ئیدعای سەیری دادگای ئەڵمانیا: تورکیا بۆ کوردان وڵاتێکی ئەمنە/ مەترسی دەرکردنی ماڵباتێکی کورد

  • ۳ ساڵ پێش

بە قسەی دەزگای دادی ئەڵمانی، تورکیا بۆ ئەو ماڵباتە کوردە کە داوای پەناخوازیان لەئەڵمانیا کردووە،”وڵاتێک ئەمنە”.

بوشرا زەن دایکی کورد کە بە هۆی ئازار لەتورکیا ناچار بووە لەگەڵ سێ مندالەکەی پەناخوازی ئەڵمانیا بێت. لەگەڵئەمەش یەکێک لە کۆڕەکانی هەر کە بووە ۱۸ ساڵ لەئەڵمانیە بەرەو تورکیا دەرکرا و لەتورکیا دەستگیر کرا. ئێستا کۆڕەکەی رووبەڕووی مەترسی بۆتەوە.

دەزگای دادی ئەڵمانی دەڵێت کە بارودۆخ لەتورکیا باشە و هیچ مەترسیەکی دەستگیرکردن بۆ ماڵباتە کوردەکە کە بە هۆی ئازارەوە ئەو کاتەی لەتورکیا بوون ناچار هەڵاتوون بۆ ئەڵمانیا نییە.

لەسەرەتای گۆڵانی ۲۰۱۷ەوە بۆشرا لە پارێزگای عەنتافی تورکیا دەژیت لەگەڵ سێ منداڵەکەی هات مبۆ ئەڵمانیا بە هۆی ئازار و ستم لەتورکیا داوای پەناخوازی کرد.

لەگەڵ ئەمەش، فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا (BAMF) داخوازی پەناخوازی بۆشرا و سێ منداڵەکەی رەت کردەوە و وتی کە مەرجی ژیان لە تورکیا باش و هیچ مەترسییەک بۆ دەستبەسەرکردنیان نییە. دادگای نورنبرگیش لەدژی ئەم ماڵباتە دەنگی دا.

لەساڵی ۲۰۱۵ یەکێک لە کۆڕەکانی بۆشرا زەن کاتێک کە کۆبانێ ئابڵۆقە درابوو رۆشت بۆ تێکۆشان لەدژی داعش. لەگەڵ دەستپێکردنی بەرخۆدانی کۆبانێ، زنجیرەیەکی مرۆیی لەناوچە کوردنشینەکانی تورکیا پێکهات تا هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ شەرڤانانی کورد کە لەدژی داعش شەڕ دەکەن دەرببڕن. بۆشرا زەن یەکێک لەو کەسانە بوو کە تەڤلی ئەو زنجیرەیە بوو.

لەگەڵ ئەمەش، پاراستنی کۆبانێ لەراونگەی تورکیاوە تاوان بوو و ئەو بە هۆی بەشداری دەستبەسەر کرا. ناوبراو دواتر ئازاد بووبەڵام هەڕەشە و گۆڕەشەکان درێژەی هەبوو. لەساڵی ۲۰۱۵ بۆ دیتنی کۆڕەکەی رۆشت بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سوریا. بەڵام لەگەڕانەوە لە سنووری تورکیا جارێکی دیکە دەستبەسەر کرا، ئەمجارە بە تۆمەتی مین دانانی خۆکۆژی. کۆڕە خۆشەویستەکەی (ئەسرا) لەو کاتەدا لەشەڕ کوژرا.

ئازارەکانی دەوڵەت بۆ سەر ئەم ماڵباتە رانەگیرا. پۆلیس شەش جار هێرشی کردە سەر ئەو ماڵباتە. مەنسوور یەکێک دیکە لەکۆڕەکانی بۆشرا لەساڵی ۲۰۱۵ەوە وەک گیراوی رامیاری لەگرتووخانەدایە. کۆڕەکەی دیکەی (ئەحمەد) دەستبەسەربوو و دوای ساڵێک ئازاد کرا. بەڵام سزای دەستبەسەرکردنەوەی دووبارەی بۆ دەرچووە.

بۆشرا دوای لەدەست دانی کۆڕێکی و دەستبەسەربوونی دوو کۆڕی دیکەی بڕیاری دا لەگەڵ سێ منداڵەکەی دیکەی (بونامین، موسا و زیلان) لەوڵات بڕوات. رۆشت بۆ ئەڵمانیا و لەمونیخ داوای پەناخوازی کرد.

دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ بۆ ماڵباتی بۆشرا زۆر روون نەبوو، چوونکە ئەڵمانیا داواکاریەکەی رەت کردبووەوە و کاتێک کە کۆڕەکەی ساڵی رابردوو بووە ۱۸ ساڵی گەڕاندەیوە بۆ تورکیا. هۆکاری وەرنەگرتنی ئەوە بوو کە لەتورکیا دەستگیر نابێت و مەترسی لەسەر نییە. لەگەڵ ئەوەش کاتێک کە بنیامین گەڕایەوە \تورکیا دەستگیر بەڵام دوای ساڵێک گرتن ئازاد کرا و لەژێر چاودێری داد بوو. ئێشتا ئەو دەبێت دوو ڕٶژ لەهەفتە لە بنکەی پۆلیسی گەڕەک ئامادە بێت و واژۆ بکات.

کۆڕەکەی دیەکەی بۆشرا واتە موسا کە دوو هەفتە پێش لە ۱۲ی تەباخ بوو بە ۱۸ ساڵی رووبەڕووی ئەم مەترسیەیە. دۆسیەی پەناخوازی لەدۆسیەی دایکی دابڕاوە و بڕیاری گەڕاندنەوەشی لەسەر دۆسیەکەی دراوە. موسا ئێستا هەر سات لەمەترسی گەڕاندنەوە بۆ تورکیادایە. ئەم ماڵباتە لەمەترسی گەڕندنەوە بۆ تورکیا و دەستبەسەر بوونی دووبارەن. بەم پاساوە پێکەنووکیە:”تورکیا وڵاتێکی ئەمنە بۆ کوردان…” ئەم ماڵباتە دەیانەوێت ناڕزایەتی لەمەڕ بڕیاری دادگا دەرببڕن.

 

ادعای عجیب دادگاه آلمان: ترکیه برای کردها کشوری امن است/ خطر اخراج برای یک خانواده کُرد

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

کوردی

نوێترین ناوەڕۆک