هێشتاش، منداڵان گرنگترین قوربانیان شەڕی پەکەکە و تورکیان

  • ۲ ساڵ پێش

ئاژانسی فوارت هی پەکەکە وێنەی منداڵی سەربازی کوژراوی بڵاو کردۆتەوە کە ئەندامی ئەم گرووپە بووە و باسی لەکوژرانی ۴ منداڵی کوردی دیکە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە کوژراون لەشاخەکانی باکووری ئێراق کردووە.

هەپەگە باڵی چەکداری پەکەکە ناسنامەی ۴ هێزی منداڵی خۆی کە لەهێرشەکانی تورکیا بەچەکی کیمیەوەی کوژراون لەئاڤاشین راگەیاند.

بەم پێیە هەر ۴ کەس دوو حەفتە پێش لە ۱۰ ی ئۆکتۆبەری ۲۰۲۱ لەناوچەی ئاڤاشین “بە هۆی بوردمانی چەکی کیمیەوی سوپای تورکیا” گیانیان بەخت کردووە.

هەپەگە رایگەیاند کە سێ کەس لەقوربانیان خەڵکی تورکیا و یەکی دیکەیان سوریە.

پەکەکە وەک هەمیشە زانیاری تەواوی لەبارەی ۴ منداڵەکەوە نەخستۆتە ڕوو؛ لەوانە تەمەنەکانیان، تەمەنی کاتی تەڤلی بوونیان بۆ نێو پەکەکە و شوێنی شاردنەوەیان. بەڵام گەر چاوێک بە وێنەکاندا بخشکێنین بەم ئەنجامە دەگەین کە لەژێر تەمەنی یاساییەوە بوون و پەکەکە دووبارە یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشل کردووە و کەڵکی لەمنداڵان لەپێکهاتەی سەربازیدا وەرگرتووە.

ئەم پرسە پیشان دەدات کە رامیاری تەڤلی کردنی منداڵان لەنێو پەکەکە/پەژاک نەگۆڕاوە و سنووردار بە منداڵانی ئێڕانیەوە نییە.

پەکەکە راشکاوانە و بەردەوام مافی منداڵان لەهەموو ئەو وڵاتانەی کە ملیشیای سەر بە خۆی تێدایە پێشل دەکات و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە فەرمی ناناسێت و گوێ بە بانگەوازی رێکخراوەکانی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و داخوازی ویرجینیا گامبا، رێپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافی مرۆڤ لەمەڕ راگرتنی تەڤلی کردنی منداڵان نادات و ڕێزی لێ ناگرێت.

تا کاتێک کە خەڵکی کورد راشکاوانە ناڕزایەتی لەمەڕ ئەمە دەرنەبڕن، بەکارهێنانی منداڵان راناگیردرێت. شایانی باسە هێشتا دیار نییە کە بۆ پەکەکە درەنگ مردنی ئەم منداڵانە رادەگەینێت.

کودکان، همچنان مهمترین قربانیان جنگ پ.ک.ک و ترکیه هستند

 

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک