ونبووانی نێو پەژاک: نموونەی چوارەم: ئۆمێد رەمەزانی

  • ۲ ساڵ پێش

یەکێک لەئەندامانی پێشووی پەژاک لەدەقێکی تایبەت بۆ چاودێر بەدواداچوونی بۆ ونکردنی زۆرەملێ و بەکوشت داینی بەنجانی لەسەر دەستی گرووپی تێرۆریستی پەژاک/پەکەکە کردووە و زانیاری لەبارەی ئۆمێدی رەمەزانی پێ داوین. شایانی باسە هەموو ئەم زانیاریانە لە ماڵپەڕی فەرمی پەژاک و هەپەگەدا وەرگیراوە.

ناو: ئۆمێد رەمەزانی

نازناو: شاهۆ هەورامی

شار: کامیاران

بەرواری لەدایکبوون: ۱۹۹۰

بەروارت تەڤلی بوون: ۲۰۰۷ (لەتەمەنی ۱۷ ساڵیدا وەک منداڵی سەرباز و بە پێچەوانەی پێوانەکانی مافی نێودەوڵەتی و مرۆڤ)

بەرواری مردن: ۲۰۱۱ هەکاری

شاهۆ یا ئۆمێد رەمەزانی لەیەکێک لەگوندەکانی نێوان کامیاران و مەریوان لەماڵباتێکی هەژار لەدایکبوو. باوکی جووتیار و دایکی نەخۆشی لەبیرکردنی بوو. دوای مردنی ئۆمێد من کامێرای شاهۆم بۆ دایکی برد بەڵام نەمتوانی فرمێسکەکانی کە لەدڵی پڕیەوە دەهاتە دەرێ ببینم. کامێراکەم پیشانی ئەو ژنانەی لەوێ بوون پیشان دا و بیستم کە دایکی لەسەر خۆ چوو…

شاهۆ ساڵێک لەپەژاکدا ما و سەرەتای ساڵی ۲۰۱۰ بۆ پەروەردە بە چەکی تاکەکەسی و تێرۆر، هەنێردار. لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۱ رۆشتە ئیالاتی زاگرۆس و هەنێردرا بۆ جیلۆ. ئۆمێد بەرپرسی تیم بوو. جیلۆ ناوچەیەکی شاخاویە لەهەکاری لەتورکیا. دواین قسەکردنم لەگەڵی باش لەبیرمە. بەڕاستی پاشگەز ببوو.

لەئەنجامدا لەپێکدادانەکان لەهەکاری، وەک تەک گولە هاوێژێکی پەکەکە بوو کە لەلایەن سوپای تورکیاوە کوژراو و لاشەکەی هەر لەوێ مایەوە. من دڵنیام کاتێک رۆشتە نێو پەژاک، ۱۷ ساڵیشی نەبوو. پەژاک هەڵیخەڵەتاندبوو و لەئەنجامدا لەشەڕ لەدژی تورکیا بەکوشتی دا…

پرسیارێک کە هەردەم لەخۆمی دەپرسم ئەمەیە:” بۆ گەنجامی کوردی ئێرانی بۆ شەر لەدژی تورکیا دەبێت بکوژرێن؟” ئەم پرسیارە هەر بێ وڵامە لەلایەن پەکەکەوە….

گمشدگان در پژاک؛ نمونه چهارم: امید رمضانی

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک