بابەتی شرۆڤەیی، نایەکسانی لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا: سیستمی پشکداری فەرمانگەکانی خۆسەر خاڵێکی کزی گەورەیە

  • ۸ مانگ پێش

عناب بەلدی نێوی گرووپێکە لە رۆژنامەنووسانی سوری کە بڕیاریان دا رێکخراوێکی میدیایی خێرخوازی پێک بێنن. لێکۆڵینەوەیان لەسەرتاسەر جیهان بارەقەڵای بۆ کراوە. ئەوان ئەم دوایانە لەبارەی نایەکسانی و بێ کەڵک بووین لەنێو فەرمانگەکانی خۆسەری سوریا راپۆرتێکیان بڵاو کردەوە.

عناب بەڵدی نووسیوەیە:”خۆسەری لەکاتی دامەزراندنیەوە لەساڵی ۲۰۱۴ کە لەباکوری سوریا چالاک، بەدوای پێکهێنانی چەترێکی رامیاریە کە رێگای پێبدات رەوابوونی پێویست بۆ کۆمپانیا لەهەر جۆرە دانوستاندنێکی رامیاری یا چارەسەری و پاراستنی دەستکەوتە سەربازیەکان دەست خۆی بخات. ئەم هەوڵە بەردەوامە، کاریگەر بووە لە پێکهاتنی پێکهاتە فەرمانگەیەکانی خۆسەری لەناوخۆی دەزگاکانی. چەندین ساڵ لەدامەزراندنی ئەنجوومەنی سوریای دێمۆکراتیک باڵی رامیاری ئەنجوومەنی سوریای دێمۆکرات واتە هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتی ئەم دەزگا و فەرمانگانە لەباکووری سوریا تێپەڕ دەبێت. لەگەڵ ئەمەش، نەبوونی هاوئاهەنگی و کۆدەنگی لەبارەی پرسی نوێنەرایەتی یەکسان فاکتەرە کۆمەڵایەتییەکان لەنێو دەزگاکانیاندا، ناکۆکییەکەی قووڵتر و ئاڵۆزتر کردووە. جگە لەمە، ئەم هائاهەنگ نەبوون لەنێوان پێداویستی دەزگاکان و فەرمانگەکاندا درزی خستۆتەوە.

بۆ نموونە، فەرمانبەرێک لەنووسینگەی دادی کۆمەڵایەتی خۆسەر ناچارە واز لەئیشەکەی بێنێت چوونکە هەست دەکات “بە هۆی بوونی بەردەوامی فەرمانی دژیەک لەگەڵ سەربەخۆیی دادوەری و پسپۆڕیدا” سنووردار کراوە.

خۆسەری لەهەوڵدایە تا بگاتە نوێنەرایەتی یەکسان لە فاکتەرە کۆمەڵایەتییەکان لەنێو دەزگاکانیدا. لەگەڵ ئەمەش کەسانێک کە لەناوچەی ژێر دەسەڵاتیان بەپێی ئەزموون و شایستەبوون لەنێو دەزگاکاندا دانەمەزراون. بەڵکوو بەس بە پێی پشکی نێوان تاکەکان کە پێگەی کۆمەڵایەتی و ‌هێزیان هەبووە دەستنیشان کراوە.

سوریەک لەچینی مام ناوەندی دەرفەتی بۆ دامەزراندن نییە، سەرکردەی گرووپە خێڵەکییە خۆجێیەکان چەندین کەس لەوانەی کە پێگەی کۆمەڵایەتی یا دزەی ماڵباتیان بۆ پڕکردنەوەی پشکەکە هەیە هەڵدەبژێردرێن. جیاوازی خستەن لەنێوان میراتبەرانە نەبە پێی ئەزموون و خوێندن یا شایستە بوون.

لەڕاستیدائەمە کاریگەری نێگەتیڤی لەسەر ئامادەبوونی فەرمانبەران بە ئاستی خوێندنی بەرز لەنێو دەزگا کارگێڕیەکاندا داناوە.

ئەم فەرمانبەرە کە بەهۆکاری ئاسایشیەوە نێوی ناڵیت وتی کە رامیاری خۆسەر بۆ دامەزراندنی تاکەکان لەنێو دەزگا جیاوازەکاندا، بە پێی پێگەی کۆمەڵایەتیانە کە زۆر لە سیستمی پشکدانان لەلۆبنان و ئێراق دەکات. ئەم پشبەندیەلەکاتێکدایە کە خۆسەری دەزگایەکی بە ناوی نووسینگەی گشتی دادی کۆمەڵایەتی هەیە.

نووسینگەی دادی کۆمەڵایەتی لەباکووری رۆژهەڵاتی سوریا نوێنەری بەرزی پۆستی دادی خۆسەریە. لەبواری تەکنیکییەوە، ئەم نووسینگە ناوەندی دەزگاکانی دادی کۆمەڵایەتییە لە فەرمانگەکانی خۆسەری و سڤیلی ناوچەکە. فەرمانگەی دادی کۆمەڵایەتیش بەشێک لە بەرنامەی گشتی داد و رێکخستنی دەزگاکانی خۆی ئەنجام دەدات. ئەم نووسینگە پێکهاتووە لە ۱۳ ئەندام. ماوەی بەرپرسیارتی هەریەک لە ئەندامان دوو ساڵە بە هاوسەرۆکێکەوە.

ئەم دامەزراندنانە، تووڕەی قووڵی چالاکانی مافی مرۆڤ و پارێزەرانی لەگەڵ خۆی هێناوە. هەندێک ئەم رامیاریە نادادوەرانەیان بە بەرپرسانی خۆسەری راگەیاند. لەبەرانبەردا، بەرپرسان بەڵێنیان دا کە چارەسەرێکی بۆ ببیننەوە.

فەرمانبەرێکی ئەنجوومەنی یاسادانانی رەقا کە بەهۆی ئاسایشیەوە نێو نادرکێت بە عناب بەلدی وت:”زۆربەی نوێنەرانی ئەنجوومەنی یاسادانان لەباکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەگەورەی خێڵەکانن چ عەرەب یا کورد.”

ئەم فەرمانبەرە پێی وایە کە ناکرێت بە ئامادەبوونی بەرپرسانی خێڵەکەی کە زۆربەیان بە پێی داب و نەریت بەڕێوە دەچن یاسانی ناوخۆیی نوێ دابنرێت. جگە لەمە، ئەم بەرپرسە خێڵەکیانە ناسراون بەوەی کە لەگەڵ پێشکەوتنەکان و رووداوە خێراکان ناگۆنجێن.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە وەک نوێنەری فاکتەرە جیاوازە رامیاری و کۆمەڵایەتییەکان لەبوارەکان ژێر چاودێری خۆسەری لە هاوسەرۆکی هەندێک لە دەزگا و بەرپرسیارتییەکانی دیکە لەخۆسەریدا دادەمەزرێن، کە لەبەرژەوەندی خەڵکی ئیش ناکەن. ئەوان لەپێگەکەیان بۆ رەواداین بە دەسەڵاتیان و بەڕێوەبەریان کەڵک وەردەگرن.

دوای ئەوەی کە هەسەدە توانی داعش لەناو ببات، دامەزراندنی خۆسەری راگەیاند. هەسەدە رایگەیاند کە ئارمانجی لەدامەزراندنی ئەم پێکهاتەیە ئەوەیە کە خزمەتەکان لەنێو ناوچەکاندا هاوئاهەنگ بکات و بۆشایەتییەکە پڕ بکاتەوە.

پێکهاتەی ئیداری خۆسەر بریتییە لە ئەنجوومەنێکی کارگێڕی کە چاودێری ئیشەکانی فەرمانگە سڤیلە دێمۆکراتیکەکان کە پێکهاتوون لە ئەنجوومەنی گشتی و یاسادانان لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دەکەن، لەکاتێکا کە ئەنجوومەنی سڤیلی چالاک لەناوچەکە، ئەو دەزگانەن کە ئیش و کاری خۆجێی بەڕێوە دەبەن.

لێبوردنی گشتی دەرچوو، بەلام سەرەتا بۆ کێ؟

تاکەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا لەنێو فەرمانگە ئیداریەکان بە پێی سیستمی پشکداری دامەزراون. ئەم فاکتەرە هەروەها بە بڕیاری خۆسەری لەبارەی دۆسیەی تێکۆشان لەدژی تێڕۆریزم هاوئاهەنگ دەکرێت.

خۆسەری بە بەکارهێنانی دۆسیەی تێکۆشان لەدژی تێڕۆریزم، بۆ ئارام کردنی خێڵەکان لەهەرێمە تایبەتەکان زۆرتر لەو ناوچانەی کە عەرەبی زۆرتری تێدایە هەوڵ دەدات تا ناکۆکییەکان لەپەیوەندیەکانیدا کەم بکاتەوە لەئەنجامدا دامەزاندنی سەیر و سەمەر ئەنجام دەدات.

بە پێی خوێندنەوەیەک کە لەلایەن ساشا ئەلعلۆ لێکۆڵەری ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئاوەدانی ئامادە کراوە، لەبارەی ئاشتی خێڵەکان یا لێبوردنی گشتی لەناوچەکە، دوو جۆر لێبوردن هەیە.

یەکەمیان جۆرێک لێبوردنی گشتیە بۆ خەڵکی سڤیل کە لەلایەن خۆسەریەوە وەک بەشێک لە کەمپەینە ئاسایسییەکان بە تۆمەتی تێرۆریزم دەستگیر دەکرێن.

خۆسەری، دوو جۆری دووەمی بۆ رەزامەندی یا بەکارهێنانی سرکردە و گەورەی خێڵەکان داناوە. بۆیە، هەندێک لە سەرکردە و گەورەی خێڵەکان بەرپرسیارتی واژۆی ئازادی ئەندامانی پێشووی داعش وێڕای ئەوەی کە نایاناسن لەئەستۆ دەگرن، بەتایبەت کە زۆربەیان ئەندامی داعشن لەگرتووخانەی حەسەکی لەپارێزگا رۆژهەڵاتییەکان.

لەساڵی ۲۰۲۰ هەندێک لەماڵباتەکانی پرسیان کە بۆ منداڵەکانیان لەچوارچێوەی بەشێک لەلێبوردنی گشتی لەلایەن خۆسەریەوە ئازاد نابن هەرچەند کە ئەمە ئەوانیش دەگرێتەوە.

لەگەڵ ئەمەش، ئەم ماڵباتانە ناچار بوون بۆ ئازادی منداڵانیان لەڕێگای نێوەندگەریەوە تێچوویەک بدەن فەرمانبەرانی گرتووخانە. سفر کردنی حسێبی گەورەی خێڵەکان لەگەڵ خۆسەری بۆ ئازادی هەندێک لەو کەسانە ناڕەزامەندی توندی لێکەوتەوە لەنێو کۆمەڵگادا.

پشتڕاستکردنەوەی بوونی ناکۆکی کرداری لەئێستادا

بەرپرسێکی خۆسەری دانی بە بوونی هاوئاهەنگ نەبوون لەنێوان نوێنەرانی بەشەکانی کۆمەڵگادا کرد. ئەو جەختی کردەوە کە ئەوەی کە ڕوو دەدات “پێشلکاری کاتییە کە خۆسەری دەتوانێت لەدەرفەتی گونجاودا پێشی لێبگرێت.”

ئەم بەرپرسە لەوتووێژ لەگەڵ عناب بەلدی نێزیکی لەگەڵ نوێنەرانی بەشەکانی کۆمەڵگا بەتایبەت لەگەڵ سەرکردەی خێڵەکان بە مەبەستی باشتر کردنی روخساری بەڕێوەبەرانی خۆسەریە. هەروەها خۆسەری بەدوای راکێشانی پەژاراندنی گشتییە لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی.

ئەم بەرپرسە کە بەهۆی نەبوونی مۆڵەت بۆ قسەکردن لەگەڵ میدیاکاندا نێوی خۆی نەگووت وەبیری هێنایەوە کە چاکسازی دەقی رێکەوتنی کۆمەڵایەتی کە خۆسەری لەئێستادا ئیشی لەسەر دەکات دەرفەتێکە بۆ پێشگرتن لە هەڵەکانی پێشوو لەپێکهاتەی رێکخستندا.

ئەو وتی:”پێداچوونەوە بە پێکهاتە دوای تەواو بوونی رەش نووسی رێکەوتنی کۆمەڵایەتی، دەسەڵاتێکی خۆجێی دادەمەزرێت کە رەزامەندی و پاڵپشتی بەشە و توێژەکانی دوور لە پشک بەندی و بە نرخی بەرژەوەندی خەڵکە.”

ژوەنی رابردوو، خۆسەری پێکهێنانی کۆمیتەیەکی بۆ رەش نووسی دووبارەی رێکەوتنی کۆمەڵایەتی راگەیاند. ئەم کۆمیتە بڕیار بوو ۱۵۷ ئەندامی هەبێت، بەڵام خۆسەری چەند حەفتەیەک دوای راگەیاندنی ئەم ژمارەیە کرد بە ۳۰ ئەندام.

بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ، ئەم هەنگاوە لەکاتی رەخنەگرتن لە گرێبەستی کۆمەڵایەتی کرا کە چەندین مادەی سەرەکی وەک قەدەخەی دەستبەسەرکردنی خۆسەریانە، مافی بەدواداچوونی دەستبەجێی داد و مافی بوونی پارێزەر لەبەدواداچوونی دۆسیەکاندا لەبەرچاو نەگرتووە.

پێشەکی ئەم دەقەش بە هۆی چەندین بابەتی سەرەکی رەخنەی لێگیرا.

شایانی باسە کە گرێبەستی کۆمەڵایەتی چاک کراو نابێت لەلایەن ئەو کەسانەوە کە بەرپرسیارتیان لە دەزگاکانی خۆسەریدا هەیە رێکبخرێت تا هزری سنووردار لەبواری ئیشی دەسەڵاتی خۆسەری پێشی لێبگیردرێت.

پرۆژەی دەسەڵاتی خۆسەری کێشەی زۆری هەیە، لەوانە زۆربوونی جۆر و رەنگی مرۆڤەکان، خێڵ و چاند و ئائیزاکان. جگە لەمانە، خۆسەری بۆ ئەوەی بە فەرمی پرۆژە رامیاریەکەی لەلایەن گرووپەکانی دیکەی سوریەوە بپەژرێت کێشەی هەیە.

سەرچاوەی رەوایەتی و کاریگەری چاندی و رامیاری لەلایەن خەڵکەوە دەستنیشان دەکرێت. لەگەڵ ئەمەش، خۆسەری هێشتا نەیتوانیوە کۆمەڵگاکانی ژێر دەسەڵاتی، بە کورد و عەرەبەوە، بۆ پاڵپشتی لەپرۆژەکەی بە هۆکاری جیاواز، لەوانە نەبوونی نوێنەری دادوەریانەی ئەم کۆمەڵگانە لە بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکاندا، رازی بکات.

 

مقاله تحلیلی| نابرابری در شمال شرق سوریه: سیستم سهمیه‌ای ادارات خودگردان یک نقطه ضعف بزرگ است

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .