پەکەکە پێش لە هاتنی ئەندامانی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کەمپی مەخمووی گرت

  • ۲ ساڵ پێش

پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە کۆنترۆڵی تەواوی کەمپی مەخمووری لەدەست دایە و بنکەیەکی سەربازی داناوە و پێش لە کردنەوەی نووسینگەی فەرمی رێکخراوی نێودەوڵەتی دەگرێت.

دوای هێرشی داعش بۆ سەر مەخموور لە ۲۰۱۴دا و کۆنترۆڵی لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، پەکەکە وردە وردە کەمپەکەی لەکەمپی پەنابەرانەوە کرد بە کەمپێکی سەربازی تا ساڵی ۲۰۱۷٫ سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە پەکەکە هەموو نووسینگەکانی هەرێمی کوردستان و نوودینگەی جێگیری نێودەوڵەتی لەپەراوێزی ئەم کەمپەی بەتەواوەتی خاپوور کردووە.

دیندار زێباری، هاوئاهەنگ کەری نێودەوڵەتی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە بەیانێکی دەرکرد و داوای لە کۆنگرەی نەتەوەی کورد کەنەکە کە هی پەکەکەیە کرد و خوازیاری بەدواداچوون بۆ دۆخی مرۆیی ئەو کەمپە کرد. ئەو وتی:”هیچ دەزگایەکی هەرێمی کوردستان لەمەخموور بوونی نییە. ژمارەی پەنابەرانیش لەهەڵکشاندایە، بەڵام نێو و شووناسیان لەپێشینەی فەرمی هەرێمی کوردستاندا نییە.”

هەروەها دەرکەوت کە ژمارەیەکی بنکەی سەربازی لەمەخموور هەن کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵ دەکرێن.

زێباری جەختی کردەوە:”لەگەڵ ئەمەش، هەرێمی کوردستان بەردەوام مۆڵەتی هاتووچۆی بە پسپۆڕان و خوێندکاران و نەخۆشان کەبەردەوام دێن و دڕۆن بۆ هەولێر داوە. هەرچەند مەخموور لەلایەن نووسینگەی کۆمیساریای باڵای رێکخراوی نێودەوڵەتییەوە بەڕێوە دەچێت، بەڵام بە پێی زانیاری نوێ، نووسینگەی ناوەندی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەم کەمپەدا بوونی نییە، بەس باڵێکی لەمووسڵە کە بەردەوام سەردانی ئەم کەمپە دەکەن.”

لەلایەکی دیکەوە، پەکەکە ماوەیەکە ورد بۆتەوە لەسەر کەمپی مەخموور و کردوویە بە شوێنێک بۆ پەروەردەی ملیشیاکانی و چەکدارکردنی منداڵان و کچان.

پێش ئەمە، کرمانج عەبدۆڵا سەرۆکی باڵی دێمۆکرات لەمەخموور بە پەیامنێرانی خۆجێی وتی:”ئێمە یارمەتی زۆری کەمپی مەخموورمان داوە تا خەڵکی سڤیل بتوانن لەوێ بە ئاسانی بژین زۆربەی خوێندکارانیش هاتوون بۆ زانکۆ سەلاحەدین و خوێندوویانە. بەڵام نێزیکەی ۳۰۰ ملیشیای چەکداری پەکەکە هاتوونەتە نێو کەمپەکە و بازگەی پشکنینیان داناوە و دۆخێکی سەربازیان رەخساندووە.”

بە پێی سەرچاوەکان، ژمارەیەکی زۆر لەو کەسانە کە لەکەمپی مەخموورن ماندوون لەرامیاریەکانی پەکەکە و بە هۆی بە کارهێنانی زۆرەملێی منداڵەکانیان و سزادانی خۆیان لەلایەن پەکەکەوە گیانیان لەمەترسیدایە.

بە قسەی کرمانج عەبدۆڵا،”زۆربەی دانیشتوانی کەمپەکە ناڕازین لەرامیاریەکانی پەکەکە، چوونکە پەکەکە پاڵپشتی رێکخراوی نێودەوڵەتی لەدەست داوە و ئێستا هەر ئەو رێکخراوانە دەڵێن کە مەخموور کەمپێکی سەربازیە و ئێمە لەگەڵ کەمپێکی وەهادا دانوستاندن ناکەین.” و بۆیە پاڵپشتی دارایی وەستاوە.

کرمانج جەختی کردەوە کە پەکەکە لەم کەمپەدا دادگای داناوە کە بە یاسای پەکەکە ئیش دەکەن و بریتیە لە لەسێدارەدان و چەند سزایەکی دیکە کە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی وەک گۆڕەوشار دەسنیشان کراون.

لەمەخموور نێزیکی ۱۵۰۰۰ پەنابەری کورد هەن کە زۆربەیان خەڵکی تورکیان.

شایانی باسە پێشتر دیندار زێباری جەختی کردبووەوە کە لەبە هۆی پێکدادانی چەکداری لەنێوان سوپای تورکیا و شەرڤانانی پەکەکە تائێستا نێزکەی ۸۰۰ گوند لەناوچەی هەرێمی کوردستان چۆڵ کراون. ئەو لەبەیانێکدا وتبووی ۱۶۵ هێرشی ئاسمانی لەهەرێمی کوردستان ئەنجام دراون و ۲۷۴ گولە تۆپ لانی کەم لە ۲۶ گوند لەپارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک کەوتوونەتە خوارەوە.

ئەو وتی شەش هێرشی زەوینیش لەناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان لەدژی پەکەکە ئەنجام دراوە.

زێباری وتی:”ئەم هێرشانە گیانی خەڵکی ناوچەکەیان خستۆتە مەترسیەوە، زیانی گەیاندووە بە زەوی کشت و کاڵییەکان و خان و باخ و باڵەخانە و دارستانەکان و وێرانی کردوون. ژمارەیەکی زۆر لەم هێرشانەدا کوژراو یا بریندار بون؛ لەکاتێکدا کە “زیاتر لە ۸۰۰ گوند بەهۆی پێکدادانی نێوان پەکەکە و تورکیا چۆڵ کراون.”

ناوبراو هەروەها داوای لەتورکیا و ئێران کردبوو کە دۆخی خەڵکی سڤیل و گوندەکانی هەرێم کە بە هۆی درێژەی شەڕی لەناوچەکە تووڕەن، لەبەرچاو بگرن و کۆتایی بە ئۆپراسیۆنەکانیان لەناوچەکە بێنن.

پ.ک.ک مانع ورود اعضای سازمان ملل متحد به اردوگاه مخمور شد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک