پەکەکە/ پەژاک؛ بەرپرسی گیانی سیروان سەیدین

  • ۲ ساڵ پێش

سیروان سەیدی کۆڕی حسێن کە تا قۆناخی یەکەمی دواناوەندی خوێندبوو و بە هۆی بومەلەرزە و کێشەکانی لەکرماشان دژواری زۆری بینیوە، لەتەمەنی ۲۳ ساڵی و ۵ ساڵ پێش بە هۆی ناکۆکییەکی نێو ماڵباتیەوە لەئێران دەرچوو و تەڤلی پەژاک بوو و لەو کاتەوە هەواڵێکی لێ نییەو و چارەنووسی نادیارە.

چاودێر لەگەڵ دایکی دیمانەیەکی ئەنجام داوە. خاتوو سەیدی لەبارەی هۆکاری دەرچوونی سیروان لەئیران وتی:”کۆڕەکەم هی جووڵە چەکداریانە نەبوو. لەژیانیشدا هیچ کێشەیەکی نەبوو و رۆشت بۆ ئێراق تا پرسی دارایی لەئێران چارەسەر بکات. چوونکە ئێمە لەبومەلەرزەکانی کرماشان دا ماڵمان کاوڵ بوو. باوکی سیروان کرێکارە و سێ منداڵمان هەیە. سیروان بوو بە گەرنتی کەرەی چەکی یەک لەهەڤاڵانی و بە هۆی ئەوەی کە ئەو پابەند نەبوو بوو بە قسەیان. ئەم پێکدادانە جەستەییەی سیراون دوو سکاڵاکەری هەبوو و دوای شەش مانگ لەگرتووخانە نەیتوانی رەزامەندیان بستێنێت. بۆیە سیروان لەیەکەمین سرەی ئازادی کاتی خۆیدا لەوڵات رۆشتە دەرێ و دوای سێ ڕۆژ لەئێراقەوە پەیوەندی کرد و وتی لەقەندیلم. لەو کاتەوە نەمانبینیوە بە لەبەرچاوگرتنی شەڕ لەقەندیل نیگەرانی کۆڕەکەمم.”

دایکی سیروان لەبارەی بەدواداچوون بۆ گەڕانەوەی وتی:”ئێمە بە هۆی بومەلەرزەوە دۆخێکی دارایی باشمان نییە و باوکی سیروان ۶۲ ساڵییەتی و کرێکاری دەکات. پێش لە بومەلەرزەکە لەگوندی خانەسوور لەسنوور کێشەیەکمان نەبوو؛ بەڵام لەناکاو دۆخەکە گۆڕا و سیراون لەوڵات چووە دەرەوە. من نازانم لەکوێیە بەڵام دەزانم کە گیانی کۆڕەکەم لەمەترسیدایە و من و باوکی توانای دارایی و جەستەیمان نییە تا بەدوایدا بڕۆین.”

حسێن سەیدنی باوکی سیروان دەڵێت:”ئیشی سیروان وەک من کرێکاری بوو. بەڵام بەداخەوە کە ئێستا نازانین لەکوێیە. کۆڕەکەم لەسنوور بە نایاسایی دەرچووە؛ چوونکە سەربازی نەکردبوو. من دڵنیام کە پاشگەز بۆتەوە و دەیەوێت بگەڕێتەوە. ئامادەیە لەئێران لەگرتووخانە بێت؛ بەڵام لەشاخ مردن هەڕەشەی لێ نەکات. ئێمە نازانین دەبێت چ بکەین تا دووبارە کۆڕەکەمان ببینینەوە. ئێمە هیچ رێگایەکی پەیوەندی بە پەژاکمان نییە. ئەوان ئێستا لەبارەی کۆڕەکەمەوە هیچ یارمەتییەکمان نادەن.”

پ.ک.ک/پژاک؛ مسول جان سیروان سیدی هستند

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک