گەنجێک بەفیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

  • ۲ ساڵ پێش

ێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەلار، گەنجێک بەفیشەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری شارۆچکەکەیە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز کە لە سەرچاوەیەکەی تەندروستی وەریگرتووە، گەنجێکی تەمەن ۲۰ ساڵان بەناوی عەلی حەیدەر دانیشتووی گەڕەکی لیواکەی شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی، خۆی کووشتوە.

سەرچاوەکەی ڕۆژنیوز ڕاشیگەیاند، تەرمی ئەو کەسەی گەیەندراوەتە پزیشکی دادی بە فیشەک لەژێر ملی داوە، ڕوداوەکە خۆکوژییە، بەڵام لە بارەی دۆخ و هۆکاری خۆکوشتنەکەوە هیچ زانیاریەکەی لانەبوو.

هاوکات عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە ئەو گەنجە بە فیشەکی دەمانچە لەسەربانی ماڵی خۆیان خۆی کوشتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە بەوتەی کەسوکاری لەماڵەوە هیچ کێشەیەکی نەبووە، پۆلیس لەسەر ڕووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک