سیامەند موعینی وڵام بداتەوە؛ ئەم منداڵانە بۆ کوژراون و تەرمەکانیان لەکوێیە؟ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەنێزیکەی ۳۰ رۆژ پێسەوە بڵاوکردنەوە

  • ۲ ساڵ پێش

چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لەنێزیکەی ۳۰ رۆژ پێسەوە بڵاوکردنەوەی یەک لەدوای یەکی راپۆرتەکانی لەژێر ناوی ونبووەکان لەنێو پەژاکدا لەبارەی منداڵە کوژراوەکان لەپەژاک دەستی بەهەڵمەتێک کردووە کە ئەم رەوتە درێژە هەیە. ئەم راپۆرتانە، باسی روون و بێ ئەملاو وئەولا لەبارەی منداڵانەوە لەنێو گرووپی تێرۆریستی پەژاک دەکات. لەڕاستیدا یەکێک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەنووسراوە تایبەتەکانی بۆ چاودێر بەدواداچوون بۆ ئەم ون بووە زۆەرملێیانە دەکات کە بەکوشت دەدرێن و زانیاری تایبەت دەداتە چاودێر. شایانی باسە هەموو ئەم زانیاریانە لە ماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگە وەرگیراوە.

ئەم ئەندامە پێشووی پەژاک لەنووسراوێکدا، تاکەکە دەناسێنێت و و پێشینە و شێوەی کوشتنی باس دەکات. هۆکاری گرنگی ئەم زانیاریانە لەوەی کە بۆ یەکمجارە بڵاو دەبنەوە. چوونکە نووسەر بۆ خۆی پێشتر ئەندامی پەژاک بوو و لەنێزیکەوە بابەتی منداڵ سەربازەکان دەناسێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەیەک پێش ئێستا سیامەند موعینی هاوسەرۆکی پەژاک و دانیشتووی ئەورووپا لەدانیشتنێکدا لەکەشێ ئەنتەرنێت لێدوانی گاڵتەجاری دا و تی” پەژاک منداڵانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ لەچالاکییە سەربازیەکانیدا بەکار ناهێنێت و من ئاگاداری شتی وەها نیم گەر هەبێت.”

بەڵام زانیاری بڵاو کراوە لە ماڵپەڕی فورات (سەربە پەکەکە) و دەزگاکانی مافی مرۆڤ لەوانە چاودێر پیشان دەدات رەوتی بەکارهێنانی منداڵان لەنێو پەژاک/پەکەکە هێشتاش درێژەی هەیە کە بەڵگەکان بەم زوانە لەلایەن چاودێرەوە بڵاو دەکرێتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی راپۆرتە یەک لەدوای یەکەکانی چاودێر و راپۆرتەکانی لەبارەی ونبووانەوە، ئێستا دەبێت لەموعینی بپرسدرێت کە منداڵەکانتان رفاند و هەڵتانخەڵەتاندن و بە کوشتان دان؛ لانی کەم تەرمەکانیان بدەنەوە بە ماڵباتەکانیان.ئەم منداڵانە لەکوێ نێژراوەن؟ لەگۆڕستانی بێ ناو و نیشانی تورکیا؟

موعینی بە جێگای ئەەیکە لەئەورووپا خۆشی رادەبوێرێت و شەپۆلسواری لەسەر خوێنی منداڵانی کوردی ئێرانیدەکات دەبێت وڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە کەگەر پەژاک کەڵک لەمنداڵان وەرناگرێت کەوایە ئەم بەڵگانە لەفورات و ماڵپەڕی هەپەگە درۆن؟ موعینی درۆ دەڵێت یا پەکەکە؟

پەژاک و سەرکردەکانی دەبێت وڵام دەروە بن جا بۆ خۆیان بە پارێزوانی مافی کوردان دانانێن؟ کەوایە بۆ منداڵان و گەنجانی کوردی ئێرانی دەرفێنن و دەیانبەن بۆ شەڕ بۆ تورکیا، ئێراق و سوریا؟ چەند لەو منداڵانە لەو شەڕانەدا کوژراون؟ مەعینی بۆ بێدەنگە لەمەڕ شوێنی شاردنەوەکەیان؟ بۆڕێک ناڵێت هۆکاری مردن و چارەنووسی تەرمەکان و…. ئەم منداڵانە چییە و روونکردنەوە نادات؟ شەڕی پەکەکە چ پەیوەندیەکی لەگەڵ کوردانی ئێران هەیە؟

چاودێر جارێکی دیکە دووبارە دەکاتەوە:”سیامەند موعینی ئەم منداڵان بۆ کوژروان و تەرمەکانیان لەکوێیە؟”

سیامند معینی پاسخ دهد؛ این کودکان چرا کشته شدند و جسدشان کجاست؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک