ئەورووپا یا گرتووخانەی تورکیا؛ کۆتایی ڕێڕەوی ئەندامێتی لەپەکەکەدا چییە؟/ ئەزموونی پەروێزی قوبادی

  • ۳ ساڵ پێش

“کوڕم ۱۸ ساڵان بوو کە لەساڵی ۱۳۸۳ فریوی پەکەکەی خوارد. ئەوان بەڵێنی ئەورووپایان دابووە کۆڕەکەم. بەڵام ئێمە دوای چەند ساڵ ئاگادار نەبوون و نیگەرانی و دڵەڕاوەکێ، جا تێگەیشتین کە لەگرتووخانەی تورکیایە. هۆکارەکەشی بە ئێمەیان وتووە ئەندامێتی لەنێو پەکەکەدایە. من بەس یەک پرسیارم هەیە:ئێستا پەکەکە لەکوێیە تا لەگرتووخانە سەردانی بکات و ئازادی بکات؟”

قوبادی دانیشتووی کرماشانە. منداڵەکەی ۱۰ ساڵە کە لەتورکیا لەگرتووخانەیە. درێژەی ئەم دیمانەی چاودێر لەگەڵ باوکی لەدرێژەدا بخوێنەوە.

ساڵی ۹۰ بوو کە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و کنسولگەری لەئەرزروومی تورکیا پەیوەندیان پێوە کردم و وتیان پەروێز لەگرتووخانەی تورکیایە. ئێمەش ئێستا تووشی کێشەیەکی گەورەین.دوای چەند ساڵ بێ ئاگابوون جا تێگەیشتین کە لەگرتووخانەی. هەم بەختەوەرین کە زیندووە و هەمیش نیگەرانین کە لەگرتووخانەدایە دەبێت چ بکات.

رەستەکانی سەرەوە هی باوکی پەروێز بوو پێمانی وت و وتی:”کۆڕەکەم ۱۷ ساڵان بوو بەهیوای رۆشتن بۆ ئەورووپا بەختەوەریان لێ ستاندین و هەڵیانخەڵتاند. ئێستا زانیومانە ئەورووپا درۆیە، راستی ئەشکەوتەکانی پەکەکە و گرتووخانەکانی تورکیا و دووری لەماڵباتە. من دوای پەیوەندیەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆشتم بۆ تورکیا. جا لە دادگا تێگەیشتم کە چی بە سەر کۆڕەکەم هاتووە.

بەرپرسانی تورکی پێیان وتم کە کۆڕەکەت ئەندامی پەکەکە/پەژاک بووە. ئێمە سەرمان سووڕ ماوە کە ئەورووپا لەکوێ و پەکەکە لەکوێ! بەڵام تێگەیشتین کە ئەورووپا رۆشتنی پەروێز لەگرتووخانەی تورکیا کۆتایی هاتووە. دەبێت دەستخۆشی لەخودا بکەین کە کۆڕەکەمان زیندوو و لەشاخ ناشاردراوەتەوە.”

ناوبراو لەبارەی هەنگاوەکانی ئێران وتی:”یەکەم بۆ دەبێت پەروێز لەتورکیا بێت؟ بۆ نایگوازنەوە بۆ گرتووخانەی ئێران. گەر هەڵخەڵەتێنراوە و تاوانی کردووە لەشاری خۆی لەگرتووخانە بکریت تا ئێمەش بەئاسانی بتوانین سەردانی بکەین. بڕوا بکەن ئێستا پارەی بۆ دەنێرم. چەند مانگ پێش ۲۰۰ ئۆرۆم بۆ هەناردووە. ئەم تێچووە زۆر قوورسە. دووەم بۆ کەسێک دەنگمان نابیستێت؟ پەروێز هەڵخەڵەتێنراوە و هەڕۆژ ژمارەیەکی زۆر لەئەندامانی پەکەکە کە ئێرانیان دەکوژرێتن بۆ کەسێک بیریان لێناکاتوە؟”

قوبادی لەبارەی هۆکاری ئەندامبوونی پەروێز لەپەکەکە/ پەژاک وتی:”لەژنە یەکەمەکەم جیا بووینە؛ بەڵام پەروێز کێشەی لەگەڵ ژنی دووەمم دا نەبوو. ئەو هەڵخەڵەتا کە پەژاک پێ وتبوو دەیبەن بۆ ئەورووپا و تووشی ئەم کێشەیە بوو. ئێستا کۆڕی یەکەمم هاوسەرگیری کردووە و ژیانێکی خۆشی هەیە؛ بەڵام ئێمە هەردەم دەبێت نیگەرانی پەروێز بین و بارودۆخی لەتورکیا. من داوا لە دەوڵەتی ئێران دەکەم هەنگاوێکی بۆ بنێن. بیگەڕێننەوە بۆ گرتووخانەیەک لەتاران یا لەشاری خۆمان. هەردەمیش بە ماڵباتە نێزیکەکانمان دەڵێم کەئاگاداری منداڵەکانتان بن. پەکەکە گرنگایەتی ناداتە گیانی ئەندمانی. ئێستا پەروێز لەگرتووخانەیە پەکەکە لەکوێیە؟ بەرپرسی هەڵخەڵەتاندنی منداڵەکەم کێیە؟ ئەم گرووپە کچان دەرفێنێت و بۆ یەک تەمەن تانە و تەشەر بۆ ماڵباتەکانیان بە جێ دەهێڵێت. هەموومان دەبێت ئاگاداری ئەم مرۆڤە پیسانە بین. پەروێز کاتێک تەلەفۆنی لەگەڵ من قسە دەکات دەڵێت من باشم. بەڵام کام مرۆڤی تەندرووت لەگرتووخانە ئەویش گرتووخانەی تورکیا باشە…

اروپا یا زندان ترکیه؛ انتهای مسیر عضویت در پ.ک.ک چیست؟/ تجربه پرویز قبادی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک