باوکی عەبدۆلکەریم قاسمی: گرووپی چەکدار و ملیشیای دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، منداڵە ۱۶ ساڵانەکەیان رفاندووم

  • ۳ ساڵ پێش

عەبدۆلکەریم قاسمی منداڵی ئەبووبەکر خەڵکی شنۆ لەساڵی ۱۳۹۸ فریوی بانگەشە درۆیەکانی گرووپی چەکداری دێمۆکراتی کوردستانی ئێڕانی خوارد و لەگەڵ چەند منداڵێکی دیکە کەوتە داوی حدکاوە.

ناوبراو بەفەرمی لەسنووری تەمەرچینەوە رۆشتووە کوردستانی ئێراق و لەوە کاتێک کە بەس ۱۶ ساڵی بوو. ئەمە لەکاتێکدایە کە تەڤلی کردنی کەسانی خوار تەمەن ۱۸ ساڵ نابێت ئەنجام بدرێت.

باوکی لەیمانە لەگەڵ چاودێری مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران جەختی کردەوە:”عەبدۆلکەریم منداڵێکی زیرەک بوو و وێڕای خوێندن لەگەڵ من ئیشی جووتیاری و مەڕ و ماڵاتداریشی دەکرد. ئەو بۆ ئایندە بەرنامەی هەبوو؛ بەڵام فریوی حدکای خوار و ئەوانیش کوڕەکەیان رفاندم.

هۆکاری ئەم دۆخە کەمبوونی کەرەستەی خزمەتگوزاری دەوڵەتی و ئاسایشیە لەم ناوچە سنووریانە. ئەم گرووپە چەکدارەش لەم دەرفەت کەڵک وەردەگرێت و ماڵباتەکان داخدار دەکات.

ئەبووبەکر قاسمی وتی:” ئێستا کە منداڵەکەم گەڕاوەتەوە بۆ ماڵێ، بیرەوەریە تاڵەکانی باس دەکات. ئەو باسی بێ ئاکاری، دەستدرێژی، ناکۆکی و نادادوەری لەنێو ئەم گرووپەدا دەکات و بیرەوەری تاڵی هەیە کە نایەوێت لەمبارەوە قسە بکات. لەماوەی نەبوونیدا دایکی نەخۆش کەوت و خەمۆکی توندی گرت ئێستا باشترە.

ئایا سەرکردەکانی حدکا و گرووپە چەکدارەکانیش منداڵانی خۆیان لەشاخ گەورە دەکەن یا لەئەورووپا؟ گەر منداڵی من دەکوژرا وڵامی حدکا چ بوو؟ لەهەر حاڵدا بەختەوەرم کە ئەو ئێستا گەڕاوەتەوە و خەریکە بڕوات بۆ سەربازی. ئێستا خەیاڵم ئاسوودەیە و هەفتەی چەند جار کەریم لەگەڵ دایکی قسە دەکات. من بەختەوەرم کە سەربازی وڵاتە نە ئەندامی گرووپێکی چەکداری سەر بە بیانییەکان.”

شایانی باسە کە چاودێر پێشتر بەسەرهاتی تاڵی رفاندنی چەند منداڵی لەلاین ملیشیاکانی دێمۆکراتەوە بڵاوە کردبووەوە.

پدر عبدالکریم قاسمی: گروه مسلح و شبه‌نظامی دموکرات کردستان ایران، فرزندم را در ۱۶ سالگی ربود

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک