دیمانە لەگەڵ ماڵباتی گەنجی خەڵکی مەریوان کە قوربانی تێرۆریزمی پەژاک بووە

  • ۲ ساڵ پێش

 

ئیبراهیم ئیزدی خەڵکی گوندی گوێزە کوێرەی مەریوانە کە دوای ئەندامێتی لەپەژاکدا، هەواڵێک لەچارەنووسی لەبەردەست نییە؛ ماڵباتەکەشی نازانن منداڵەکەیان چۆن، لەکوێ و کەی کوژراوە و تەرمەکەی لەکوێ شاردراوەتەوە.

براکەی لەیمانە لەگەڵ چاودێردا وتی:”براکەم ۲۴ ساڵی بوو و ئیشی خانوبەرەی دەکرد و دۆخی دارئیشی باش بو. بەڵام لەناکاو چەند ساڵ پێش تەڤلی پەژاک بوو. دوای رۆشتنی، دۆخی ماڵبات قەت گونجا نەبوو. باوکم رۆشت بەدوای ئیبرایمدا، ورد وردە کەوتە ماڵەوە و جەڵتە لێیدا و دایکیشم دۆخێکی جەستەیی خراپی هەیە. دایکم دوای براکەم رۆژێکی خۆشی نەبووە. لەڕاستیدا دوای بیستنی هەواڵی مردنی بۆتە مردوویەک کە بەس دەجووڵێتەوە.”

ناوبراو لەبارەی بەدواداچوونەکانی بۆ دەرکەوتنی چارەنووسی براکەی وتی:”نەمدەزانی دەبێت بۆ کوێ بڕۆم. چەندین جار پەیوەندیم بە تەلەفۆنەکەی ئیبرائیمەوە کرد بەڵام لەبەردەست نەبوو. زانیمان کە لەسنوور رۆشتووە دەرێ. ئێستاش کە تەلەڤیزیۆنی پەکەکە وتوویە کە کوژراوە، زانیاریمان لەبارەی شوێنی شاردنەوەکەیمان نییە. رەستەیەکیان وت کە کوژراوە. ئەو تەنانەت دوای تەڤلی بوونی، پەیوەندیەکیشی بە ماڵەوە نەکرد. ئێمە ناتوانین بڕوا بکەین کە کوژراوە. پەژاک لەبارەی براکەمەوە زانیاری راستی بڵاو نەکردووتەوە.”

شایانی باسە ئیبرایم ئیزدەی لەو سەدان گەنجە ئێرانییەیە کە لەنێو پەژاک و پەکەکەدا چارەنووسێکی چاکتر لە ونبوونی زۆرەملێیان نابێت.

مصاحبه با خانواده جوان اهل مریوان که قربانی تروریسم پژاک شد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک