان دا کە ئەندامانی کوژراویپەکەکە کە لەشەڕ لەگەڵ تورکیا کوژراون بێ ئاگاداری ماڵباتەکانیان لەگۆڕستانێکی بێ ناونیشاندا نێژراون.

ئەم راگەیاندنانە نووسیان کە تەرمی ژنانی هەپەگە و ئەندامانی گرووپە گرێدراوەکانی پەکەکە ساڵانێکی بێ ناو نیشان لەم گۆڕستانەدا دەنێژرێن و ماڵباتەکانیان ئاگاداری ئەمە نین.

هەرچەند زانیاری شووناسی هەندێک لە نێژراوەکان ئاشکرا بووە، بەڵام داخوازی ماڵباتەکان بۆ دیارکردنی شووناسی گۆڕەکان و تێستی دی ئن ئەی بێ وڵام بووە. دوای هەڵکشانی ململانێ لەنێوان پەکەکە و تورکیا، گۆڕستانی گارزان لەگوندی ئولکا جور لەناوەندی بێتلیس لە ۱۹ دێسەمبەری ۲۰۱۷ خاپوور کرا و لاشەکان بە بێڵی میکانیکی دەرهێنران. ۲۸۲ تەرم لەشۆستەکانی کیلیۆسی ئەستەنبۆل شاردرابوونەوە و لەچوار ساڵی رابردوودا تەنیا ۲۱ لاشە رادەستی ماڵباتەکان کراوەتەوە.

سیهموس کاراداگ سەرۆکی هاوبەشی ئەنجوومەنی یارمەتی و یەکگرتن لەگەڵ ماڵباتەکان کە کەسوکاریان فەوتاوە بە میدیاکانی وتووە”ڕێک وەک گۆڕستانی کیلیۆسی ئەستەنبۆل لانی کەم ۱۰۰۰ لاشەی لەگۆڕستانی نەناسراوی وان، سیرت، مێردین، رۆحا، ئادانا، شڕنەخ، ئامەد و باتمان و …. نێژراون.”

سێموس وتی کە ماڵباتەکان زۆرجار بۆ وەرگرتنی تەرمەکانیان داخوازیان کردووە بەڵام تەرمەکان بێ زانیاری ئەوان نێژراون و دواتر نێوی گۆڕستانی بێ ناونیشانەکانیان لێناوە.

ئەو وتی:”لەگەڵ ئەمەش، ماڵباتی ئەوانەی لەوێ نێژراون، تەرمەکانیان دەوێت. سەرەڕای ئەوەی کە دەرئەنجامی نموونەی دی ئنئەی لەماڵباتەکان لەماوەی ۲۴ کاژێردا دیار دەکات بەڵام ئاگادارکردنەوەی ماڵباتەکان بە مانگان و ساڵان درێژە دەکێشێت. شاردنەوەی تەرمەکان بێ دەرئەنجامی دی ئن ئەی پێچەوانی پێوانەکانی مافی مرۆڤە. تەرمی چەند کەس لە مردووانیش لەساردخانەی ئامەد، سیرت و باتمان راگیراون.”

شایانی باسە ئەم رامیاریەی ونکردنی زۆرەملێ لەلایەن تورکیاوە بە هۆی ترس لە کۆمبوونەوەی ماڵباتەکان کراوە. پەکەکەش زۆرێک لە ئەندامانی خۆی دوای مردن لەشاخ بێ ناو نیشان نێشتیوو.

دفن بیش از ۱۰۰۰ جسد در گورستان گمنام‌ها؛ نتیجه چهار دهه جنگ پ.ک.ک و ترکیه

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک