هەنگاوە چەکدارەکانی گرووپە ملیشیا کوردەکان؛ پاراستنی رەوا یا کردەوەی تێرۆریستی؟

  • ۳ ساڵ پێش

گرووپەکان و ملیشیاکانی چەکداری کوردی جێگیر لە ناوچە سنووریەکانی ئێران (هەرێمی کوردستان) ئارمانجی خۆ لەناسەقامگیری و رواندنەوەی ئاسایش و پێکدادانی چەکدارانەی رێکخستن کراو و کردەوەی تێرۆریستی وەک تێکۆشان لەدژی کۆماری ئیسلامی ناودێر دەکەن و لەچوارچێوەی مافی پاراستنی رەوای لێکدەدەنەوە.

هەروەها جێگیر بوونی ئەم گرووپان لەنێو وڵاتی دراوسێدا بەتایبەت ناوچەی باکووری ئێراق و هەرێمی کوردستان و جێگیر کردنی بنکەی زۆر لەژێر دەسەڵاتی ئەم هەرێمە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵیانی بۆ ئێران دژوار کردووە. هەم ئێران و هەم ئەم گرووپە چەکدارانە، شەڕ و هێرشە سەبازیەکانی خۆیان لەچوارچێوەی پاراستنی رەوا دەزانن. مافی کامیانە؟

ئێران پێی وایە رێبازێک جگە لە هەڵسووکەوت و بەرەنگاربوونەی سەربازی بۆ ئێران نەماوەتەوە؛ چوونکە لەخاکی هەڕێمەوە هێرشی دەکرێتە سەور و هەرێمیش توانا و ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپانە وەک پەژاک و دێمۆکراتی نییە. لەبەرانبەرداش ئەم گرووپە چەکدارانە، لەهەموو ئەم ساڵانەدا دەڵێن ئارمانجیان پاراستنی گەلی کوردە و ئازادکردنیان لەژێر دەسەڵاتی ئێران بووە.

ئەم گرووپانە زۆرجار وتوویانە کە هەموو ئەو کردەوانەی ئەوان بەتایبەت دەستدرێژی یەک لەسەر یەکەکانیان بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی پاراستنی گەلی کورد بووە و هەمووی ئەم هەنگاوانە لەقەوارەی پاراستنی رەوا و بە پێی پێوانەکانی نێودەوڵەتی و رەوا بووە.

لەم نووسینەدا سەرەتا چەمکی پارستنی رەوا و مەرجەکان و پێوانەکانی لێکدەدەینەوە و لەکۆتایشدا بەراوردی دەکەین لەگەڵ کردەوەی ئەم گرووپانە کە ئایا لەچوارچێوەی پاراستنی رەوادا دەگونجێت یا نا؟

چەمکی پاراستنی رەوا

پاراستنی رەوا لەپێناسەیەکی ساکاردا دەکرێت بەمجۆرە باس بکرێت:”لەسیستمی نێودەوڵەتیدا هەرجۆرە دەستڕاگرتن بە زۆر و ئەنجامی کردەوەی زۆر قەدەخەیە و گەر وڵاتێک لەدژی وڵاتێکی دیکە زۆری بەکارهێنا و دەستدرێژی چەکدارانەی کرد ئەو وڵاتە بۆی هەیە لەبەرانبەر دەستدرێژیەکان خۆڕاگری بکات و خۆی لەبەرانبەریان بپارێزێت. بەم کردەوە لەسیستمی نێودەوڵەتی دەڵێن پاراستنی رەوا.”

بە لەبەرچاو گرتنی پێناسەی سەرەوە چەمکی پاراستنی رەوا باشتر روون دەبێتەوە، دەبێت سەرەتا واتای دەستدرێژی لێک بدرێتەوە و بزانین کە چ کردەوەیەک لەمافی نێودەوڵتیدا بە دەستدرێژی هەژمار دەکرێت.

هەرچەندە وشەی دەستدرێژی و پێویستی وڵاتان بۆ پێشگرتنی دەستدرێژی وڵاتانی دیکە لەبەڵگەکان و رێکەوننامەکانی نێودەوڵەتی جیاوازدا وەک گرێبەستی وەرسای، لورکانۆ، بریان – گکۆک و …. زۆر جار جەختی لەسەر کراوەتەوە بەڵام هیچ کات پێناسەیەکی رێک لەدەستدرێژی نەکراوە تا ئەوەی کە رێکخراوی نێودەوڵەتی لەڕێگای پەسەندکردنی “بڕیارنامەی پێناسەی دەستدرێژی” لەساڵی ۱۹۷۳ پێناسەیەکی ڕێکی لەم وشەیە و مەرجەکانی و بەرپرسیاریەتییەکانی خستە ڕوو.

مادەی یەکی ئەم بڕیارنامەیە بە چاولێکردنێک لە بڕگەکانی ۴ی مادەی ۲ی بڵاڤۆکی نێودەوڵەتی، دەستدرێژی بەمجۆرە پێناسە دەکات: ” دەستدرێژی، بریتیە لە بەکارهێنانی هێزی چەکدا لەڕێگای وڵاتێکەوە لەدژی دەسەڵاتێک، سەروەری خاک یا سەربەخۆیی رامیاری وڵاتێکی دیەک، یا بەکارهێنانی لەڕێگاکانی دیکەوە کە لەگەڵ بڵاڤۆکی نێودەوڵەتی بەو جۆرەی کە پێناسە کراوە یەک ناگرێتەوە و ناسازە.”

ئەم بڕیارنامەیە لەدرێژەدا لەڕێگای هێنانەوەی بەڵگە لەمەڕ کردەوەی دەستدرێژی لەمادەی ۳ و بڕگەکانی گرێدراوی، چەمکی دەستدرێژی بە باشی روون کردووتەوە. ئەم مادە ئەو کردارانەی وەک هێرشی چەکدارانە بۆ سەر وڵاتێکێک، داگیرکردنی سەربازی هەرچەند کاتی بێت، بوردمان یا بەکارهێنانی چەک لەدژی وڵاتێکی دیکە، هەناردنی دەستە، گرووپ یا هێزی ناڕێکخستن کراو لەدژی وڵاتێکی دیکە وەک کردەوەی دەستدرێژی هەژمار دەکرێت؛ بەو مەرجەی ئەم ئۆپراسیۆنە وەها توند بێت کە خۆی لەنێو پێناسەکانی سەرەوە ببینێتەوە.

بەم پێناسە و خاڵانە مەرجەکانی پێکهاتنی مافی پاراستنی رەوا ئەمانەن:

۲٫ئەنجامی دەستدرێژی و شێوەی ئەنجامدانی

بە پێی بڕغەی ۴ی مادەی ۲ و مادەی ۵۱ی بڵاڤۆکی نێودەوڵەتی و هەروەها مادەکانی بڕیارنامەی پێناسەی دەستدرێژی یەکەمین و گەرنگترین مەرجی هاتنە کایەی مافی پاراستنی رەوا، دەستدرێژی وڵاتێکە بۆ سەر وڵاتێکی دیکە و شێوەی ئەنجامدانی ئەم دەستدرێژیەیە. کەوایە دەستدرێژی دەبێت لەجیهانی دەرەوە روو بدات تا زەمینەی پاراستنی رەوا بڕەخسێت و بەس شیمانەی هێرش، ئامادە کردنی هێزە چەکدارەکان و ئامادە بوون بۆ هێرشی لەسنوورە هاوبەشەکان و تەنانەت هێرشە سنووردارەکان و هێرش کردن، نابێتە هۆی ئەوەی کە هیچ یەک لەلایەنەکان مافی پاراستنی رەوایان هەبێت.

ئەو پرسیارانەی کە لێرەدا دەورووژێن ئەوەن کە کام دەستدرێژی لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر خاکی وڵاتێکی دیکە ئەنجام دراوە کە بکرێت بۆ ئەم گرووپان مافی پاراستنی رەوا بەدی بێنێت؟ بۆ ئەوەی ئەم گرووپانە دەیڵێن ئەوە نییە کە لەمەڕ تێکۆشانی چەکداری لەدژی کۆماری ئیسلامی لەبەرانبەر مافی کوردانی دانیشتووی ئێران، کەوایە چۆن لەخاکی ئێراق و هەرێمی کوردستانەوە باسی پاراستنی رەوا دەکەن لەکاتێکدا کە کورستانی ئێران وڵاتێکی دیکە نییە کە ئێران دەستدرێژی کردبێتە سەری کە مافی رەوای بۆ وێنا بکرێت؟

بۆ ئێران دەستدرێژی بەربڵاوی چەکداری بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی کردووە کە ئەو گرووپانە بتوانن باسی پاراستنی رەوا بە پێی پێوانە نێودەوڵەتییەکان بکەن؟ و ئەوەی کە گرووپە ملیشیا چەکدارەکانی وەک پەکەکە و پەژاک و حدکا و … نوێنەری کام وڵاتن کە بتوانن بۆ ئەوان مافی پاراستنی رەوا وێنا بکەن؟

۳٫پێویستییەکانی پاراستن

بە پێی مادەی ۵۱ بڵاڤۆکی رێکخراوی نێودەوڵەتی، پاراستنی رەوا کاتێک دەکرێت کە رێبازەکانی دیکە بوونیان نەبێت. بەواتایەکی دیکە ئەو وڵاتەی دەستدرێژی لەسەر کراوە هیچ کەرەستە و ئامرازێکی بۆ خۆ پارێزی نەبێت و پاراستنی چەکدارانە بۆ پاراستنی سەروەری خاک و سەربەخۆیی ناچاری بێت. کارناسان و مامۆستایانی مافی نێودەوڵەتی لەمبارەوە پێیان وایە کە دەستدرێژی دەبێت وەها لەناکاو و وەردکەر و توند بێت کە رێگای لەبەرگرتنی رێبازی دیکە بۆ وڵاتی دەستدرێژی کەر نەهێڵێتەوە تا دەرفەتی بەکارهێنانی مافی پاراستنی رەوا بڕەخسێت.

لەلایەکی دیکەوە ئەم مافە تەنیا کاتێک بەکار دەهێندرێت کە ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نێودەوڵەتی بەجۆرێک رێبازێکی بۆ پێشگرتن لەدەستدرێژی و دووری کەدومنی لەبەرنەگرتبێت و یا وێڕای وەرگرتنی بڕیار، وڵاتی دەستدرێژی کەر هێشتاش درێژە بە دەستدرێژیەکەی بدات.

پرسیار لێرەیە کە کام دەستدرێژی لەناکاو و توند لەلایەن ئێرانەوە بۆ وڵاتانی دیکە ئەنجام دراوە کە بتوانێت پاساو بۆ مافی پاراستنی رەوا و پێداویستیەکانی بهێنرێتەوە؟

تەنانەت لەهێرشەکانی ئەم دوایانەی ئێران لەسنوورەکانی رۆژئاوایی، پێش لە هێرش بۆ سەر بنکەکانی گرووپە چەکدارەکان لەباکووری ئێراق، ئاگادارکردنەوەی پێویست بۆ چۆڵ کردنی ناوچەکانی نیشتەجێ بوون و دوور کەوتنەوە لە بنکەکانی بۆ خەڵک راگەیەندرابوو و تەنانەت ئەندامانی گرووپە چەکدارەکانیشی لێ ئاگادار کرابووەوە تا زیانەکانی هێرش کەمتر بێت و بەتایبەت خەڵکی سڤیل نەکەونە ژێر کاریگەریەوە؛ کەوایە چۆن دەکرێت پشت بە مافی پاراستنی رەوا ببەسترێت کاتێک کە هیچ جۆرە دەستدرێژیەکی لەناکاو و بەربڵاو بۆ سەر ناوچەی کوردستان نەکراوە؟

لەلایەکی دیکەوە هەروەک ئاماژەمان پێدا باسە سنووردارەکان و شەڕی بەرانبەر تا کاتێک کە نەبووبێتە هۆی هێرشی بەربڵاو و دەستدرێژی ناکرێت دەست بۆ مافی پاراستنی رەوا ببردرێت. کەوایە چۆن سەرکردەکانی ئەم گرووپانە بۆ پاساوی کردەو نایاساییەکانی خۆیان پشت بە مافی پاراستنی رەوا دەبەستن؟

۴٫هاوسەنگی

یەکێکی دیکە لەگرنگترین مەرجەکانی پێکهاتنی مافی رەوا لەگۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا هاوسەنگییە. واتە وڵاتێک کە دەستدرێژی لەسەر کراوە دەبێت لەئاست پێویستی و بەهاوسەنگی کردەوە لەدژی دەستدرێژکار وەک پاراستن ئەنجام بدات. لەم پێوانەد وەک پێوانی سەرەکەی یەکسانی چەکیش باس دەکرێت.

بۆ نموونە ناکرێت لەدژی وڵاتێک کە چەکی باو هێرش دەکاتە سەر وڵاتێکی دیکە بە پێی پاراستنی رەوا لە چەکی ئەتۆم کەڵک وەربگیردرێت چوونکە ئارمانج لەپێش بینی مافی پاراستنی رەوا بەس لادانی هێرشە نە گەیاندنی زیانی بەرانبەر یا زیاتر.

لەلایەکی دیکەوە بۆ پاراستنی رەوا وڵاتێک کە دەستدرێژی لەسەرکراوە ناتوانێت دەستدرێژی بۆ سنوورەکانی وڵاتی دەستدرێژی کەر بکات و شەڕەکە لەنێو خاکی وڵاتی هێرشبەرەوە درێژە پێبدات چوونکە ئەمە ناوەڕۆکی پاراستن نییە و بۆ خۆی هێرشێکی نوێیە.

ئەم مەرجانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لەکردەوە ناهاوسەنگ و نایاسایەکانی ئەم گرووپانە لەژێر ناوی مافی پاراستنی رەوا بێ پاساو بێت و لەدەروەی پێوانەکانی پاراستنی رەوا بێت؛ بەتایبەت کە بە پێی پاراستنی رەوا ناکرێت هێرش بکرێتە سەر سنوورەکانی وڵاتی دراوسێ جیا لەوە زۆربەی هێرش و دەستدرێژیەکانی ئەم گرووپانە لەخاکی ئێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستان لەدژی ئێران بووە.کەوایە ناکرێت وای دابنێین کە پاراستنی رەوا بۆ ئەم هێرشانە قەت ناکرێت.

هێرشە یەک لەدوای یەکەکان بۆ سەر بنکە سنووریەکانی ئێران و گەیاندنی زیان بە هێزەکانی سەبازی ئێران، کردەوەی تێرۆریستی و نانەوەی ئاژاوە و رواندنەوەی ئاسایش لەشار سنووریەکان بەتایبەت ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، رفاندنی خەڵک بەتایبەت منداڵان بۆ ئەوەی وەک سەربازی خۆیان بەکاری بێنن، تێرۆری کەسانی دژبەر و کردوەوی لەم چەشنە بەشێکە لە کردەوە نایاساییەکانی ئەم گرووپانە کە بەهەڵواسراوەی پاراستنی رەوا لەخەڵکی کورد هەوڵ دەدەن پاساو بۆ کردەوە دژ یاسا و مافی مرۆڤەکانیان بێننەوە.

خاڵی گرنگ ئەمەیە کە زۆرترین قوربانی ئەم گرووپە تێرۆریستیە، خەڵکی کوردن. واتە ئەم گرووپانە لەپاراستنی رەوا کەلەخەونیاندایە زیان بە خەڵکی کورد دەگەینن.

چاودێر راشکاوانە رادەگەینیت کە هیچ یەک لەم کردەوان چ لەبواری یاسای ناوخۆیی وڵات و چ لەبواری یاسای نێودەوڵەتی پاساوی بۆ نییە و هەندێک لەوانە بەڵگەی ئاشکرای تاوانە لەدژی نەتەوەی کورد و پێچەوانەی مافی مرۆڤە.

لەمبارەوە رادەگەینیت کە بەدواداچوونی یاسایی بکەرانی تاوان زۆر پێویستە و پێویستە دەوڵەتە بەرپرسەکان بە تایبەت دەوڵەتی ئیراق و هەرێمی کوردتان خێراتر لەمەڕ پێش لەم کردەوە مەترسیدارانەی ئەم گرووپانە بگرن.

اقدامات مسلحانه گروه‌های شبه‌نظامی کُرد؛ دفاع مشروع یا اَعمال تروریستی؟

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک